ئاژانس
خانمە هونەرمەند فرمێسک حافیز، نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی “ئەسیر” بڵاو کردەوە.
فرمێسک لەبارەی بەرهەمە نوێکەیەوە بە “ئاژانس”ی وت: “ئەم بەرهەمەم وەک سەرجەم کارەکانی دیکەم پەیامی ئازادی و مرۆڤدۆستیی تێدایە و باس لە ئەو کەسانە دەکات، کە بە ژیانێکی قوورس و سەختدا تێدەپەڕن و پژێویی ژیانیان پەیدا دەکەن.”
فرمێسک وتیشی: “بەرهەمەکە لە تێکستی شاعیری گەورەی کورد (هێمنە) و خۆم کاری ئاوازدانانم بۆ کردووە، ڕۆنی براک کاری ئەرێنجمێنتی بۆ کردووە و کاری دەرهێنانی بەرهەمەکەش لە لایەن سەید محەمەدییەوە کراوە.”
خانمە هونەرمەند فرمێسک، لە شاری مەهاباد لە دایک بووە و ئێستاش لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات.