ئاژانس
فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی له كاتی نیشتنه‌وه‌یدا له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی گردهكرێت و به‌هۆیه‌وه فرۆكه‌كه ده‌سوتێت، به‌ڵام سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی ڕزگار ده‌كرێن.
تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوبه‌ری فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند كه ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی ئه‌مرۆ له فرۆكه‌خانه‌كه‌یان سوتاوه فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی بوه‌و سه‌ر به هێزی ئاسمانی عێراقی بووه‌و بۆ مه‌شق و راهێنان هاتۆته فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی.
به‌رێوبه‌ری فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاشكراشی ده‌كات كه فرۆكه‌كه له كاتی نیشتنه‌وه‌یدا تایه‌كانی ته‌قیون و به‌هۆیه‌وه گڕی گرتوه، به‌ڵام سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی كه 7 كه‌س بوون ڕزگاریان بوه‌و ڕوداوه‌كه ته‌نها زیانی ماددی به‌دواوه بوه.
فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له ساڵی 2003 وه دامه‌زراوه و رۆژانه ده‌یان گه‌شتی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌دات.