ترس هه‌یه ده‌ستووریش به زۆرینه تێپه‌ڕێندرێت
ئاژانس – شیروان محه‌مه‌دئه‌مین
فه‌خره‌دین قادر، سكرتێری خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دره‌نگ بێت یان زوو تێك ده‌گیرێن، لێپرسینه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش له سه‌رۆكی هه‌رێمی داهاتوو به خه‌ون ده‌زانێت و ده‌شڵێت: «خه‌می ئه‌وه‌مه ئه‌گه‌ر ده‌ستوور بنووسرێته‌وه حزبێك كه كورسیی زۆری هه‌یه، ئه‌جێندای خۆی به‌سه‌ر ده‌ستووردا بسه‌پێنێت و به زۆرینه و كه‌مینه تێیپه‌ڕێنن.»
فه‌خره‌دین قادر له چاوپێكه‌وتنێكی «ئاژانس»دا باس له‌وه ده‌كات كه دابه‌شكردنی سه‌رۆكی لیژنه‌كان له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا هاوسه‌نگ نه‌بووه و جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته ئۆپۆزسیۆنبوون جارێكی تر فۆرمه‌له بكرێته‌وه و هه‌ر پارتێكی سیاسی كه ده‌یه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت، ده‌بێت خیتاب بگۆڕێت، چونكه خه‌ڵك له ڕابردوو بێزاره.
ئاژانس: سه‌ره‌تا ده‌پرسم به ئه‌زموونی خۆت خوێندنه‌وه‌ت بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان چۆن و چییه؟
فه‌خره‌دین قادر: وا پێویست بوو خه‌ڵكی زۆر كارامه و لێهاتوو، ئه‌كادیمی له بواره جیاوازه‌كاندا له‌ناو پاڵێوراوه‌كانی پارته سیاسییه‌كاندا هه‌بن و ئه‌وانه بچنه په‌رله‌مان، به‌ڵام به داخه‌وه پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به مه‌به‌ست كه‌سایه‌تییه‌كانی یه‌كه‌م و دیاره‌كانیان نه‌نارد، ئومێده‌وارم ئه‌ندامانی په‌رله‌مان نه‌كه‌ونه ژێر هه‌ژموونی حزب، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانن، ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆیان به باشی جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئاژانس: ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یش هه‌مان ئه‌دائی خولی پێشوویان نییه؟
فه‌خره‌دین قادر: له ڕاستیدا ڕێژه‌ییه، ئه‌مه بۆ هه‌موو حزبه‌كان ڕاسته، ڕێزم بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامان به ده‌نگی خه‌ڵك چوونه‌ته په‌رله‌مان، ڕاسته ئیراده‌ی خه‌ڵكه، به‌ڵام پێویسته خه‌ڵكیش له كاتی ده‌نگدان وا بیر نه‌كاته‌وه ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاوانه له‌به‌ر دڵان بێت، په‌رله‌مان پێویستی به كه‌سانی زۆر گه‌وره‌تر هه‌یه، لێت ناشارمه‌وه كۆمه‌ڵی ئیسلامی له گفتوگۆدا بووین جه‌نابی مامۆستا عه‌لی باپیر بپاڵێوین بۆ سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵ، كه بینیمان پارته سیاسییه‌كان كه‌سی یه‌كه‌م یان كه‌سه زۆر دیار و دهستڕۆیشتووهكانیان وه‌ك پێویست كاندید نه‌كرد، بڕیاره‌كه‌مان گۆڕی، ڕاسته یه‌كێتیی كاك قوبادی كاندید كرد، به‌ڵام دواجار ئه‌ویش نه‌چووه په‌رله‌مان.
ئاژانس: ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی كه لای تۆ گرنگن و له خولی پێشوودا ته‌واو نه‌كرا كامانه‌ن؟
فه‌خره‌دین قادر: له خولی ڕابردوودا یاسای سندووقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان ده‌ركرا، كه زۆر ماندووی كردین و دانوستاندنمان له‌گه‌ڵ حزبه‌كان و فراكسیۆنه‌كان كرد، به‌ڵام پارتی یاساكه‌ی وه‌ستاند، هه‌روه‌ها یاسای بودجه‌ی پارته سیاسییه‌كانمان ده‌ركرد بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی وڵات له قوڕگی حزب بهێنینه ده‌ره‌وه، یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی ده‌كرا، به‌ڵام به داخه‌وه پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم زۆر له خه‌ونه گه‌وره‌كانی بۆ دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان له‌بار برد، تا دواجار به په‌كخستنی په‌رله‌مان كۆتایی هات، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش بۆ مه‌به‌ست و بڕیارێكی كاڵوكرچی ڕیفراندۆم بوو، به داخه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی بینرا كه چۆن بوو.
ئاژانس: حهزهرێك له سه‌ر په‌رله‌مان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره په‌ك نه‌خرێته‌وه؟
فه‌خره‌دین قادر: به پێچه‌وانه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر باسی پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ین، ئه‌و كات ده‌یانوت ئێمه له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان ده‌بێت نیو+1 بین، زۆرینه‌ی په‌رله‌مان بین بۆ ئه‌وه‌ی چیمان ویست له په‌رله‌مان تێیبپهڕێنین، كه‌واته په‌رله‌مانیان وه‌ك ده‌زگایه‌ك بۆ شه‌رعاندنی بڕیاره سیاسییه‌كانی خۆیان ده‌وێت.
ئاژانس: هاوكێشه‌ی ناو په‌رله‌مان ژماره‌ی كورسییه‌كانی هی ئه‌وه‌یه ئه‌زموونێكی ئۆپۆزسیۆنی تر تیایدا سه‌ر هه‌ڵبدات، یان جیاوازیی زۆری ژماره‌ی كورسییه‌كان له نێوان پارتی و لایه‌نه‌كانی تر ڕێگر ده‌بێت؟
فه‌خره‌دین قادر: له خولی سێهه‌م ئۆپۆزسیۆن به ده‌نگێكی زاڵ موماره‌سه كرا و له لایه‌ن پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه ناشیرین كرا، پێویسته ئۆپۆزسیۆنبوون جارێكی تر فۆرمه‌له بكرێت، هه‌ر پارتێكی سیاسی كه ده‌یه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت، ده‌بێت خیتاب بگۆڕێت، چونكه خه‌ڵك له ڕابردوو بێزاره.
ئاژانس: ده‌توانرێت له‌م خوله‌دا ده‌ستوور بنووسرێته‌وه؟
فه‌خره‌دین قادر: ڕه‌شبینم، چونكه كاتێك ده‌ستمان به كاری ده‌ستوور كرد، چه‌ند به‌شێكمان ته‌واو كرد، له ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمدا ڕاوه‌ستاین، ئه‌وكاتیش كه باسمان له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرد یه‌كسه‌ری كاك مه‌سعودیان ده‌هێنایه پێش چاوی خۆیان، ده‌مانوت تكایه ده‌ستوور بۆ كه‌سێكی دیاریكراو مه‌نووسن، ئێمه به نه‌فه‌سێكی قووڵی دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی، به‌ره‌و ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێم كارمان ده‌كرد، بۆیه گه‌شبین نیم له‌م خوله‌دا بنووسرێته‌وه، یان خه‌می ئه‌وه‌مه ئه‌گه‌ر ده‌ستوور بنووسرێته‌وه حزبێك كه كورسیی زۆری هه‌یه، ئه‌جێندای خۆی به‌سه‌ر ده‌ستووردا بسه‌پێنێت و به زۆرینه و كه‌مینه تێیپه‌ڕێنن، وه‌ك ڕیفراندۆم به ده‌نگدان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته ده‌ستووری ناكامڵ و شه‌خسه‌نه‌كردن.
ئاژانس: زۆرجار ده‌وترێت كه سه‌رۆكوه‌زیران هه‌بێت، پێویست به سه‌رۆكی هه‌رێم ناكات، ئه‌مه تا چه‌ند بۆچوونێكی درووسته؟
فه‌خره‌دین قادر: ئه‌و پارته سیاسییانه‌ی كه خاوه‌ن كورسیی زۆرن، به گرنگی ده‌زانن سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌بێت، پێده‌چێت مه‌رام و ئه‌جێندای سیاسیی خۆیان هه‌بێت، سه‌یر له‌وه‌دایه به هه‌ر دوو دامه‌زراوه‌كه ده‌وترێت ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، دڵنیاتان ده‌كه‌م سه‌رۆكی حكومه‌ت له پارتێك و سه‌رۆكی هه‌رێمیش له پارتێكی تر بێت تێكگیرانی گه‌وره ڕوو ده‌دات، كه تا ئێستا ڕووی نه‌داوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ردووكیان به ده‌ست پارتییهوهن و له ژووره حزبییه‌كه‌ی خۆیان بابه‌ته‌كانیان یه‌كلایی كردووەته‌وه و نهیانهێشتوووه پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر بن، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دره‌نگ بێت یان زوو تێك ده‌گیرێن، له حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه له ئایینده‌دا ببین به قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، هیوادارم نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕیفراندۆم و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی به خه‌یاڵ درووست كرا.
ئاژانس: به بڕوای تۆ ئه‌و پۆسته گرنگه هه‌بێت؟
فه‌خره‌دین قادر: (به قاقای پێكه‌نینه‌وه) ئینجا تۆ عیلاقه‌ت به منه‌وه چییه.
ئاژانس: گرنگیی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له چیدایه، ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ ئه‌و یاسایانه‌ی كه ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانییان هه‌یه به سازان ڕێکكه‌وتنی له‌سه‌ر بكه‌ن؟
فه‌خره‌دین قادر: به داخه‌وه عه‌قڵیه‌تی ده‌وڵه‌تداری له هه‌رێمی كوردستان، به‌و شێوه كامڵ و فراوانه نییه كه هه‌ر یه‌ك له ده‌سه‌ڵاته‌كان بتوانن موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆیان بكه‌ن، له لایه‌ن حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌دراوه به په‌رله‌مان كه ڕۆڵی ڕاسته‌قینه بنوێنێت، كه‌سه دیاره‌كانی ئه‌وانیش ناچنه په‌رله‌مان و له ژووره سیاسییه‌كاندا ده‌مێننه‌وه، بۆیه ئه‌ندام په‌رله‌مان به ناچاری ده‌بێت خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی داخوازیی حزب بێت.
ئاژانس: به‌ڵام بۆچی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دژایه‌تیی سازان ناكات؟
فه‌خره‌دین قادر: پێویسته واقعی بین، تێپه‌ڕاندنی یاساكان به زۆرینه و كه‌مینه كارێكی خراپه، هه‌ر چه‌نده له‌م خوله‌دا له‌سه‌ر بنه‌مایی سازان ناڕۆن، بۆیه باشتره مه‌بده‌ئی سازان له په‌رله‌مان یان له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان كاری له‌سه‌ر بكرێت، چونكه سروشتی سیاسیی كوردستان به‌و شێوه‌یه.
ئاژانس: په‌رله‌مان ده‌توانێت متمانه له سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ربگرێته‌وه؟
فه‌خره‌دین قادر: له هیچ خولێكدا په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه متمانه له وه‌زیرێك وه‌ربگرێته‌وه، له خولی چواره‌مدا ئێمه ده‌نگمان به وه‌زیره‌كان دا، ویستمان چه‌ند وه‌زیرێك بانگهێشتی په‌رله‌مان بكه‌ین، ڕێگری كرا و نه‌هاتن، هه‌ر چه‌نده سوێندی یاساییان خواردبوو، ئێستا خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان به نیازن هه‌ر به‌ڕێزێك سه‌رۆكی هه‌رێم بێت له‌سه‌ر كه‌موكورتییه‌كانی بۆ په‌رله‌مان بانگهێشتی بكه‌ن، به دڵنیاییه‌وه خه‌وێكی نه‌بینراوه.
ئاژانس: ئه‌ی دابه‌شكردنی لیژنه‌كانی ئه‌م خوله هاوسه‌نگیی تێدابوو؟
فه‌خره‌دین قادر: هاوسه‌نگ نه‌بوو، ئاڕاسته‌ی حزب زاڵه به‌سه‌ریدا، له هه‌ندێك وڵاتی پێشكه‌وتوو سه‌رۆكی هه‌ندێك لیژنه وه‌ك دارایی و یاسایی كه دڵی په‌رله‌مانن به ده‌ست ئه‌و كه‌سانه‌وه‌یه كه ئۆپۆزسیۆنن و به‌شداریی كابینه‌ی حكومه‌تیان نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دارایی چاودێرێكی ورد بێت، به‌ڵام له كوردستان ئه‌ندامانی لیژنه‌ش وه‌ك پێویست دانانرێن، به‌ڵكوو به ڕه‌چاوكردنی ڕێككه‌وتنی سیاسی دانراون، وه‌ك چۆن هه‌ڵبژاردنیان تێپه‌ڕاند لیژنه‌كانیش به‌و شێوه‌یه بوو، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو.
ئاژانس: ئه‌ی قسه‌ت له‌سه‌ر سیستمی كورسیی كۆتاكان چییه؟
فه‌خره‌دین قادر: كورسیی كۆتاكانی هه‌رێم كه 11 كورسییه به به‌راوردی به‌غدا زۆره، پێویسته ڕێزیان لێ بگیرێت، نوێنه‌ری پێكهاته‌ش نوێنه‌ری ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی بن، نه‌ك پارتی و یه‌كێتیی، دڵنیات ده‌كه‌م به گشتی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان، به درێژایی خوله‌كانی په‌رله‌مان، له نوێنه‌ره‌كانیان ڕازی نه‌بوون، با هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌نگ به پاڵێوراوه‌كانی خۆیان بده‌ن، بتوانن نوێنه‌رایه‌تیی خۆیان دیاری بكه‌ن، له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش كورسییان هه‌بێت.