ئاژانس
گۆڤاری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی فۆڕن پۆلسی ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆك و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ئه‌نجامداوه‌و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشی به ئۆبامای كورد له توركیا ناوبردووه.
گۆڤاری فۆڕن پۆلسی ڕایگه‌یاندووه كه مانگێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له ئۆفیسه‌كه‌ی خۆی له ئه‌نقه‌ره به گۆڤاره‌كه‌ی وتووه كه “ڕه‌نگه حكومه‌تی توركیا هه‌موومان ده‌ستگیر بكات”
پێشبینیه‌كه‌ی ده‌میرتاش له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی هاته دی پاش ئه‌وه‌ی پۆلیسی توركیا هه‌ردوو هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په و 10 په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی ئه‌و پارته‌یان به تۆمه‌تی بانگه‌شه بۆ تیرۆر ده‌ستگیر كرد.
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئێستا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش سه‌رسه‌خترین ڕكابه‌ری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانه، به‌و پێیه‌ی جگه له‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی پارتێكی كوردی ده‌كات كه 13%ی ده‌نگه‌كانیان له په‌رله‌ماندا هه‌یه، په‌یوه‌ندیه‌كی باشی له‌گه‌ڵ توركه لیبڕاڵه‌كان دروستكردووه‌و له سه‌ر پرسه‌كانی ژینگه‌و هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان به‌ربه‌ستی بۆ سه‌رۆك كۆماری توركیا دروستكردووه.