ئاژانس
هونەرمەند قادر ئەسعەد نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆی بڵاو کردەوە و ئاماژە بەوەش دەدات کە چەند کارێکی هونەریی نوێی دیکەشی بە دەستەوەیە.
قادر ئەسعەد لە بارەی کلیپە نوێکەیەوە بە ״ئاژانس״ی وت: ״نوێترین بەرهەمم گۆرانییەکە بە ناوی (دەردی دڵ) کە باس لە دەردەدڵی عاشقێک دەکات بۆ مەعشوقەکەی و ئاواز و تێکستی گۆرانییەکە هیی خۆمە و لە وڵاتی سوید کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و لە میوزیکی حوسێن ئەرەبۆگلویە و بژار دیلان میکسی بەرهەمەکەی کردووە.״
قادر ئەسعەد وتیشی: ״لە ئیستادا بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی ئەلبوومە نوێکەم بە ناوی (گوڵی تەمەن) گەڕاومەتەوە کوردستان و ڤیدیۆکلیپی (دەردی دڵ) یەکێکە لە تراکەکانی ناو ئەو ئەلبوومە نوێیەم و بەنیازیشم کاری هونەریی نوێی دیکە بکەم.״
قادر ئەسعەد (٥١ ساڵ) خەڵکی شاری هەولێرە و ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە کاری هونهری دەکات و خاوەنی ٩ ئەلبوومە، ئێستاش لە وڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبات.