وێستگه‌ى بێكارییه له چاوه‌ڕوانیی دۆزینه‌وه‌ى كاردا
ئاژانس
ده‌نگی كێشانی نێرگهلهكان كه‌شێكی قه‌رباڵغی به كافتریاكه به‌خشیبوو، به پێچه‌وانه‌ی ده‌نگی، گه‌نجانیش بێده‌نگ دانیشتبوون، ئه‌وان له چاوه‌ڕوانیی بیستنی هه‌واڵێكدا بوون كه ده‌روونی ڕووخاویان ئارام بكاته‌وه و ئاوێك بكات به‌سه‌ر ئاگری بێئومێدییاندا، ئەمە دیمەنی یەكێك لە كافتریاكانی هەرێمی كوردستانە كە ژمارەیەك گەنج تیایدا كۆبوونەتەوە.
محه‌مه‌د تالب ته‌مه‌ن 22 ساڵ ده‌رچووی زانكۆیه و دانه‌مه‌زراوه، به ده‌م به‌باکردنی دووكه‌ڵی نێرگهلهكهیهوه به ״ئاژانس״ی وت: ״كافتریاكان ماڵی دووه‌می گه‌نجانه، نه سینه‌ما ماوه نه خولی فێربوونی زمان و نه پیشه ماوه، نه پاره‌مان پێیه گه‌شت بكه‌ین، نه ده‌شتوانین جگه له چوونمان بۆ كافتریا ئیشێكی گه‌وره‌تر بكه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نییه״.
وتیشی: ״ئێمه چاوه‌ڕێین ئه‌مڕۆ ده‌ده‌ینه ده‌ست سبه‌ی، شه‌وانه تا ئاستی خه‌وبردنه‌وه له كافتریاكانین، كافتریاكان بووه به خه‌ڵوه‌تگه‌ی گه‌نجان، ئێمه بێ‌ئومێد نین، به‌ڵام هیچ بهرچاوڕوونییهكیشمان نییه، زۆرێك له هاوڕێیانم كۆچیان كردووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، زۆربه‌یشیان خوێندنیان ته‌واو كردووه و له چاوه‌ڕوانیی دامه‌زراندندان، ئه‌مه حاڵی گه‌نجانه״.
محه‌مه‌د نموونه‌ی هه‌زاران گه‌نجی هه‌رێمی كوردستانه كه كافتریاكانیان كردووه به شوێنی ده‌رده‌ڵ و یه‌كتربینینی هاوڕێكانیان، ئه‌وان چاویان له نێرگهلهكانی ده‌ستیانه، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن چۆن چاوه‌ڕێی سەرهی وەرگرتنی نێرگه‌له‌كه ده‌كه‌ن له هاوڕێكه‌یان، به هه‌مان شێوه چاوه‌ڕێی هه‌واڵێكن كه ئومێدێكیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه.
به پێی ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم تاوه‌كو كۆتایی ساڵی 2016 ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێم پێنج ملیۆن و 514 هه‌زار كه‌س بووه، به پێی ئاماره‌كانی ئه‌و ده‌سته‌یه ڕێژه‌ی بێكاری له كوردستان %14یە، له كاتێكدا پێش قه‌یرانی دارایی له ساڵی 2013 ڕێژه‌ی بێكاری %7 بووه، به پێی ستانداری جیهانی بێكاری نابێت له %5 زیاتر بێت.
ئه‌ركان عه‌زیر ته‌مه‌ن 28 ساڵ، یه‌كێكی تره له‌و گه‌نجانه‌ی كه چوارساڵه په‌یمانگای ته‌واو كردووه به ئومێدی بیستنی هه‌واڵێكی ئومێدبه‌خشه‌وه ڕۆژه‌كانی ژیانی ده‌ژمێرێت، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانییه‌كه‌ی سنووری نه‌ماوه و بێئومێدی كردووه.
ئه‌ركان عه‌زیز گه‌نجێكی دانیشتووی قه‌زای سه‌یدسادقه، به ״ئاژانس״ی وت: ״ده‌رگا نه‌ماوه لێی نه‌ده‌م بۆ دامه‌زراندن، ده‌زگا مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كان و كه‌رته‌كانی تایبه‌ت، به‌ڵام نه دامه‌زراندن ماوه نه ئیش، كرێكارییشم ده‌ست ناكه‌وێت، كافتریاكان بوون به شوێنی سه‌دان گه‌نجی بێكاری وه‌كو من كه جگه له چاوه‌ڕوانی بۆ بیستنی هه‌واڵێك كه به‌شێك له خەیاڵی ئێمه بكات به ڕاستی هیچی ترمان پێ ناكرێت״.
بێئومێدبوون له ژیان و نه‌بوونی ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ده‌رچوون لێی گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی سێ ساڵه به لێشاو ده‌ستیان به كۆچكردنی یه‌كجاری كردووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به پێی ئاماره‌كانی سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ریی په‌نابه‌ران له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر له 70 هه‌زار هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان كۆچیان كردووە بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا، له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی 350 هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست داوه و تا ئێستا ته‌رمی 54 هاووڵاتی به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
رێواز فایەق ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە ״ئاژانس״ی راگەیاند: پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان رێكبكەون، بۆئەوەی دۆخی هاووڵاتییانی هەرێم باشتر بكرێت.
وتیشی: ״ئێستا هەرێم مووچەشی پێ نادرێت، لەبەرئەوەی ئەو دوو بیرە نەوتەی مووچەی پێ دەدا، ئێستا لەدەستی عێراقدایە، بۆیە چارەسەر تەنیا رێككەوتنە لەگەڵ بەغدا بۆ چاككردنی دۆخی ئابووری هاووڵاتییان״.