له دیاله ناكۆكیی سوننه و شیعه به خێر بۆ كورد شكاوه‌ته‌وه
ئاژانس – سه‌رچین ساڵح
سوننه و شیعه له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دیاله ههریەكهیان بۆ خۆى زۆرینهیهكه، به‌ڵام بۆ هه‌موو ده‌نگدانێك ناچارى سێ كورسیى كه‌مینه‌ى كوردن تا هاوكێشه‌كه‌یان بۆ لاسه‌نگ بكات.
ده‌نگى كورد له پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دیاله‌دا یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو، به‌تایبه‌ت كه هه‌ردوو لیستى سوننه و شیعه‌كان دواجار چوونه به‌رده‌م فراكسیۆنه‌كه‌ى كورد بۆ قایلكردنیان.
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دیاله له 29 ئه‌ندام پێك هاتووه، كه 13 ئه‌ندامى له لیستى سوننه‌كانن، 13 ئه‌ندامى تریش له لیستى شیعه‌كانن، كوردیش به سێ ئه‌ندام به‌شداره و ئه‌وه‌ى سه‌نگى كوردى له‌و هاوكێشه‌یه‌دا به‌هێز كردووه ناکۆكیى توندى نێوان دوو لیسته شیعه و سوننهكهیه، كه له‌سه‌ر زۆربه‌ى پرسه‌كان ڕێک ناكه‌ون و پێویستیان به كورده بۆ به‌ده‌ستهێنانى زۆرینه له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى پرسه‌كاندا.
هۆشیار ئیسماعیل سه‌رۆكى لیستى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دیاله كه سێ ئه‌ندامه كورده‌كه له خۆ ده‌گرێت، به ״ئاژنس״ى وت: ״شیعه و سوننه‌كان كه دوو لیستن بوون به دوو به‌شه‌وه.״
به وته‌ى ناوبراو هه‌ریه‌ك له‌و دوو لیسته هه‌میشه له چاوه‌ڕوانیى ڕه‌زامه‌ندى كوردن بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا به‌بێ لیسته‌كه‌ى تر.
بۆ ته‌واوكردنى ڕێژه‌ى یاسایى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دیاله و ئه‌ندامانى هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك تیایدا، ئه‌نجوومه‌ن پێویستى به 16 ده‌نگ هه‌یه.
سوننه‌كان پێشتر پۆستى پارێزگار له پشكى ئه‌وان بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره سوننه بێبه‌ش كرا له‌و پۆسته و درا به شیعه‌كان، بۆیه سوننه‌كان له سه‌ره‌تاى پێكهێنانى حكوومه‌تى خۆجێیى پارێزگاى دیاله‌دا بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نیان كرد و سه‌رجه‌م ئه‌و پۆستانه‌ى پشكى سوننه بوون به به‌تاڵى ماونه‌ته‌وه.
له ئێستادا بۆ گۆڕینى به‌شێك له به‌رپرسانى پارێزگاى دیاله و پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆستانه‌ى كه زیاتر له ساڵێكه به به‌تاڵن، لیستى سوننه و شیعه‌كان له هه‌وڵى ماراسۆنیدان بۆ قایلكردنى كورد.
به سه‌پاندنى بۆچوونى خۆیان لیسته كوردییه‌كه داواكارییهكى ده خاڵى داوه‌ته‌وه لیسته‌كان به مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى تا له به‌رامبه‌ردا له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگادا پاڵپشتییان بكه‌ن.
گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ش بریتین به لامهركهزیكردنى دامه‌زراندن له قه‌زاى خانه‌قینى سه‌ر به دیاله و یه‌كسانى و دادپه‌وه‌رى له دابه‌شكردنى بودجه‌ى شاره‌كه به‌سه‌ر ناوچه‌كانیدا و گۆڕینى به‌رپرسانى ناوچه جێناكۆكان به ڕه‌زامه‌ندیى كورد و پێدانى پشكى پێویستى كورد له حكوومه‌تى خۆجێیی دیاله‌دا.
قاسم مهعمورى ئه‌ندامى ئیتلافى شیعه له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دیاله به ״ئاژانس״ى وت: ״به سه‌رجه‌م ئه‌و دواكارییانهى كورد ڕازین بۆ گۆڕین و پڕكردنه‌وه‌ى پۆسته‌كانى حكوومه‌تى خۆجێیى پارێزگاى دیاله.״
وتیشى: ״له ئێستادا هیچ لایه‌نێك ناتوانێت به‌ته‌نها حكوومه‌تى خۆجێیى پارێزگاكه بگۆڕێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هیچ لایه‌نێك ده‌نگى پێویستى نییه.״
حه‌قى جبوورى ئه‌ندامى ئیتلافی عێراقییه‌ى سوننهمهزههبیش به ״ئاژانس״ى وت: ״تا ئێستا ناكۆكیمان له‌گه‌ڵ كورد نییه بۆ درووستكردنى حكوومه‌تى خۆجێیى و به داواكارییه‌كانى كورد ڕازین، به ئیستحقاقى خۆیانى ده‌زانین.״
له ئێستادا ئه‌و سێ كورسییه‌ى كورد له سایه‌ى ناكۆكیى سوننه و شیعه‌كاندا بووەته ״ڕه‌حمه‌ت״ بۆى، ئه‌گه‌رچى كهمینهشه كه ئه‌گه‌ر هه‌یه له ڕێگه‌یه‌وه چه‌ند پۆستێك به ده‌ست بهێنێت، كه پێشتر پێى ڕه‌وا نه‌ده‌بینرا.
حه‌سه‌ن جیهاد په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق له پشكى خانه‌قین به ״ئاژانس״ى وت: ״ئه‌ندامانى لیسته‌كانى شیعه و سوننه له پارێزگاى دیاله متمانه‌یان به یه‌ك نییه و پێشتریش له پێكهێنانى حكوومه‌تى خۆجێیى دیاله‌دا كورد سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى پێ ده‌درا، به‌ڵام له حكوومه‌تى نوێیدا ئه‌و پۆسته درایه سوننه، بۆیه پێویستە كورد ده‌نگى خۆى بۆ ئه‌و لیسته یه‌كلایى بكاته‌وه كه پۆستى زیاترى ده‌داتێ.״