بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا ئەردۆگان پشتگیریی چەند وڵاتێکی ئەورووپیی هەیە
ئاژانس
به‌رپرسانی ڕۆژئاوای كوردستان هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا بۆ سه‌ر كۆبانی و گرێسپی به فیتی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی و ڕوسیا ده‌زانن كه له كۆبوونه‌وه‌ی مانگی ڕابردووی ئیستانبووڵ بڕیاری لێ دراوە و ئاماژە بەوەش دەکرێت هیچ هێرشێکی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا بە بێ ئۆکەی ڕوسیا و وڵاتانی ئەوروپا نەبووە.
كۆتایی مانگی ڕابردوو سوپای توركیا هێرشی بۆ سه‌ر گونده‌كانی كۆبانی و گرێسپی له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ست پێ كرد، ئه‌و هێرشانه ته‌نیا ڕۆژێك دوای كۆبوونه‌وه‌ی لوته‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌ر یه‌كه له ڕوسیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا و توركیا بوو له ئیستانبووڵ، ئه‌وه‌ش گومانی زۆری لای به‌رپرسانی ڕۆژئاوای كوردستان درووست كردووه كۆبوونه‌وه‌كه جۆرێك بووبێت له گه‌له‌كۆمه‌كی دژی كورد.
هه‌رچه‌نده له‌و كۆبوونه‌وه چوارقۆڵییهدا هیچ ڕێكکه‌وتنێك ئاشكرا نه‌كراوه كه له دژی ڕۆژئاوای كوردستان درا بێت، به‌ڵام له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاتانه جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا كردووه، هه‌ندێك به‌رپرسی باڵای كورد له ڕۆژئاوای كوردستان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه په‌یوه‌ندیان به كۆبوونه‌وه‌ی لوته‌كه‌ی ئه‌و چوار وڵاته‌وه هه‌یه و ئه‌وان گڵۆپی سه‌وزیان بۆ توركیا هه‌ڵكردووه.
ئلیهام ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سوریای دیموكرات ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه وڵاتانی زلهێز به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان درێژه به قه‌یرانی سوریا ده‌ده‌ن، توركیاش بازرگانێكی سه‌ره‌كیی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له‌ناو به‌رێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه كۆبوونه‌وه‌ی لوته‌كه‌ی ئیستانبووڵ ده‌بوایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا بێت نه‌ك ئاڵۆزكردنی، چونكه به وته‌ی ئه‌و هێرشه‌كانی سه‌ر گرێسپی و كۆبانی له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئیستانبووڵ كه وه‌ك خۆی ده‌یڵێت، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نه‌بووه.
میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا ڕۆژێك دوای كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه سه‌رۆكی توركیا داوای له سه‌رۆكی ئه‌و وڵاتانه كردوه كه دژی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه بووه‌ستنه‌وه و چیتر پشتیوانی له ڕۆژئاوای كوردستان نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داواشی كردووه فشار بخه‌نه سه‌ر ئه‌مەریكا تا چیتر پاڵپشتیی كورد نه‌كات له سوریا.
هاوكات له‌گه‌ڵ نیگه‌رانییه‌كانی توركیا و هێرشه‌كانی بۆسه‌ر كۆبانی و گرێسپی، ئه‌مەریكا سه‌رقاڵی مه‌شق و ڕاهێنانه به زیاتر له پێنج هه‌زار شه‌ڕڤان و چه‌كداركردنیان به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێشكه‌وتوو.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان مه‌شق و ڕاهێنانی هه‌زاران له شه‌ڕڤانیان بڵاو كرده‌وه كه له لایه‌ن ڕاوێژكاره ئهمەریكییهكانهوه مه‌شقیان پێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌رپرسانی توركیای توڕه‌تر كرد و دوای چه‌ند سه‌عاتێك له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیانه سوپای توركیا بۆردومانی ده‌وروبه‌ری كۆبانیان كرده‌وه.
چاودێرانی سیاسی باس له‌وه ده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه‌كه پاڵپشتییه‌كی داوه‌ته ئه‌ردۆگان بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سوریا بكات، بۆیه هه‌ر له ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای كۆبوونه‌وه‌كه سوپای توركیا بۆردومانی چه‌ندین گوندی كۆبانی و گرێسپی كرد كه شه‌هید و برینداری لێ كه‌وته‌وه.
ئاماد ده‌روێش، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه له كۆبانی ئاماژه به‌وه ده‌كات توركیا و گروپه‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌یانه‌وێت كۆبانی و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوا داگیر بكه‌ن و ئه‌وروپاش بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئیستانبووڵ دژی كورد بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان درێژه بهخوێنڕشتنی گه‌لی كورد بدات.
ئامه‌د ده‌روێش به «ئاژانس»ی وت: «ئێمه پێشبینیمان كردبوو له دوای ئەو كۆبوونهوهیە هێرش ده‌كرێته سه‌ر كۆبانی، چونكه هه‌میشه له دوای هه‌ر كۆنگره‌یه‌ك توركیا شه‌ڕێكی نوێ ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئیستانبووڵ ڕێككه‌وتن دژی كورد نه‌كراوه بۆچی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا هیچ هه‌ڵوێستێكیان له‌سه‌ر هێرشه‌كانی كۆبانی و گرێسپی نه‌بوو؟»
له ئێستادا توركیا ناوچه‌یه‌كی فراوانی ڕۆژئاوای كوردستانی به ده‌سته‌وه‌یه كه له جه‌رابلوس و عه‌فرین و باب و ناوچه‌یه‌كی فراوان پێك هاتووه و ده‌یه‌وێت كۆبانی و گرێسپی و منبەجیش له ده‌ستی كورد وه‌ربگرێته‌وه و شكست به هه‌رێمێكی كوردی بهێنێت له سوریادا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ماوه‌یه‌كە ئه‌ردۆگان ده‌ستی كردووه به هه‌ڕه‌شه‌كردن له ته‌واوی ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردووش‌دا توركیا به ئاشكرا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندوه كه ڕێگه به دروستبوونی هه‌رێمێكی كوردی ناده‌ن له‌سوریا كه هاوشێوه‌ی كوردستانی عێراق بێت و ببێته مه‌ترسی له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
حه‌مید ئه‌سعه‌د، كه‌سایه‌تی سیاسیی سه‌ربه‌خۆ له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ڵێت، توركیا هیچ هێرشێكی به‌بێ ئۆكه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و ڕوسیا نه‌كردووه‌ته سەر ڕۆژئاوای كوردستان، چونكه به وته‌ی ئه‌و توركیا ناتوانێت له سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه ده‌ربچێت.
حه‌مید ئه‌سعه‌د به «ئاژانس»ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و هێرشانه‌ی كرانه سه‌ر كۆبانی و گرێسپی دیاره له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ڕوسیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و توركیا باس كرابوون ئه‌وه دهستەوارهیهك بوو بۆ توركیا وه‌ك مامه‌ڵه‌ی ئه‌و وڵاتانه بوو به ئدلیب.