ئاژانس
پاش ئه‌وه‌ی خانمه هونه‌رمه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كۆمسای) گۆرانییه‌كی شادی به ناوی (دیان تەڵا) بڵاو كرده‌وه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه گۆرانیی هه‌ڵپه‌ڕكێ ستایڵی ئه‌و نییه به‌ڵام بۆ دڵخۆشكردنی خه‌ڵك به‌و جۆره گۆرانی ده‌ڵێت.
هونه‌رمه‌ند كۆمسای به «ئاژانس»ی وت: ״گۆرانی دیان تەڵا كه‌مێك جیاوازتره له گۆرانییه شاده‌كانی پێشووترم چونكه ئه‌م گۆرانییه ستایڵی كوردیی زیاتر تێدایه و وشه‌كانیشی تێكه‌ڵه‌یه‌كی زاراوه‌ی هه‌ورامی و سۆرانییه كه تێكستی تێكه‌ڵه‌یه‌كی خۆم و فۆلكلۆره.״
به وته‌ی كۆمسای گۆرانیی هه‌ڵپه‌ڕكێ ستایڵی ئه‌و نییه، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای هه‌وادارانی ئه‌و گۆرانییه‌ی وتووه، كۆمسای وتی: ״به باشم زانی له ساڵی نوێ‌دا به به‌رهه‌می شاد و دڵخۆشكه‌ره‌وه ده‌ست به كار بكه‌م، هه‌رچه‌نده ستایڵی من پۆپ و هاوس دیپه، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی گۆرانیی هه‌ڵپه‌ڕكێ ستایڵێكی ڕه‌سه‌نی كوردییه بڕیارم دا بۆ جارێكی دیكه‌ش به‌و شێوازه گۆرانی بڵێم.״
كۆمسای ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات كه ئه‌و زۆر خۆشحاڵ ده‌بێت گه‌ر به هۆی گۆرانییه‌كانی ئه‌وه‌وه خه‌ڵك هه‌ڵپه‌ڕن و به‌زم گه‌رم ببێت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه دێت كه پێشتر گۆرانیی (له‌رزانه)ی بڵاو كرده‌وه و ناوبانگێكی زۆری هه‌بوو.