ئاژانس
به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌هۆی هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كانیانه‌وه كێرڤی جه‌ماوه‌ریان به‌رز بووەته‌وه به‌راورد به دوو هێزه ئیسلامییه‌كه‌ى دیكه.
دیاری محه‌مه‌د به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانى كۆمه‌ڵی ئیسلامی به ״ئاژانس״ى وت: ״ئێمه داواى یه‌كگرتنمان له یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌كرد، به‌ڵام براده‌رانى یه‌كگرتوو داوایان ده‌كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان لیستى هاوبه‌ش پێك بهێنین، هه‌ر بۆیه پرۆژه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌مان هیچی لێ سه‌وز نه‌بوو״
به وته‌ى ناوبراو كۆمه‌ڵی ئیسلامی به هۆی هه‌ڵوێسته‌كانییه‌وه له كێرڤی جه‌ماوه‌رى به‌رز بووەته‌وه به‌راورد به دوو هێزه ئیسلامییه‌كه‌ى دیكه و وتیشى: ״ئه‌گه‌ر لیستى هاوبه‌ش پێك بهێنین كۆمه‌ڵ زه‌ره‌ر ده‌كات، چونكه ئه‌و كات نازانین ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى هه‌ردوولامان چه‌نده، كه ئێمه پێمان وایه ئه‌مجاره ده‌نگی زیاتر ده‌هێنین، بۆیه ئێمه وتمان با یه‌ك بگرین، چونكه به یه‌كگرتن هه‌موو ده‌بین به یه‌ك و هیچ جیاوازییه‌كمان نامێنێت.״