״بۆ هەر بەرمیلێک ٥ دۆلار وەردەگرێت״
ئاژانس – سه‌رچین ساڵح
له به‌رامبه‌ر كرێى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم بۆ به‌نده‌رى جه‌یهان، كۆمپانیاى كار مانگانه له داهاتى نه‌وت ده‌بات، ئه‌و بڕه نه‌وته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌نارده‌ى ده‌كات، وه‌كو ئه‌وه‌ى خۆى ئاماژه‌ى پێ كردووه 350 هه‌زار به‌رمیله له ڕۆژێكدا، به‌و پێیه مانگانه كۆمپانیاى كار 52 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار له كرێى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت ده‌ستى ده‌كه‌وێت.
ڕۆزا مه‌حمود بڕیارده‌رى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان به ״ئاژانس״ى وت: ״كۆتا قسه‌ى حكومه‌ت له‌سه‌ر ڕێژه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم ئه‌وه بووه كه ڕۆژانه 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕێگه‌ى بۆرییه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت، مانگانه نزیكه‌ى 450 ملیۆن دۆلار له داهاتى نه‌وت ده‌درێت به وه‌زاره‌تى دارایى كه 375 ملیۆن دۆلارى بۆ مووچه‌یه و ئه‌وى تر‌ى بۆ موسته‌حه‌قاتى كۆمپانیاكانه״.
وتیشى: ״نرخى به‌رمیلێك نه‌وت له بازاڕى جیهاندا به زیاتر له 70 دۆلاره، گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم به 60 دۆلاریش بیفرۆشێت مانگانه داهاته‌كه‌ى زیاتر له 600 ملیۆن دۆلاره، بۆیه به‌شێكى زۆرى داهاتى نه‌وت دیار نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێژه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له‌وه زیاتره و حكومه‌ت ژماره ڕاستییه‌كه‌ى ده‌شارێته‌وه״.
״بۆ گواستنه‌وه‌ى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت حكومه‌ت پێنج دۆلار ده‌دات به كۆمپانیاى گواستنه‌وه كه كۆمپانیاى ״كار״ه، ئه‌و كۆمپانیایه به حوكمى ئه‌وه‌ى نزیكه له حزبێكى ده‌سه‌ڵاتداره‌وه گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى قۆرخ كردووه و داهاتێكى زۆرى نه‌وت ده‌بات له به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ى نه‌وتدا.״ ڕۆزا مەحمود واى وت.
به پێى وته‌ى ڕۆزا، ئه‌گه‌ر 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا هه‌نارده بكرێت و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك پێنج دۆلار بدرێته كۆمپانیاى كار، ئه‌وا كۆمپانیاكه، 52 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار له گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌بات.
شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان به ״ئاژانس״ى وت: ״حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان وه‌ڵامى پرسیاره‌كانمان ناده‌نه‌وه سه‌باره‌ت به نه‌وت و داهاته‌كه‌ى و چۆنێتیى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان و شێوه و پشكى كۆمپانیاكان له گرێبه‌سته‌كاندا، بۆیه زانیاریی درووستمان له‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وت نییه״.
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ناڕوونى هه‌یه له داهاتى نه‌وت و تا ئێستا به‌ڵگه‌ى پشتبه‌ستوو نییه به‌وه‌ى ئه‌و قسانه‌ى حكومه‌ت ده‌یكات، له باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت و داهاتهكهیەوە.
فایه‌ق مسته‌فا لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان به ״ئاژانس״ى وت: ״ئه‌و قسانه‌ى حكومه‌ت له‌سه‌ر شهفافێتیى نه‌وت ده‌یكات پشتبه‌ستوو نییه به هیچ به‌ڵگه و نووسراوێكى ڕه‌سمى، جگه له‌وه‌ش لایه‌نێكى چاودێرى وه‌كو په‌رله‌مان یان دیوانى چاودێرى دارایى تا ئێستا ته‌سدیقى هیچ نووسراوێكى وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كانى نه‌كردووه له‌سه‌ر نه‌وت و داهاته‌كه‌ى״.
وتیشى: ״داهاتى نه‌وت به‌شێكى نادیاره و ده‌ڕوات بۆ یه‌كێتیى و پارتى و پشكى شێرى به‌ر پارتى ده‌كه‌وێت، تییدا كۆمپانیاى ״كار״ به‌شێكى زۆرى داهاته‌كه ده‌بات وه‌كو كرێى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت״.
ئاراس خۆشناو سه‌رۆكى سه‌نته‌رى زانیارى و لێکۆڵینه‌وه له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له باره‌ى ئه‌وه‌ى چه‌ندێك پاره ده‌چێت بۆ ئه‌و كۆمپانیایه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌گوازێته‌وه، بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״له‌و باره‌یه‌وه هیچ زانیارییه‌كم نییه״.