53 گوندیان له سنوورى بادینانه
ئاژانس – هێمن مامه‌ند
كێشه‌ى موڵکه داگیركراوه‌كانى مه‌سیحییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان چه‌ندین ساڵه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، كه 53 گوندیان له سنوورى بادینانه و تا ئێستاش قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه، هەر چەندە دوو ساڵە حکومەت بڕیاری قەرەبوو کردنەوەی دەرکردوون بەڵام جێ بەجێ ناکرێت.
به‌شێك له موڵكى مه‌سیحییه‌كان كه داگیر كراوه له سنوورى هه‌ولێرى پایته‌خته، كه به‌شێكى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێرى له‌سه‌ر درووست كراوه و به‌شێكیشیان له سنوورى عه‌نكاوه‌یه.
له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوودا لیژنه‌یه‌ك به سه‌رپه‌رشتیى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان پێك هێنرا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ئه‌و موڵكانه‌ى مه‌سیحییه‌كان كه داگیر كراون و سه‌ره‌ڕاى چه‌ندین به‌دواداچوون و كۆبوونه‌وه نه‌توانرا ئه‌و دۆسیه‌یه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى ڕابردوو نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یونامى) سه‌باره‌ت به كێشه‌ى داگیركردنى موڵكوماڵى مه‌سیحییه‌كان ڕ‌اپۆرتێكى داوه‌ته حكومه‌تى هه‌رێم به‌ڵام به وته‌ى به‌رپرسه مه‌سیحییه‌كان تا ئێستا وه‌ڵامى ئه‌و ڕاپۆرته‌ى مه‌سیحییه‌كان نهدراوەتهوه.
سروود سه‌لیم ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى ئهبنائولنههرینى مه‌سیحى كه هاوكات سه‌رۆكى لیژنه‌ى كێشه‌ى زه‌ویوزارى مه‌سیحییه‌كانه، به «ئاژانس»ى ڕاگه‌یاند: «ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه 53 گوندى ئاشوورییه‌كان له سنوورى شارى دهۆك و زاخۆ و قه‌زاى ئامێدى له لایه‌ن خه‌ڵكى ده‌ستڕۆیشتوو و سهرۆكخێڵەوە بە نایاسایی خانووى لێ كراوه و تا ئێستاش كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه«.
دكتۆر سروود وتیشى: «سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى ئه‌م گوندانه به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان هاتنه هه‌ولێر و خۆپیشاندانیان كرد، به‌ڵام ڕێگرییان لێ كرا، هه‌روه‌ها سكاڵامان لاى هه‌ر چوار ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌مان و داواكارى گشتییش تۆمار كردووه، به‌ڵام به داخه‌وه كێشه‌كان هه‌روه‌ك خۆى ماونه‌ته‌وه«.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ى ئاشوورییه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: «جگه له كێشه‌ى ئه‌م 53 گونده هاوكات له ناحیه‌ى عه‌نكاوه‌ى شارى هه‌ولێریش چه‌ندین كێشه‌مان هه‌یه، بۆ نموونه زه‌ویى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر كه زه‌وییه‌كى كشتو‌كاڵى بوو به‌ر فڕۆكه‌خانه كه‌وتووه، تا ئێستا خاوه‌نه‌كانیان قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه و چه‌ندین زه‌ویی تر‌ى ناو عه‌نكاوه كه موڵكى ئاشوورییه‌كانن پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانى له‌سه‌ر كراوه.«
دیارترین ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه له‌سه‌ر موڵكى مه‌سیحییه‌كان جێبه‌جێ كراون له سنوورى هه‌ولێر پڕۆژه‌كانى (لبنان ستى، هه‌رشه‌م، بیابان) كه خاوه‌نى زه‌وییه‌كان قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه«.
ئێستا كێشه‌ى موڵكه‌كانى مه‌سیحییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌كردنى یان قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان، به‌ڵام چه‌ندین ساڵه قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده بڕیارى قهرهبووكرنهوهیان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دراوه.
سروود سه‌لیم ده‌ڵێت: «سكاڵامان له داواكارى گشتى و په‌رله‌مان و ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ تۆمار كردووه، ئه‌وانیش به‌رزیان كردووەته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیش ماوه‌ى دوو ساڵه بڕیارى قهرهبووكردنهوهكانى داوه، كه‌چى به بیانووى بارودۆخى ناوچه‌كه و قه‌یرانى دارایى كێشه‌كان هه‌روه‌ك خۆى ماونه‌ته‌وه«.
هاوكات محه‌مه گۆمه‌شینى وته‌بێژى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان به «ئاژانس»ى وت: «مه‌سیحییه‌كان هاتن سكاڵایان له ده‌سته تۆمار كرد، ئێمه‌ش سكاڵاكهى ئه‌وانمان ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كردووه، به‌ڵام به داخه‌وه له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه كێشه‌كه وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه«.
جگه له داگیركردنى ئه‌و موڵكانه‌ى مه‌سیحییه‌كان به‌شێك له گونده‌كانى ئه‌و پێكهاته‌یه كه كه‌وتوونه‌ته سه‌ر سنوورى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا هه‌مان چاره‌نووسیان هه‌یه كه به داگیركراوى ماونه‌ته‌وه.
ئه‌میر گوگه، په‌رله‌مانتارى مه‌سیحیى خولى ڕابردووى په‌رله‌مانى كوردستان و نوێنه‌رى شارى دهۆك به «ئاژانس»ى ڕاگه‌یاند: «30 گوندى ئاشوورییه‌كان به هۆى ئه‌وه‌ى ده‌كه‌ونه سه‌ر سنوورى توركیا به هۆى هێرشه‌كانى توركیا و نائارامیى ناوچه‌كه‌وە كێشه‌یان له‌سه‌ره و هاووڵاتییانى ئاشوورى ناتوانن تێیدا بژین».