ئاژانس
بەرپرسێكی یەكێتیی هۆكاری پڕنەكردنەوەی ئەو پۆستانە ئاشكرا دەكات، كە پشكی یەكێتیی و گۆڕانن لە حكومەتداو دەڵێت: “بە هۆی كێشەی ناوخۆی پارتییەوە بووە”.
بە پێی ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان زیاتر لە ٨٠ پۆستی بەردەکەوێت و بزووتنەوەی گۆڕانیش نزیکەی ٤٥ پۆست، بەڵام یەکێتیی ٥٩ پۆست و گۆڕانیش ٣٣ پۆستیان پڕ نەکردووەتەوە.
دڵدار زاخۆیی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتیی بۆ “ئاژانس” وتی: “كێشەكە لای حكومەت و پارتی بووە لەبەر ئەوەی ڕێككەوتنی لەگەڵ گۆڕانیش ھەبووە و كێشەی ناوخۆیی خۆشی، بۆیە پڕكردنەوەی ئەم پۆستانە بەو شێوە دوا كەوتووە.”
“یەكێتیی زیاتر لە ٨٠ پۆستی ھەیە لەم كابینەیەی حكومەتدا، بەڵام نزیكەی ٥٩ پۆستی تا ئێستا پڕ نەكردووەتەوە.” جێگری بەرپرسی مەڵەندی دھۆكی یەكێتیی وای وت.