ئاژانس
خانمه هونه‌رمه‌ند لانه زه‌نگه‌نه ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه 4 به‌رهه‌می هونه‌ری نوێی به ده‌سته‌وه‌یه و له ئێستاشدا سه‌رقاڵی گۆرانییه‌كی پۆپه كه بۆ گوێگرانی ئه‌ورووپای بڵاو ده‌کاته‌وه.
لانه زه‌نگه‌نه به ״ئاژانس״ی وت: ״گۆرانییه‌كی هه‌ڵپه‌ركێی خۆماڵی كوردیم هێناوه و به شێوازی پۆپ وتوومه‌ته‌وه كه تێكه‌ڵكردنی كولتووری كوردییه به كولتووری ڕۆژئاوایی و ستایلێكی زۆر مۆدێرن و جیاوازیشه له كاره‌كانی پێشووم بۆ گوێگرانی كوردستان و بیانییش چێژبه‌خش ده‌بێت.״
لانه زه‌نگه‌نه وتیشی: ״تێكستی گۆرانییه‌كه‌ش هیی هونه‌رمه‌ند نووری گه‌رمیانییه كه سێ گۆرانیی ئه‌وم كردووه به یه‌ك گۆرانی و ئێستاش سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بووه و له شاری هه‌ولێر كلیپمان بۆ كردووه.״
هونه‌رمه‌ند لانه زه‌نگه‌نه یه‌كه‌مین كاری له لایه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیر بۆ ئه‌نجام دراوه و به وته‌ی خۆشی ئێستا ستایلی كاركردنی گۆڕیوه.
لانه زه‌نگه‌نه له باوكێكی كه‌ركوكی و دایكێكی سلێمانی له شاری هه‌ولێر له دایك بووه و ماوه‌ی 16 ساڵه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا له وڵاتی هۆڵه‌ندا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له بازرگانیدا هه‌یه.