فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا ڕووبه‌ڕووی دوو قه‌یرانی گه‌وره بووه‌ته‌وه؛ یه‌كێكیان قه‌یرانی ته‌ندروستییه و ڕه‌هه‌ندێكی جیهانیی هه‌یه كه په‌تای كۆرۆنايه، ئه‌ویتریان قه‌یرانی دارایی و ئابوورییه، كه ڕه‌نگه به هۆی به‌رده‌وامیی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕی وزه‌ی جیهیانیدا، ئه‌و دوو ئاریشه‌یه قووڵتر ببنه‌وه. له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا ئه‌مه یه‌كه‌م جاره نرخی نه‌وت به‌و جۆره داشكان به‌خۆیه‌وه ببینێت، ئاشكرایه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به ململانێی نێوان وڵاتانی ڕێكخراوی ئۆپیك و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه كه به (ئۆپیك پڵه‌س) ناسراوه، هه‌یه. هه‌ریه‌ك له سعودیه و ڕوسیا ئه‌و دوو یاریكه‌ره گه‌وره جیهانییه‌ن له بازاڕی وزه‌دا ده‌توانن ته‌حه‌كوم به نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا بكه‌ن. پێده‌چێت ئه‌مجاره ڕوسیا و سعودیه له ڕێگه‌ی داشكاندنی نرخی نه‌وته‌وه به ڕێك نه‌كه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده بۆ بازاڕه‌كان بیانه‌وێت سزای ئابووریی زۆرێك له‌و وڵاتانه بده‌ن كه دژ به سیاسهتهكانیانن، به دیاریكراوی دوای ئه‌وه‌ی پۆتن ڕایگه‌یاند، پێویسته بازاڕ نرخی خۆی دیاری بكات وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ یاریكردن به نرخی نه‌وت وه‌ك كارتێكی فشار. ئه‌وانه‌ی زیانی سه‌ره‌كی ده‌كه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ن كه ئابوورییه‌كی لاوازیان هه‌یه هاوشێوه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
هه‌رچه‌نده داتایه‌كی ورد له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، به‌ڵام له‌ناو په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌نگییه‌ك هه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر له مانگی شوبات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو به 51 دۆلار فرۆشرابێت، داهاتی ئه‌و مانگه زياتر لە (650) مليۆن دۆلار بووه، ئه‌وا له مانگی ئازاردا ده‌بێت به 35 دۆلار بیفرۆشێت كه ده‌كات نزيكه‌ی (450) مليۆن دۆلار، به‌مه‌ش داهاتی نه‌وتی هه‌رێم زیاتر له 200 ملیۆن دۆلار كه‌م ده‌بێته‌وه. هه‌رچی پشكی شایسته‌ی داراییه له به‌غدا كه 12%ـی بودجه‌ی عێراق خه‌مڵێنراوه تا په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای میزانییه‌ی 2020 به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و پابه‌ندنه‌بوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌غدا، هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نامێنێت ئه‌و بڕه پاره خه‌رج بكرێت. كه‌واته ئاماژه‌كان ئه‌وه‌مان نیشان ده‌ده‌ن هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی تری دارایی ده‌بێته‌وه كه بووه به نه‌ریتێك له حكومڕانیی شكستخواردووی ئه‌م هه‌رێمه و هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێك ڕووبه‌ڕووی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه، كه زاده‌ی فه‌شه‌لی حكومڕانیی حكومه‌تی هه‌رێم و ناشهفافییهته له ئیداره‌دانی مه‌له‌فی نه‌وت.
قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر توانای هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت له چه‌ندین بواردا، به تایبه‌ت له توانای دابینكردنی ئاسایشی ته‌ندروستیی خه‌ڵك، چونكه له ئێستادا پێویسته حكومه‌ت بودجه‌یه‌كی باش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ته‌رخان بكات. هه‌رچه‌نده له لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كه‌وه هه‌وڵی خێرا هه‌یه بۆ ڕێگرتن له قه‌یرانه‌كه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رمایه‌دار و ڕێكخراوه جیهانییه‌كانیش هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت، به‌ڵام دیوه ئابوورییه‌كه‌ی قه‌یرانه‌كه مه‌ترسیی په‌تاكه‌ی سه‌ختتر كردووه، بۆیه ئه‌م دوو قه‌یرانه ترس و مقۆمقۆی دووباره دواخستن و پاشه‌كه‌وت و بڕینی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی له‌ناو چین و توێژه جیاوازه‌كان گه‌رم كردووه.
كه‌واته پێویسته په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕۆڵی خۆیان بگێڕن له فشارخستنه‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئاشكراكردنی هه‌نارده و داهاتی نه‌وت و دهستوبردكردن له ڕێككه‌وتنی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانی دارایی و پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستیی خه‌ڵك. هه‌روه‌ك پێویسته په‌رله‌مان پڕۆژه‌یاسایه‌ك ئاماده بكات بۆ ناچاركردنی حكومه‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ به‌شێك له پڕۆگرام و به‌رنامه‌ی ناپێویست و لابه‌لا و ته‌رخانكردنی بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی له ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستیی زیاتر و تاقیگه‌ی تایبه‌ت و وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی زانستی لۆكاڵی بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتییانی كوردستان.