جگه‌ره و چا ده‌ربكه و كرێكه‌ت به‌لاشه
ئاژانس – مه‌سعود هادی
له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خەلیل، شۆفێرانی ته‌كسی له جیاتی ئه‌وه‌ی پاره له سه‌رنشینه‌كانیان وه‌ربگرن له كاتی گواستنه‌وه‌یان بۆ توركیا، ئاماده‌ن بێ به‌رامبه‌ر بیانگوازنه‌وه‌و هه‌ندێك جاریش پاره‌یان پێ بده‌ن، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا كیلۆیه‌ك چاو و دوو پارچه جگه‌ره‌یان بۆ ده‌ربكه‌ن.
قه‌یرانی دارایی و گرانبوونی ڤیزای توركیا، شۆفێرانی ته‌كسیی هێڵی هه‌رێمی كوردستان-توركیای ناچار كرد بیر له شێوازێكی تر بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پیشه‌كه‌یان به‌رده‌وام بێت.
شۆفێره‌كان ئێستا بێبه‌رامبه‌ر سه‌رنشین له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌گوازنه‌وه شاره كوردییه‌كانی باكووری كوردستان، له به‌رامبه‌ردا داوا له سه‌رنشینه‌كانیان ده‌كه‌ن هه‌ریه‌كه‌و كیلۆیه‌ك چا له‌گه‌ڵ دوو پارچه جگه‌ره له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵبگرن و بۆیان بگوازنه‌وه.
كرێی سه‌رنشینێك له زاخۆوه بۆ ئامه‌د 40 تا 50 ملیۆن لیره‌ی توركی، نزیكه‌ی 19 هه‌زار دیناری عێراقی.
قادر خالس یاوه‌ر، (36 ساڵ) خه‌ڵكی باكووری كوردستانه‌و زیاتر له ساڵێكه كاری شۆفێری ده‌كات له نێوان ئامه‌د و زاخۆ، به״ئاژانس״ی ڕاگه‌یاند ئه‌گه‌ر سه‌رنشینه‌كه دوو پارچە پاكه‌ت جگه‌ره و كیسه‌یه‌ك چا، له گومرگه‌وه ده‌رباز بكات بۆمان، 50 ملیۆن لیرەی توركیی ده‌ده‌ینه ئه‌و كه‌سه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 19 هه‌زاری دیناری عێراقی.
به پێی ڕێنماییه‌كانی گومرگ، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت كیسه‌یه‌ك چا له‌گه‌ڵ دوو پارچه جگه‌ره بباته توركیا.
چا و جگه‌ره له هه‌رێمی كوردستان هه‌رزانه، بۆیه شوفێرانی ته‌كسی قازانج ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خۆیان سه‌رنشینه‌كان بێبه‌رامبه‌ر ببه‌نه وڵاتی توركیا.
شۆفێره‌كان له زاخۆ پارچه‌یه‌ك جگه‌ره ده‌كڕن به 15 هه‌زار دینار، له توركیا ده‌یفرۆشنه‌وه به 60 ملیۆن لیرەی توركی، كه ده‌كاته 30 هه‌زار دیناری عێراقی، كیلۆیه‌ك چا له زاخۆ به 3 هه‌زار ده‌كڕن و له وڵاتی توركیا به 30 ملیۆن لیرەی توركی ده‌یفرۆشنه‌وه كه ده‌كاته 15 هه‌زار دینار.
ئیسلام دیار، شۆفێرێكی تری كوردی توركیایه، چه‌ندین ساڵه له هێڵی زاخۆ-ئامه‌د كار ده‌كات ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر شۆفێرانی ته‌كسی كاری فرۆشتن و كڕینی جگه‌ره‌و چا نه‌كه‌ن، هیچ قازانج ناكه‌ن.
ئیسلام، وتی: ״زۆرجار له سلۆپییه‌وه هاتووم بۆ زاخۆ نه‌فه‌رم هێناوه، به‌ڵام بێ نه‌فه‌ر گهڕاوتهمهوە بۆ سلۆپی، ئێستا هاووڵاتییانیش شاره‌زا بوون، ئه‌وانیش جگه‌ره و چا بۆ خۆیان ده‌به‌ن له‌وێ ده‌یفرۆشنه‌وه، به‌ڵام زۆرجار پێیان ده‌ڵێین جگه‌ره و چا بۆ ئێمه ده‌ربكه‌ن بێبه‌رامبه‌ر دهتانگهیهنین و 50 ملیۆن لیرهشتان پێ ده‌ده‌ین״.
ئه‌م شێوازه سهرنشینگواستنهوهیه دوای ئه‌وه دێت، پێش قه‌یرانی دارایی هاووڵاتییان له هه‌رێمه‌وه زیاتر گه‌شتی توركیایان ده‌كرد، به‌ڵام قه‌یرانه‌كه ڕێژه‌ی گه‌شتكردنی له هه‌رێمه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته كه‌م كردووه‌ته‌وه.
به پێی ئامارێكی ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل، له ساڵی 2016، 370 هه‌زار و 832 كه‌س له توركیاوه هاتوون و له هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه 361 هه‌زار و 110 كه‌س گه‌شتی وڵاتی توركیایان كردووه.
عه‌بدلوه‌هاب عه‌لی، به‌رپرسی ئاسایشی گومركی ئیبراهیم خه‌لیل، به״ئاژانس״ی ڕاگه‌یاند به پێی ڕێكکه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی توركیا هه‌ر شوفێرێك بۆی هه‌یه دوو پارچه جگه‌ره له‌گه‌ڵ كیسهك چای یهككیلۆیی له‌گه‌ڵ خۆی بباته توركیا.
له كاتێكدا به شێوه‌ی ئاسایی ڕێگه به شۆفێرانی توركیا ده‌درێت بێنه شاره‌كانی هه‌رێم، به‌ڵام ڕێگه به شۆفێرانی ته‌كسیی هه‌رێم نادرێت بچنه شاره كوردییه‌كان و توركیا.
ته‌نیا ڕێگه به ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت ده‌درێت ئه‌ویش ده‌بێت به‌ڵگه‌نامه ده‌ربكات و 100 دۆلاریش بدات، به‌وه‌ش بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ده‌توانێت گه‌شتی توركیا بكات.
حسێن حه‌سه‌ن، دانیشتوویهكی قه‌زای زاخۆیه، له‌گه‌ڵ شۆفێرێكی ته‌كسی گه‌شتی توركیای كردووه‌و هیچ پاره‌ی لێ وه‌رنه‌گرتووه، پێشتریش ڤیزای توركیای به سێ هه‌زار دینار له زاخۆ وه‌رگرتووه و هه‌ر كاتێك ئاره‌زووی هه‌بووبێت چووه‌ته توركیا.
حسێن حه‌سه‌ن، كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی توركیای كردووه، به״ئاژانس״ی وت: ״دوو ته‌كه جگه‌ره‌و كیلۆیه‌ك چام بۆ ده‌رباز كرد، 50 ملیۆن لیره‌شی دامێ و له چێشتخانه‌ش ده‌عوه‌تی كردم״.