وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی: خه‌تاى قاچاغه
ئاژانس – سه‌رچین ساڵح
وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستیى هه‌رێم نایشارێته‌وه، بازاڕه‌كان چه‌ندین جۆر ده‌رمانى خراپ و كوالێتیى نزمى تێدایه كه شیاوى به‌كارهێنان نین، هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى هۆكاره‌كه‌ى بۆ بهقاچاخهێنانیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندرووستیى ژینگه له په‌رله‌مانى كوردستان كه‌متوانایى كوالێتیى كۆنتڕۆڵى هه‌رێم به هۆكار ده‌زانێت و ئاشكراى ده‌كات به‌شێكى زۆرى ئه‌و ده‌رمانانه له خاڵه ڕهسمییهكانهوه دێنه هه‌رێم.
كاروان كەریم ناوی خوازراوی یەكێك لە مەندوبەكانی كۆمپانیایەكی دەرمانە لە سلێمانی بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״لە بەشێك كۆگاكان و دەرمانخانەكان، هەندێك دەرمان بە قاچاغی دەفرۆشرێت، كە نایاساییە و ڕێگە پێدراو نین، بەشێك لەو دەرمانانەش كوالیتییان خراپە״.
وتیشی: ״لەبەرئەوەی بە كوالیتی كۆنتڕۆڵدا تێپەڕ نەبووە، نابێت بدرێت بە هاوڵاتی و بەكاربهێنرێت״.
له هه‌رێمدا له ڕووى كوالێتیى ده‌رمان و چۆنێتیى چارهسهركانى نه‌خۆش چه‌ند حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو ڕوویان داوه، هه‌رچه‌نده حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ڕێگریكردن له ده‌رمانى خراپ و كوالێت نزم و ئامێرى پزیشكیى خراپ به‌شی كوالێتیى كۆنتڕۆڵى جۆرى درووست كردووه، به‌ڵام به وته‌ى ئه‌ندامێكى په‌رله‌مان تواناى وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى بۆ كۆنتڕۆڵكردنى هێنانى ده‌رمانى خراپ و كوالێت نزم سنوورداره، ئه‌مه‌ش واى كردووه ڕۆژانه چه‌ندین جۆرى ده‌رمانى کوالێت نزم به‌بێ پشكنینى كوالێتیى كۆنتڕۆڵ داخڵى هه‌رێم ببن جگه له‌و ده‌رمانه خراپانه‌ى به ڕێگاى قاچاخ دێنه هه‌رێم.
زولفا مه‌حمود ئه‌ندامى سه‌رۆكى لیژنه‌ى له په‌رله‌مانى كوردستان به ״ئاژانس״ى وت: ״وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى و كوالێتیى كۆنتڕۆڵى ئه‌و وه‌زاره‌ته ڕۆژانه تواناى فه‌حسكردنى 500 جۆر ده‌رمانیان هه‌یه، له كاتێكدا ڕۆژانه هه‌زاران جۆر ده‌رمان دێته هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ئه‌مه‌ش واى كردووه ئه‌وه‌ى بازاڕ پێویستیه‌تى زیاتر له تواناى كوالێتیى كۆنترۆڵه״.
وتیشى: ״نه‌بوونى تواناى كوالێتیى كۆنتڕۆڵ و نه‌بونى چاودێریى وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى به‌سه‌ر بازاڕه‌وه فهوزایهكى درووست كردووه و یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ى ده‌رمانى كوالێت نزم و خراپ بۆ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌م ده‌رمانه كوالێت نزمانه زیانى زۆر زیاتره له قاچاخه‌كان و به ئازادییش ده‌فرۆشرێن״.
ئه‌و ده‌رمانانه‌ى له بازاڕدا مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرێت و یاسایین ده‌بێت رێنمایی و لۆگۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستیی هه‌رێمى پێوه بێت.
ئه‌میر محه‌مه‌د خاوه‌ن كۆگاى ده‌رمان له شارى سلێمانى به ״ئاژانس״ى وت: ״هۆكارى هێنانى ده‌رمانى كوالێت نزم بۆ نه‌مانى جۆرى ئه‌سڵیى ده‌رمانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه له بازاڕدا، بۆیه په‌نا ده‌برێته‌به‌ر هێنانى تهقلیدهكهى، به‌ڵام وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى لیژنه‌ى هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌رمانێك ڕێگه‌پێدانى وه‌زاره‌تى پێوه نه‌بێت ڕێگه نادرێت بفرۆشرێت״.
وتیشى: ״ده‌رمانى ڕێگه‌پێنه‌دراو قاچاخ له بازاڕدا هه‌یه، به‌ڵام لاى ئێمه نییه ڕووبه‌ڕووى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش نابینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێویستمان پێى نییه، زۆربه‌ى ئه‌و ده‌رمانانه‌ش له سنوورى توركیاوه یان له شاره‌كانى عێراقه‌وه ده‌هێنرێن״.
ڕێگاكانى هێنانى ده‌رمانى خراپ بۆ هه‌رێمى كوردستان له لاى وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستییەوە ئاشكرایه، به وته‌ى به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستیى بازاڕه‌كانى هه‌رێم جۆرى زۆر ده‌رمانى خراپى تێدایه، چه‌ندین باندیان به تۆمه‌تى هێنانى ده‌رمانى خراپ ده‌ستگیر كردووه و داویانه به دادگا.
گۆران ڕۆژبه‌یانى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆنتڕۆڵى جۆرى ده‌رمان و پێداویستیى پزیشكى له هه‌رێمى كوردستان بۆ ״ئاژنس״ وتى: ״به به‌رده‌وامى ده‌رمانى خراپ دێته هه‌رێمى كوردستانه‌وه كه شیاوى به‌كارهێنان نییه، جۆره‌كانیان زۆرن، به‌ڵام به هۆى ئه‌وه‌ى چاودێرییان ده‌كه‌ین و ئاشكرایان ده‌كه‌ین ڕۆژبه‌ڕۆژ هاورده‌كردنیان له كه‌مبووندایه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه بازاڕه‌كانى هه‌رێم ده‌رمانى ته‌زویرى تێدایه״.
وتیشى: ״زۆربه‌ى ئه‌و ده‌رمانانه دێنه خوار و ناوه‌ڕاستى عێراق به هۆى ئه‌وه‌ى سنووره‌كان چاودێریكردنى توندیان له‌سه‌ر نییه دێته كه‌ركوك و له‌وێوه به قاچاخى دێته هه‌رێمى كوردستان، تا ئێستا دوو باندمان گرتووه كه له‌و ڕێگه‌یه‌دا گرتوومانن و داومانه به دادگا״.
״هه‌ر ده‌رمانێك زانیاریى وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستیى پێوه بێت شیاوه بۆ به‌كارهێنان، بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان دڵنیا بن له‌و ده‌رمانه‌ى به‌كارى دێنن، ده‌بێت فیكهرى وه‌زاره‌تى پێوه بێت، ئه‌و ده‌رمانانه‌ى ته‌زویرن فه‌عال نین و شیاو نین بۆ به‌كارهێنان و زیانى زۆرى بۆ ته‌ندرووستى هه‌یه״، گۆران واى وت.