ئاژانس
شه‌وی ڕابردوو له میانی به‌ڕێوه‌چونی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ له یانه‌ی ڕێننه كه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین یانه شه‌وانه‌كانی ئه‌و شاره دوو چه‌كدار به جلوبه‌رگی بابا نوئێله‌وه چونه نێو یانه‌كه و ده‌ستڕێژی گوله‌یان به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا كرد.
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه‌دا 39 كه‌س كوژران كه 15 كه‌سیان كه‌سانی بیانین و 40 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له نێو كوژراوه‌كاندا گه‌نجێكی خه‌ڵكی هه‌ولێری تێدایه هاوكات تا ئیستاش چاره‌نوسی به‌شێك له بیرندارهكان یه‌كلا نه‌بۆته‌وه كه كچ و كوڕی خه‌ڵكی باشوری كوردستانیشیان تێدایه.
هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر یانه‌كه له كاتێكدایه كه خاوه‌نی ئه‌و یانه‌یه ڕایگه‌یاندووه 10 ڕۆژ پێشتر كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا مه‌ترسی ئه‌نجامدانی هێرشێكی له‌و شێوه‌یه‌یان پێشبینی كردبوو.