د.عەلی قەرەداغی*
تایبەت بۆ ئاژانس دەینووسێت
بەشی یەکەم
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ئاگادارمان ده‌كاته‌وه كه خۆمان به دوور بگرین له له‌خۆباییبوون ئه‌و له‌خۆباییبوونه به هۆی زۆریی سه‌روه‌توسامان یان منداڵ یان هێز و ده‌سه‌ڵات یان ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌یه‌تی له عه‌قڵ و زانست، چونكه هه‌موو ئه‌وانه له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره حساب ده‌كرێن كه خوا به مرۆڤی به‌خشیون .
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ئاگادارمان ده‌كاته‌وه كه له ههڵسو كه‌وت و مامه‌ڵه‌ماندا له خۆبایی بونمان تیا به‌دی نه‌كرێت، چونكه له‌م ئا‌یته‌دا به‌ره‌و ڕووی پرسیارێكمان ده‌كاته‌وه كه ئایا هۆی ئه‌وه چیه مرۆڤ توشی له خۆبای بوون ده‌كات و گوێ بۆ فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره ناگرێت وه‌ك ده‌فه‌رموێت :(يَا أَيُّهَا الْإِنْسَانُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ الْكَرِيمِ الَّذِي خَلَقَكَ فَسَوَّاكَ فَعَدَلَكَ*فِي أَيِّ صُورَةٍ مَا شَاءَ رَكَّبَكَ)ئایا جێگه‌ی پرسیار نییه كه خوای گه‌وره ئه‌و هه‌موو نیعمه‌ته‌ی پێ به‌خشیوین به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سه‌رپێچی ده‌كه‌ین؟
ئه‌گه‌ر مرۆڤ لانی كه‌می هه‌ستكردنی تێدابێت به‌رامبه‌ر به نه‌ك خوا به‌ڵكو مرۆڤێكی تریش كاتێك كه چاكه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌كات پێویسته له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسی بكات، به‌ڵام ئایا كاتێك كه خوای گه‌وره ئه‌و هه‌موو نیعمه‌تانه به مرۆڤ ده‌به‌خشێت كه له ژماره نایه‌ن به‌ڵام ئه‌و ئاماده نییه ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی بێت ئه‌گه‌ر هۆكاری ئه‌و له خۆبایی بوونه‌ی مرۆڤ عەقڵ و لێهاتنه‌كانی بێت ئایا سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ئه‌قڵه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كار‌و باره‌كانی دنیا كێیه‌و كێ پێی به‌خشیوه؟ ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئه‌و له خۆبایی بوونه هێزو ده‌سه‌ڵات بێت، خوای گه‌وره بۆیه ئه‌وانه‌ی پێ به‌خشیوه هه‌تا پێی تاقی بكرێته‌وه سه‌ره‌نجامیش به چاكه‌و به‌خراپه پاداشتی خۆی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
مرۆڤی باوه‌ڕدار هه‌تا نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره له‌سه‌ری زیاد بكات سوپاس گوزاری و ملكه‌چی بۆ خوا زیاد ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ینه پێشه‌نگی خۆمان بۆ ئه‌م كاره چاكانه ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا له كاتی ڕزگار كردنی شاری مه‌ككه‌دا هه‌موو سه‌ركرده‌و گه‌وره پیاوانی قوڕه‌یش و مه‌ككه كه خاوه‌نی ماڵ و ده‌سه‌ڵاتی زۆربوون به‌سه‌ر شۆڕی هاتنه به‌رده‌م پێغه‌مبه‌ری خوا به‌ڵام ئه‌م سه‌ركه‌وتنه نه‌بوه مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه له خۆی بایی ببێت و به‌رامبه‌ره‌كانی سه‌ر شۆڕ بكات به‌ڵكو مامه‌ڵه‌یه‌كی مرۆڤ دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ كردن و به‌سواری حوشتره‌كه‌یه‌وه سه‌ری نزم كرده‌وه‌و سوجده‌ی بۆ خوای گه‌وره برد‌و سوپاسی گوزاری كرد له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه پێی به‌خشیوه.
مرۆڤی مسوڵمان پێویسته بگاته ئه‌م حاڵه‌ته له سوپاس گوزاری خاكی بوون به‌رده‌وام له دڵیدا هه‌ست به گه‌وره‌ی خوا بكات و لێی بترسێت و وا هه‌ست نه‌كات كاتێك كه خوا نیعمه‌تێكی پێ ده‌به‌خشێت ئه‌وه كۆتایی شته‌كانه.
له كاتێكدا كه خواى گه‌وره له قورئاندا باسى چیرۆكى شه‌یتان و له‌خۆبایى بوونه‌كه‌ى ده‌كات چه‌ندان وانه‌و ئامۆژگارى تێدایه بۆ ئێمه، له‌كاتێكدا كه شه‌یتان به درێژایی ساڵانێكى زۆر عیباده‌تى خواى كردووه له‌هه‌مان كاتدا خواى گه‌وره ڕێزى لێناوه له‌گه‌ڵ فریشته‌كاندا خوایان په‌رستووه له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌دا شكست ده‌خوات و گومرایى ده‌یگرێت ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه خواى گه‌وره فه‌رمان ده‌كات به فریشته‌كان كه كڕنوش به‌رن بۆ ئاده‌م وه‌ك ڕێزێك بۆ ئه‌و، به‌ڵام له‌كاتێكدا كه هه‌موو فریشته‌كان كڕنوش ده‌به‌ن به‌ڵام شه‌یتان سه‌رپێچى ده‌كات و گومڕا ده‌بێت، ئاماده نییه كڕنوش به‌رێت بۆ ئاده‌م به‌بیانووى ئه‌وه‌ى كه بنه‌ماى پێكهاته‌یان جیاوازه كه ده‌ڵێت [أَنَا خَيْرٌ مِنْهُ خَلَقْتَنِي مِنْ نَارٍ وَخَلَقْتَهُ مِنْ طِينٍ] ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئاگر و قوڕ هه‌ردووكیان له درووستكراوه‌كانى خواى گه‌وره‌ن له‌هه‌مانكاتدا زانیاریه‌كانى سنوردار بوون و له‌و حیكمه‌ته تێنه‌گه‌یشتبوو كه خواى گه‌وره ئاده‌مى بۆ درووست كردووه، له‌م چیرۆكه‌وه كۆمه‌ڵێك ئامۆژگارى فێر ده‌بین كه دوورمان ده‌خاته‌وه له شانازى كردن به بنه‌چه و نه‌ته‌وه‌و هۆزه‌وه، ئایا بۆچى شانازى بكه‌ین به خۆمانه‌وه و به‌رامبه‌ره‌كانمان به‌كه‌م سه‌یر بكه‌ین له‌كاتێكدا كه هه‌موومان له ئادمین و ئاده‌میش له خاك درووستكراوه.
له خراپترین جۆره‌كانى له‌خۆبایى بوون و مایه‌ى پێ ههڵخلیسكانى مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه به به‌ڵێنه‌كانى دوژمنان بڕوا بكات و بچێته سه‌ر ڕێچكه‌ى ئه‌وان، چونكه له هه‌ردوولاوه هان ده‌درێت بۆ له‌خۆبایى بوون و خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵى و خۆبه‌گه‌وره‌زانین كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ى ئه‌وه‌ى سه‌روه‌ت و سامان و چاره‌نووسى گه‌لێك بخاته مه‌ترسیه‌وه‌و ناخۆشترین ژیانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات به‌مه‌ش چاره‌نووسى خۆیى و گه‌له‌كه‌ى به‌ره‌و تیاچوون ده‌بات چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یرى مێژوو بكه‌ین زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له ڕێگه لایانداوه و سته‌مكار بوون به‌سه‌ر گهلهكانیانهوه له‌لایه‌ن دوژمنانى ده‌ره‌وه پشتیوانیان لێ كراوه‌و پارێزراون، له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه گه‌له‌كانیان سه‌رشۆڕ كردووه و هه‌ستى ئازادى و سه‌ربه‌خۆ بوونیان تیادا كپ كردوونهوهو هه‌موویان كردوون به كۆیله، له مێژووى هاوچه‌رخمان ده‌بینین كه ئه‌مریكا ڕێگه‌ى نه‌دا به فڕۆكه‌كه‌ى شاى ئێران كه هه‌رچه‌ند بۆ چاره‌سه‌ریش ده‌چوو له هیچ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كى ئه‌مریكا بنیشێته‌وه به‌ڵكو به ناچارى ڕوویكرده میسر و له‌وێ مایه‌وه هه‌تا مرد، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه شاى ئێران به درێژایى ده‌یان سالأ یه‌كێك بوو له دۆسته نزیكه‌كانى ئه‌مریكا و ملكه‌چى سیاسه‌ته‌كانى ئه‌و بوو له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر سه‌یرى شه‌یتانیش بكه‌ین مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ مرۆڤدا هاوشێوه‌ى ئه‌مه‌یه سه‌ره‌تا په‌لكێشى ده‌كات بۆ بێ باوه‌ڕى و سه‌رپێچى و تاوان پاشان به‌هۆى گومان و وه‌سوه‌سه‌و شتى تره‌وه گومانى له بوونى خواش بۆ درووست ده‌كات و دواى ئه‌وه ده‌یخاته ناو بازنه‌ى تاوانكاریه‌وه له ڕێگه‌ى حه‌ز و خۆشیهكانییهوه ته‌سلیمى ئاره‌زووه‌كانى ده‌بێت و هه‌رچى بیه‌وێت ده‌یكات به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ حسابێك بۆ خوا‌و ئاین و شه‌رع بكات به‌ڵام دواجار كه ده‌گاته مه‌رگ و ده‌مرێت شه‌یتان خۆى لێ بێبه‌رى ده‌كات و هیچ به‌رگریه‌كى لێ ناكات، وه‌ك ده‌فه‌رموێت [إِنِّي بَرِيءٌ مِنْكَ إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ رَبَّ الْعَالَمِينَ].
*ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان.