ئاژانس
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت لە سبەینێوە ڕۆسەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا/ماستەرو دكتۆرا لە زانكۆ حكومیەكان بۆ سیمستەری هاوینە دەستپێدەکات.
عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: ” سیمستەری هاوینەی ماستەر و دكتۆرا بەهەمان رێنمایی ژمارە (4) بۆ ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017) و، رێنمایی ژمارە (5) بۆ دكتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017)ی سیمستەری زستانە خوزاریارانی خوێندنی باڵا دەتوانن داوا پێشكەش بە زانكۆكان بكەن و ئەو كاندیدانەی كە لە سیمستەری زستانە ناویان دەرچووە و ئێستا مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزیان بەدەستهێناوە دەتوانن لەگەڵ دەرچوانی سیمستەری هاوینە دەست بەپڕۆسەی خوێندنی ئەكادیمی خۆیان بكەن”.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وتیشی “وەزارەتەكەمان ئەوە رادەگەێنێت كە ئامادەكاری تەواو و پێویست بەهەماهەنگی لەگەڵ زانكۆكان كراوە بۆ پێشوازیكردن لە خوازیاران و بەسەركەوتوی بەڕێوەچونی ئەو پرۆسە زانستی و ئەكادیمیە، بۆیە داوا لە خوازیاران دەكەین ماوەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر و دكتۆرا لە سەرجەم زانكۆكان: رۆژی دووشەممە رێكەوتی24\4\2017 تا رێكەوتی 4\5\2017 بەردەوام دەبێت و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی ماستەر لە سەرجەم زانكۆكان: لە سەعات(10)ی بەیانی، رێكەوتی 14\5\2017 دەبێت و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی دكتۆرا لە سەرجەم زانكۆكان: لە سەعات (10)ی بەیانی، رێكەوتی 15\5\2017 دەبێت”