ئاژانس
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرای دەکات کە لە ڕۆژانی نەورۆزدا کەش و هەوای هەرێم ناسەقامگیر دەبێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەشی پێشبینی بەڕێوبەرایەتیەکە لە یەکەم ڕۆژی نەورۆز ئاسمانی هەرێم هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاویەکان باران دەبێت، لە بەشێک لە ناوچە سنوریەکانیش بەفر دەبارێت.
هاوکات بەپێی پێشبینی بەڕێوبەرایەتیەکە لە دووەم ڕۆژی نەورۆز ئاسمان هەور دەبێت و لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی ئەگەری باران بارین زۆرە.
لە سێەم ڕۆژی نەورۆز ئەگەری بارانێکی کەم لە هەولێر و دهۆک هەیە و لە پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە ڕێژەی باران بارین زۆر دەبێت.