له دوای ڕیفراندۆمه‌وه هیچ به‌رپرسێكی وڵاتانی بیانی سه‌ردانی هه‌ولێری نه‌كردووه
ئاژانس – ئارا ئیبراهیم
زیاتر له مانگێك به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستاندا تێپه‌ڕ بووه و له‌و كاته‌وه هیچ به‌رپرسێكی وڵاتێكی بیانی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كردووه، پچڕانی ئه‌و سه‌ردانانه په‌یوه‌ندیی به ״گوێنه‌گرتن״ی به‌رپرسانی هه‌رێمه‌وه هه‌بوو له داواكارییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه بۆ ئه‌نجامنه‌دانی ڕیفراندۆم، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌یه په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كورد به‌ره‌و دواوه بباته‌وه.
بە پێی ڕووپێوییه‌ك كه ״ئاژانس״ له هه‌ردوو ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ئه‌نجامی داوه له دوای 25ی مانگی ڕابردووه‌وه كه پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم ئه‌نجام دراوه هیچ به‌رپرسێكی وڵاتانی بیانی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كردووه.
به پێی ڕووپێوییهكە ته‌نها چوار باڵیۆزی وڵاتان له عێراق سه‌ردانی هه‌رێمیان كردووه كه سه‌ردانه‌كانی ئه‌وانیش به پڕۆسه‌یه‌كی نێوخۆیی عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی دوای ڕیفراندۆم.
ته‌نها نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و چوار باڵوێزی وڵاتان له عێراق سه‌ردانی حكومه‌تی هه‌رێمیان كردووه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت هه‌رێم بایكۆت كراوه به هۆی گوێنه‌دان به زه‌ماناتی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم.
له كۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌شدا له ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا یه‌ك په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له نێوان مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسادا ئه‌نجام دراوه.
به پێی ڕووپێوییهكه له‌و ماوه‌یه‌دا یانكۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و باڵوێزانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا و سوید و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له عێراق كه سه‌ردانی هه‌رێمیان كردووه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆ بوونه‌ته‌وه، له كاتێكدا زۆربه‌ی وه‌فده بیانییه‌كان پێشتر له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانییش كۆ ده‌بوونه‌وه.
ئه‌و بایكۆته‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن وڵاتانی بیانییه‌وه له پاش ئه‌وه هات كه له پرسی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمدا به‌رپرسانی هه‌رێم داواكاریی ئه‌و وڵاتانه‌یان له‌به‌ر چاو نه‌گرت بۆ دواخستنی.
زانا عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״به دڵنیاییه‌وه بایكۆت له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، چونكه پێش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ئه‌وه‌ی به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتووه كه له ڕووی عیلاقاتی دهولییهوه بایكۆت ده‌كرێن ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم بكه‌ن و بایكۆتی نێوده‌وڵه‌تییش له‌ڕووی دیپلۆماسییه‌وه زیانی گه‌وره‌ی بۆ هه‌رێم هه‌یه״.
ناوبراو نه‌هاتنی وه‌فدی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێم بۆ دوو هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌ڕانده‌وه كه به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به گوێنه‌دانی هه‌رێمه‌وه هەبووه بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم كه وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان داوایان ده‌كرد، به‌شێكیشی هاتنی پێشتری وه‌فدی بیانی و نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندیی به شه‌ڕی داعشه‌وه هه‌بووه و ئێستا مه‌ترسیی داعش كه‌م بووه‌ته‌وه.
زانا عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێت: ״دۆسته‌كانمان ڕاستمان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن و له كاتی شه‌ڕی داعشدا كوردیان به پاڵه‌وان داده‌نا و ئێستا كه شه‌ڕی داعش نه‌ماوه ئیشیان به كورد زۆر نه‌ماوه، هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای پڕۆتۆكۆڵ نه‌بووه و هه‌مووی هاوسۆزی كورد بووه و كوردی به پاڵه‌وان دانا بۆ شه‌ڕی داعش و به‌قه‌ده‌ر یارمه‌تیدانی وڵاتان نه‌وت و پاره‌یان بردووه״.
هه‌ریه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆیه‌كی چڕ‌وپڕیان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد كرد بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم و دوو ڕۆژ پێش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه‌یه‌كی ئاڕاسته كردن بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم به‌ڵام ڕه‌ت كرایه‌وه.
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێم گوێیان نه‌گرت له داواكانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم، هه‌رێمی كوردستان بایكۆت كراوه، كه ئه‌مه گهڕاندینییهوه بۆ چاره‌كه‌سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، به زه‌حمه‌ت ده‌توانین ئه‌و دۆستانه بۆ خۆمان زیندوو بكه‌ینه‌وه״.
وتیشی: ״ئه‌و بایكۆته زیانه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی گوێمان لێ نه‌گیرێت گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م، دیپلۆماسییه‌تی كورد هێنده‌ی حزبیی بووه نیو ئه‌وه‌نده نه‌ته‌وه‌یی نیشتیمانی نه‌بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی ئێجگار زۆریش بۆ لۆبی كورد خه‌رج كراوه״.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 14 نوێنه‌رایه‌تی له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌ورووپی و هه‌رێمایه‌تیدا هه‌یه، كاره‌كانیان به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا و گه‌یاندنی په‌یامه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئه‌و وڵاتانه.
فرسه‌ت سۆفی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه بایكۆت له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی نێوان سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و بارزانی به نموونه ده‌هێنێته‌وه و بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״ڕۆژ نییه سه‌رۆكێك یان وه‌زیرێك په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فونیی نه‌بێت.״
پسپۆڕێكی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێی وایه هۆكاری بایكۆتی هه‌رێم ڕەتكردنهوهی داوای ئه‌نجامنه‌دانی ڕیفراندۆم و دانوستاننەکردنە له‌گه‌ڵ به‌غدا پێش ڕیفراندۆم.
ئاریان ڕه‌ئوف، پسپۆڕ له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״وڵاتان داوایان له هه‌رێم كرد ڕیفراندۆم ئه‌نجام نه‌دات و كه نه‌كرا له ڕێكاری دیپلۆماسییه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتییش بێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌وه‌ستێنن یان لاوازی ده‌كه‌ن״.
وتیشی: ״ڕیفراندۆم به گشتی كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا درووست كردووه، به‌ڵام به گۆڕینی فۆرمی ده‌موچاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و وڵاتانه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم باش ده‌كه‌نه‌وه.״