به ڕووداوى هاتوچۆ له چوار ساڵدا 240 گیانله‌ده‌ستدان و 47 هه‌زار بریندار هه‌ن
ئاژانس – سه‌رچین ساڵح
״ئێمه ئێواره ده‌گه‌ڕێینه‌وه به‌نیازین سه‌ردانى سه‌یرانگاكانى ناوچه‌ى هیران و نازه‌نین بكه‌ین، با ئێوه دوا نه‌كه‌ون، چاوه‌ڕێى ئێمه مه‌كه‌ن، كه هاتمه‌وه پێكه‌وه سه‌ردانى خزمه‌كان ده‌كه‌ین كه جه‌ژن نه‌مانتوانى سه‌ردانیان بكه‌ین.״ ئه‌وه دواوتهى خالید عەلى بوو له‌گه‌ڵ براى هاوسه‌ره‌كه‌یدا كه خۆی و هاوسه‌ر و چوار منداڵه‌كه‌ى له ڕووداوێكى هاتوچۆدا گیانیان له ده‌ست دا.
ڕۆژى چوارشه‌ممه 28 مانگ خالید عه‌لى ته‌مه‌ن 45 ساڵ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و چوار منداڵی‌دا له ڕووداوێكى هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگاى خه‌له‌كان – دووكان گیانیان له‌ده‌ست دا، له‌و ڕووداوه‌دا حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا كه شه‌ش كه‌سیان ئه‌ندامى یه‌ك خێزان بوون‌و كه‌سێكى تریان خوشكه‌زاى هاوسه‌رى خالید عەلى بوو، ڕووداوى گیان له‌ده‌ست دانى خێزانێكى شه‌ش كه‌س له ڕووداوێكى هاتوچۆدا یه‌كه‌م چیرۆكى گیان له‌ده‌ست دانى هاوڵاتیان نییه به ڕوداووهكانى هاتوچۆ، شاره‌زایانى بوارى هاتووچۆش ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، خراپى ڕێگاكانى هاتوچۆ و تیژڕه‌وى شۆفێران له هۆكارهسهرهكییهكانى ڕووداوه‌كانن و ساڵانه سه‌دان كه‌س به‌وهۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
له ڕۆژانى جه‌ژندا 41 ڕوودواى هاتوچۆ له سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان ڕویانداوه
جه‌لال جه‌مال براى هاوسه‌رى خالید عه‌لى به ״ئاژانس״ى وت برایه‌كم له هه‌ولێر داده‌نیشێت دواى جه‌ژن ژنى ده‌گواسته‌وه، بۆیه ده‌بوایه بچوینایه بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ى ئه‌وه‌بوو وتمان هه‌مومان پێكه‌وه به پاسێك ده‌چین و دێینه‌وه، به‌ڵام مامۆستا خالید وتى من به ئۆتۆمبێلى خۆم ده‌ڕۆم ئه‌وه‌بوو ئه‌و ڕۆژێك پێش جه‌ژن و ئێمه‌ش دواى جه‌ژن چووین بۆ هه‌ولێر.
وتیشى ״دواى ته‌واوبوونى ئاهه‌نگه‌كه گه‌یشتمه نزیك سلێمانى براكه‌م تێلى بۆ كردم وتى ماڵى خالیدیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه و سه‌یرانه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه و وتویانه ده‌چین بۆ سلێمانى له‌وێ کاتەکەیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین، ئه‌وه‌بوو منیش بۆ ئه‌وه‌ى بزانم گه‌یشتوون به كوێ تێلم بۆ خوشكم و منداڵه‌كانى كرد وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه، تێلم بۆ مامۆستا خالید كرد كه‌سێك وه‌ڵامى دایه‌وه و وتى توشى ڕووداوى هاتوچۆبوون و له نه‌خۆشخانه‌ى خهلهكانن و سەرجەمیان گیانیان لە دەست داوە״.
به‌پێى ئاماره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتوچۆى سلێمانى له ڕۆژانى جه‌ژندا 41 ڕوودواى هاتوچۆ له سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان ڕویانداوه و تێیدا 16 كه‌س گیانى له‌ده‌ست داوه و 22 كه‌سیش برینداربوون.
ئه‌سعه‌د مه‌لا كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌رى پلاندانان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌رێم به ״ئاژانس״ى وت ״ڕوداوه‌كانى هاتوچۆ ساڵ به‌ساڵ گۆڕ‌انى به‌سه‌ر دا هاتووه به‌تایبه‌ت دواى قه‌یرانى دارایى ڕێژه‌كه كه‌مى كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ى جموجوڵى ئۆتۆمبێل كه‌مبوه‌وه و نرخى سووتهمەنى زیادى كرد، به‌ڵام له دوو ساڵى ڕابردوودا ئاماری ڕووداوه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشان چوون״.
وتیشى ״به‌پێى هێڵكارییهكانى ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ، تیژڕه‌وى هۆكارى سه‌ره‌كى ڕوداوه‌كان بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێبینى ئه‌وه‌مان كردووه زۆربه‌ى ڕووداوه‌كان له‌و شه‌قامانه‌دا ڕووده‌دات كه خراپ بوون و شه‌قامى یهكئاڕاستهن״.
خراپیى كوالیتى به‌شێك له ئۆتۆمبێله‌كان و ڕێگاوبانه یهكئاڕاستهكان و پابه‌ندنه‌بوونى شۆفێران به ڕێنماییه‌كانى هاتوچۆ زۆرینه‌ى هۆكاره‌كانى ڕووداوه‌كانى هاتووچۆ پێكده‌هێنن، ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه‌ى شاره‌زایه‌كى بوارى هاتوچۆ ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات.
كارزان مه‌جید نه‌قیب له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان و شاره‌زاى بوارى هاتووچۆ به ״ئاژانس״ى وت: ״هۆكارى سه‌ره‌كى ڕووداوه‌كانى هاتووچۆ خراپى ڕێگاوبانه له‌گه‌ڵ پایهندنهبوونى شۆفێران به یاساكانى هاتووچۆ، یهكئاڕاستەیی شه‌قامه‌كان یه‌كێكى تره له هۆكاره‌كان، هه‌روه‌ها خراپى كوالێتى ئۆتۆمبیله‌كان كه مه‌رجى سه‌لامه‌تییان تێدانیه و به‌كه‌ڵكى به‌كار هێنان نه‌ماون، زۆرجار ڕووداوه‌كان لهناوشارهكاندا ڕووده‌دات به‌ڵام ئۆتۆمبیله‌كه به‌هۆى خراپى و كۆنیهكهیهوه هه‌ڵده‌وشێته‌وه״.
وتیشى ״حكومه‌ت ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ى پێدانى ڕێگاكانى هاتوچۆ به كه‌رتى تایبه‌ت ڕێگاكان نۆژه‌ن بكاته و ڕێگاى نوێى دوو ئاراسته دروست بكات وه‌ك له زۆریك له وڵاتان ئه‌م سیستمه په‌یڕه‌و كراوه، هه‌روه‌ها یاساى هاتوچۆ هه‌موار بكرێته‌وه، به‌تایبه‌ت سزاكان قورس بكرێن و پێدانى مۆڵه‌تى شۆفێرى مه‌رجى زیاترى تێدا دابنرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كوالیتى ئۆتۆمبێل باش بكرێت״.
چه‌ند حكومه‌ت ئه‌ركى له‌سه‌ر شانه بۆ باشكردنى ڕێگاكانى هاتوچۆ و به هه‌مان شێوه به‌شێكى ئه‌و ئه‌ركه‌ش له‌سه‌ر شۆفێرانه، به‌تایبه‌ت ده‌بێت هه‌ڵمه‌تى هۆشیارى ئه‌نجامبدرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى تاك و به‌رپرسیارێتى له‌سه‌ر شه‌قام كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له پێویستییه گرنگه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ، كارزان محه‌مه‌د واى وت.
لە ساڵى 2013دا 913 كه‌س گیانى له‌ده‌ست داوه، 12 هه‌زار بریندار هه‌بووه، له ساڵى 2014دا 736 كه‌س گیانى له‌ده‌ست داوه و 11 بریندار هه‌بووه، له 2015دا 791 گیانى له‌ده‌ست داوه و 12 هه‌زار بریندار بووه، له 2016دا 800 كه‌س گیانى له‌ده‌ست داوه و 12 هه‌زار كه‌س بریندار بووه، ئه‌مه به‌پێى ئاماره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی پۆلیسى هاتوچۆى هه‌رێم.