ئاژانس
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی (10) مانگدا ملیارێک و 600 ملیۆن دۆلاری بە قەرز و حەقدەستی داوەتە كۆمپانیا بیانییەكانی بەرهەمهێنانی نەوت كە ئەوەش دەکاتە مووچەی پێنج مانگی فەرمانبەران بە پێی سیستمی پاشەكەوت.
لە دوای سەرهەڵدان و قووڵبوونەوەی قەیرانی دارایی، حكوومەتی هەرێم لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانەوە زیاتر لە چوار ملیار دۆلاری وەك قەرز لە كۆمپانیا نەوتییەكان وەرگرتووە و لە بەرانبەردا بڕیار بووە نەوتیان پێ بدات.
بە پێی ڕاپۆرتەكانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی دوو تا مانگی 11ی ئەمساڵ ملیارێك و ٥٥ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی بەشەنەوتی لە جیاتی قەرز داوەتەوە بە كۆمپانیاكان، جگە لەوەی لەو ماوەیەدا 550 ملیۆن دۆلاری بە كاش وەك حەقدەستی داوەتەوە بە كۆمپانیاكانی نەوت.
بە پێی سیستمی پاشەكەوت، كۆی گشتیی مووچەی فەرمانبەران 360 ملیۆن دۆلارە، جگە لە خەرجییەكانی پێشمەرگە و وەزارەتەكان، بەم پێیەش بێت ئەو پارەیەی ئەمساڵ دراوەتەوە بە كۆمپانیاكان دەکاتە مووچەی پێنج مانگی فەرمانبەران.
زانیاریی زیاتر لە ل7 ـی ژمارە 20 ـی ڕۆژنامەی ئاژانسـدایە کە ئەمڕۆ بە کۆمەڵێک هەواڵ و زانیاریی و بابەتی گرنگەوە بڵاوبووەوە