ئاژانس هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی بۆ كۆنگرە بڵاو دەكاتەوە
ئاژانس
بە پێی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی كە ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی ئامادەی كردووە بۆ كۆنگرە، پۆستی سكرتێری گشتی و مەكتەبی سیاسی نامێنێت، سێ كەس ئەو حزبە بەڕێوە دەبەن و دەسەڵاتەكانی سكرتێری گشتییان پێ دەدرێت و هەردوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی و ناوەند نامێنێت و ئەنجوومەنی گشتیی سەركردایەتی و دەستەی دانایان درووست دەكرێت.
شەممەی ڕابردوو 20ی 1، لیژنەیەكی ئەنجوومەنی ناوەندیی یەكێتیی پڕۆژەی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی ئامادە كرد بۆ كۆنگرەی داهاتووی ئەو حزبە.
لەتیف نێروەیی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندیی یەكێتیی بە ״ئاژانس״ی وت: ״ئەو دەستە باڵایە كە لە سێ كەس پێك دێن هەر یەكێكیان سەرپەرشتیی سێ ناوەندی یەكێتیی دەكەن كە 9 ناوەند و ستوونی دەبێت، بەبێ ئەوەی تەداخول لە كاروباری یەكتردا بكەن و كۆمیتە و مەڵبەندەكان نامێنن و لە جێی ئەوان سەركردایەتیی دەڤەر درووست دەكرێت، هەندێ شوێنیش وەك پارێزگا قیادەیەك بەرپرسی دەبێت״.
بە پێی پڕۆژەهەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی بێت، هەر پارێزگایەك لە دواهەڵبژاردندا لە سەدا چەندی دەنگی یەكێتیی بێت دەبێت لە سەدا ئەوەندە پشكیان هەبێت لەناو ئەنجوومەنی گشتیی سەركردایەتیدا.
نێروەیی دەڵێت: ״ئەمە ڕێگریی زۆر دەكات لە تەكەتولات و دەرفەتی سەركەوتن هەمەڕەنگ دەبێت״.
به پێی هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی كه ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی ئاماده‌ی كردووه بۆ كۆنگره، پۆستی سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی نامێنێت، سێ كه‌س ئه‌و حزبه به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سكرتێری گشتییان پێ ده‌درێت.
شه‌ممه‌ی ڕابردوو 20ی 1 لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی پڕۆژه‌ی هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی ئاماده كرد بۆ كۆنگره‌ی داهاتووی ئه‌و حزبه.
له‌تیف نێروه‌یی، وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی به ״ئاژانس״ی وت: ״ئه‌و لیژنه‌یه‌ی ڕاسپێردراوه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سكرتارییه‌ت، ئه‌ركه‌كانی خۆیان كۆتایی پێ هێنا تاوه‌كو له كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیدا پشتگیری به ده‌ست بێنن بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی ئاڕاسته‌ی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی بكرێت و كۆده‌نگیی له‌سه‌ر هه‌بێت یان به تێبینییه‌كانیان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كۆنگره كارئاسان بێت و به ئاسانی تێیپه‌ڕێنن״.
پۆستی سكرتێری گشتی نامێنێت
وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتیی باس له‌وه ده‌كات هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایەتیی گشتیی یه‌كێتیی ده‌كرێت و دوای ئه‌وه له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی گشتیدا به‌شێك وه‌ك چاو‌دێر ده‌بێت و به‌شێكیش ده‌بێته لایه‌نی جێبه‌جێكردن و وتیشی: ״پۆستی سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نامێنێت، به‌دیله‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه هاوسه‌رۆك هه‌بێت و ده‌سته‌ی باڵا له سێ كه‌س پێك دێت و یه‌كێتیی به‌ڕێوه ده‌به‌ن״.
به پێی هه‌مواری په‌ێڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی ده‌سه‌ڵاتی سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی دابه‌شی ئه‌و ده‌سته باڵایه ده‌كرێت كه سێ كه‌سن.
له‌تیف نێروه‌یی ده‌ڵێت: ״ئه‌م قۆناغه‌ی یه‌كێتیی وا پێویست ده‌كات به‌و شێوه‌یه بێت، به‌تایبه‌ت دوای كۆچی دوایی مام جه‌لال واقعێكه تاكه كه‌سێك ناتوانێت ئه‌و بۆشاییه‌ی دروست بووه پڕ بكاته‌وه، مادام به كه‌سێك ناكرێت، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی دابه‌ش بكرێت״.
گۆڕانكاری له ژماره‌دا ده‌كرێت
به پێی ئه‌و هه‌مواره ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نامێنێت و هه‌مووی له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تیدا ده‌بن كه پێشنیاریش كراوه ژماره‌یان 121 كه‌س بێت، له كاتێكدا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیی ئێستای یه‌كێتیی به هه‌ردوولایان 151 كه‌سن.
له‌تیف نێروه‌یی وتیشی: ״ئه‌و ده‌سته باڵایه كه له سێ كه‌س پێك دێت هه‌ر یه‌كێكیان سه‌رپه‌رشتیی سێ ناوه‌ندی یه‌كێتیی ده‌كه‌ن كه یه‌كێتیی 9 ناوه‌ند و ستوونی ده‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌داخول له كاروباری یه‌كتردا بكه‌ن.״
ده‌رباره‌ی ستوون و ناوه‌نده‌كانی یه‌كێتیی، وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی وتی: ״ناوه‌ند و ستوونه‌كان له كۆنگره یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه، كه ئێستا وه‌ك مه‌كته‌ب له‌ناو یه‌كێتیی ناو ده‌برێن، هه‌ندێ مه‌كته‌ب كه‌م ده‌كرێته‌وه و ڕه‌نگه هه‌ندێكی تر درووست بكرێت و هێشتا بڕیاری لێ نه‌دراوه״.
ناوه‌ند و ستوونه‌كان پێك دێن له (ڕاگه‌یاندن، كاروباری حكومه‌ت و په‌رله‌مان، كاروباری ناوخۆی حزب، عه‌سكه‌ری، دارایی و كارگێڕی، هه‌ڵبژاردن، په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، یان كاروباری شه‌هیدان.)
به پێی هه‌مواری په‌ێڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی به‌رپرسی ئه‌و نۆ ناوه‌ند و ستوونه له‌گه‌ڵ ده‌سته باڵاكه‌ی یه‌كێتیی كه سێ كه‌سن ده‌بنه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتیی و مه‌كته‌بی سیاسی نامێنێت.
نێروه‌یی ده‌ڵێت: ״هه‌یكه‌لی حزبی گۆڕانكاریی زۆری به‌سه‌ردا دێت، چ وه‌ك ناو چ وه‌ك ناوهڕۆك، كۆمیته و مه‌ڵبه‌نده‌كان نامێنن و له جێی ئه‌وان سه‌ركردایه‌تیی ده‌ڤه‌ر درووست ده‌كرێت، هه‌ندێ شوێنیش وه‌ك پارێزگا و قیادهیهك به‌رپرسی ده‌بێت״.
سه‌باره‌ت به دیاریكردنی ئه‌و 121 كه‌سه‌ی بۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی گشتیی یه‌كێتیی هه‌ڵده‌بژێردرێن، به پێی پڕۆژه هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی بێت، هه‌ر پارێزگایه‌ك لهدواههڵبژاردندا له سه‌دا چه‌ندی ده‌نگی یه‌كێتیی بێت ده‌بێت له سه‌دا ئه‌وه‌نده پشكیان هه‌بێت له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی گشتیی سه‌ركردایه‌تیدا و ڕكابه‌رییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنیان له‌ناو خۆیان ده‌بێت؛ له‌نێو شار و ناوچه‌كان و كۆتاشیان ده‌بێت بۆ مه‌سیحییه‌كان و كاكه‌یی و شه‌به‌ك و عه‌ره‌ب و ئه‌وانه‌ی له‌ناو ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتیدان.
له‌تیف نێروه‌یی ده‌ڵێت: ״بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له سلێمانی 200 كه‌س خۆی كاندید بكات بۆ ئه‌و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه، به‌ڵام پشكی سلێمانی به پێی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتیی له سه‌دا 37 بێت، له سه‌دا 37ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تییان ده‌بێت و نه زیاد ده‌كرێت و نه‌ك كه‌میش ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕێگری زۆر ده‌كات له ته‌كه‌تولات و ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتن هه‌مه‌ڕه‌نگ ده‌بێت״.
ده‌سته‌ی دانایان درووست ده‌كرێت
به پێی هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی ده‌سته‌ی دانایان له‌ناو یه‌كێتیدا دروست ده‌كرێت كه هه‌ڵبژاردنیان بۆ ناكرێت و دیاری ده‌كرێن.
وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی ده‌ڵێن: ״ئه‌ندامه‌كانی ئه‌وه ده‌سته‌یه له‌و تێكۆشه‌رانه پێك دێن كه وه‌كو ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بوون و له‌م كۆنگره‌یه‌ی یه‌كێتیی خۆیان كاندید ناكه‌نه‌وه كه ده‌سته‌یه‌كی ڕاوێژكاریی ده‌بن و به‌رپرس و جێگرێكیان ده‌بێت و سوود له ئه‌زموونه‌كانیان وه‌رده‌گیرێت״.