ئاژانس
نەجمەدین فەرەج ئەحمەد ناسراو بە مەلا کرێکار ناوە ناوە میدیا ناوخۆی و جیهانیەکان بەخۆیەوە سەرقاڵ دەکات
ئەو زۆرجار بە مێزەر و جلوبەرگی مەلایەتیەوە دەردەکەوێت هەندێکجاریش چاکەت و پانتۆڵ لەبەردەکات و دەبێتە ئەفەندی, ناوە ناوەش بە جلوبەرگێکی کوردیەوە دەبیندرێت
ئەو حوکمی ١٢ ساڵ زیندانی لە ئیتاڵیا بەسەردەبات, لەماوەی ژیانیشیدا چەندینجار گۆڕانکاری گەورە بەسەر بیر و باوەڕەکانیدا هاتووە
لە چەپەوە بۆتە ئیسلامیەکی توندڕەو سەرپەرشتی گروپە تیرۆریستیەکانی کردووە دواتریش لە ئەوروپا گۆڕانکاری دیکەی بەسەردا هاتووە
مەلا کرێکاری توندڕەو
لە ژێر کاریگەری چەپدا نازناوی کرێکار لە خۆی دەنێت. بەڵام دواتر دەبێتە ئیسلامیەکەی توندڕەو, دەچێتە پاکستانو لەپیشاوەر دەبێتە دۆستی عەبدوڵڵا عەزام کە سەرکردەیەکی توندڕەوی ئیسلامی بووە
دواتر لەگەڵ خێزانەکەیدا دەچنە نەرویج و لەوێ مافی نیشتەجێبوون وەردەگرن, لە پاش ڕاپەڕین دەگەڕێتەوە کوردستان, لە مزگەوتی جیهادەوە خەڵک هاندەدات بۆ توندوتیژی ئاینی, ئەو لە ساڵی ٢٠٠٠
هەوادارە توندڕەوەکانی بزوتنەوە لە خۆی کۆدەکاتەوە, ڕێکخراوی (ئەنساڕ و ئیسلام) دادەمەزرێنێت, ڕێکخراوەکە چەندین کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات, لە نێویدا پەلاماری خێڵی حەمە کە تێیدا هێرش دەکەنە سەر ئەو گوندە و کوشتارگە ئەنجام دەدەن
مەلا کرێکار بەر لە هێرشی ئەمریکا بۆسەر چەکدارە تیرۆریستەکان لە بیارە لە رێگەی ئێرانەوە تەسلیم بە هۆڵەندا دەکرێتەوە لەو ماوەیەدا بەو پێیە پرسی ئیسلامیە توندڕەوەکان لە جیهاندا دەبێتە جێگای سەرنج
ناوبانگێکی نێودەوڵەتی بۆ درووستدەبێت بەردەوام پێیەکی لە دادگاکانی ئەوروپا و پێیەکی لە ماڵەکەیدا دەبێت, ناوە ناوە دەبێتە جێگای باسی میدیا ئەوروپیەکان
ئیسلامیەکانی کوردستان بە بیجامە لەپێ و ترسنۆک و ئیسفنجی ناودەبات, هەردوو حزبی دەسەڵاتداریش بە خۆسەپێن
لەو ماوەیەدا کە لە ئەوروپا دەبێت گۆڕانکاری بەسەر فیکر و بۆچوندا دێت, ئەو هەندێک شت حەڵاڵ دەکات کە تەنانەت ئیسلامیە میانڕەواکانی کوردستانیش کێشەیان لەسەری هەیە
بەوتەی کرێکار کۆنکەن و دۆمینە حەرام نییە, ئەو تەنانەت کێشەی لەگەڵ خوەنهێنیشدا نییە و بە حەڵاڵی دەزانێت, هاوکات کاری ئەو شۆفێرانەش بە درووست دەزانێت کە خواردنە کحولیەکان دەگوازنەوە
هەموو ئەمانەش وایکردەووە مەلا کرێکار تەنانەت لە لایەن بەشێک لە ئیسلامیەکانیشەوە بە لادەر ناوببرێت
مەلا کرێکار … لە مزگەوتی جیهادەوە بۆ یاری دۆمینە
مەلا کرێکار … لە مزگەوتی جیهادەوە بۆ یاری دۆمینەئایا خوەنهێنی بۆ کچان و کوڕان جائیزە؟دەکرێت مسوڵمانان یاری کۆنکەن و دۆمینە بکەن؟گواستنەوە و هەڵگرتنی خواردنەوە کحولیەکان ڕێگە پێدراوەلەم ڕاپۆڕتەی #دیجیتاڵمیدیای_ئاژانس جیاوازیە فیکریەکانی مەلا کرێکار بەبێی ڕۆژگار ببینە
Posted by Azhans Newspaper on Wednesday, October 7, 2020