ئاژانس
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی ئێران بكات و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه تا ئێستا نازانن ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی چیه.
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌وان ئاگاداری كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی نین بۆ وڵاتی ئێران و نازانن كه‌ی دێته ئه‌و وڵاته.
نازم ده‌باغ وتوشیه‌تی كه ئه‌گه‌ر هه‌یه سه‌ردانه‌كه‌ی پهوهندیداربێت به باسكردن له‌سه‌ر پهوهندیهكانی هه‌رێم و به‌غدا و ڕۆلی ئێران له‌و نێوه‌نده‌دا، هاوكات گفتوگۆ له‌سه‌ر پهوهندیهكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئێرانیش بكرێت.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ ئێران ڕاسته‌وخۆ له پاش سه‌ردانه‌كه‌ی دێت بۆ به‌غداد و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرای عێراق.