ئارام عه‌لی عه‌زیز
دڵى زه‌مین، لانكه‌ى شارستانییه‌ت، شوێنى یه‌كه‌مین وشه و یه‌كه‌مین یاسا و یه‌كه‌مین خانه‌ى مه‌عریفه، عێراقه عێراقه عێراق.
عێراق به‌رماڵى حه‌زره‌تى ئاده‌مى گه‌وره و باوكمانه، كه تیایدا كڕنووشى سوپاسگوزارى له میحرابى چیاى سنجار بۆ خودا برد و یه‌كه‌مین ماڵى خوداى له (بكه) بنیاتنا ” إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكاً وَهُدًى لِلْعَالَمِينَ”، كه یه‌كه‌م باوكى یه‌كه‌مین خێزان و یه‌كه‌م مامۆستاى ئوممه‌ت و یه‌كه‌م جووتیارى سه‌رزه‌مین و یه‌كه‌مین مرۆڤى ئاقڵ و به ته‌دبیر بوو.
عێراق به‌هه‌شتى ئادن و سه‌رزه‌مینى میعاد و لانكه‌ى شارستانییه‌ت و ئومێدى مرۆڤایه‌تییه. به‌هه‌شتى عه‌ده‌نه، وه‌ك حه‌زره‌تى محه‌ممه‌د (د.خ ) فه‌رمویه‌تى: “سێ ڕووبار له به‌هه‌شته‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن، دیجله و فورات و نیل” درێژكراوه‌ى ئاوى سازگاریشی میوانان و حاجیانى ماڵى خودا له لاى كه‌عبه‌ى موشه‌ره‌ف ئاودێر ده‌كات و پاكیان ده‌كاته‌وه له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى یه‌كه‌م مهناسیك له ڕێوڕه‌سمى زیاره‌تى ماڵى خودادا.
سنجار (جودی) عێراق پیرۆزه، چونكه شوێنى گیرسانه‌وه‌ى كه‌شتییه‌كه‌ى حه‌زره‌تى نوحه (نارام سین) (د.خ)، په‌ناگه‌ى حه‌زره‌تى عیساى ئیمامى ئاشته‌واییه، سه‌رزه‌مینى نێردراو پێغه‌مبه‌رانه، سنجار، ئه‌و كێوه‌یه یه‌كه‌مین جار ئایاتى قورئانى پیرۆزى له‌سه‌ر دابه‌زى له هاتنه‌خواره‌وه‌ى یه‌كه‌مدا، كه له‌م باره‌یه‌وه خوداى پیرۆز و موته‌عال فه‌رمویه‌تى: “״وَبِالْحَقِّ أَنزَلْنَاهُ وَبِالْحَقِّ نَزَلَ”، به‌یه‌قین دامانبه‌زانده سه‌ر حه‌زره‌تى ئاده‌م و دووتوێى داخرایه‌وه، به یه‌قینیش نێردرایه خواره‌وه بۆ حه‌زره‌تى محه‌ممه‌د و بڵاو كرایه‌وه.
عێراقمان پیرۆز بوو كاتێك ڕۆشنایى خودا تهجهلى كرده سه‌ر قۆپهكانى چیاى سنجار له ڕۆژى نه‌ورۆزى یه‌كه‌مین جه‌ژنى مرۆڤایه‌تى له شهمههى به‌هارداو، دواتریش بۆ جارى دوه‌م خودا ته‌جه‌لی كرده‌سه‌ر حه‌زره‌تى مو‌سا له كێوی سینادا، له‌و باره‌یه‌وه له قورئانى پیرۆزدا هاتووه: (وَالتِّينِ وَالزَّيْتُونِ وَطُورِ سِينِينَ وَهَذَا الْبَلَدِ الأَمِينِ). هه‌ر له سایه و سێبه‌رى سنجاریشدا یه‌كه‌مین ئه‌كادیمیا و خانه‌ى فێربوونی زانست و مه‌عریفه له‌سه‌ر هێڵى حه‌زره‌تى ئاده‌م له “علم الأسماو” بنیات نرا، كه هاوسه‌نگى گێڕایه‌وه له نێوان ڕوحی و مادى و گه‌نجینه‌ى مرۆڤایه‌تى به ده‌ستورى قانون نه‌خشاند. هه‌ر له‌م سنجار و عێراقه نه‌فره‌ت له ئیبلیسكراو خۆیی و كۆمه‌ڵه‌كه‌ى له به‌هه‌شتى عه‌ده‌ن شاربهدهركران، به‌به‌ردى ئه‌قسا یه‌كه‌م جار‌و به‌به‌ردى ڕه‌شى كه‌عبه‌ى پیرۆزیش دوه‌م جار ڕەجم كرا.
دواى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى ڕابردوودا گاوانهكانى ئه‌وپه‌ڕى ئۆقیانووس و ئه‌نگلۆسه‌كسۆن و ئه‌عرابه ناعه‌ره‌به‌كان له ژێر ناوونیشانى جیاجیا په‌لامارى عێراقیان دا و شكان، ئه‌مڕۆ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تى دراوسێمان ئێران و توركیا ئاومان لێده‌گرنه‌وه. ئێمه‌ى گه‌لى عێراق پێشینه‌ى مێژوویی و فكریی و ئامانجى په‌لاماریی ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانى تێده‌گه‌ین و دهشمانزانى هه‌مووى له‌سه‌ر خاكى سۆمه‌رو ئهكهدو بابل تێكده‌شكێن و فهشهلیشیان هێنا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى مایه‌ى سه‌رنجه هه‌ڵوێستى دهرودراوسێكانى عێراقه، به تایبه‌ت هه‌ردوو ده‌وڵه‌تى توركیا‌و ئێران، كه خۆیان به موسڵمان داده‌نێن و پیرۆزیى ئایینى و مێژوویی و شارستانیی و ڕۆڵى پێشڕهوانهى ئاینده‌ى عێراقیش له ناوچه‌كه‌و جیهاندا دركپێدهكهن، كه‌چى دێن ئاوى عێراق، ئاوى ئه‌و به‌هه‌شته‌ى ناوى هاتوه به‌به‌هه‌شتى ئاده‌م ده‌گرنه‌وه.، چه‌ندین به‌نداوو به‌ربه‌ستى گلدانه‌وه‌و گرتنه‌وه‌ى ئاویان له‌سه‌ر ڕووباره‌كان دروستكردوه‌و خاكوخهڵكى عێراقیان دووچارى تێنوێتى كردۆته‌وه. جێى خۆیه‌تى لێره‌دا سهرگوزهشتهیهكى عه‌بدولموته‌لیبى باپیره‌ى پێغه‌مبه‌رى گه‌وره‌و سه‌روه‌رمان محه‌ممه‌د (د.خ) بگێڕینه‌وه كاتێك ئه‌بره‌هه‌ى حه‌به‌شى هێرشى مه‌ككه‌ى پیرۆز ده‌كات بۆ تێكدانى كه‌عبه‌ى موشه‌ڕه‌ف، سوپاكه‌ى ئه‌بره‌هه حوشترهكانى عه‌بدولموته‌لیب ده‌بات، عهبدولموتهلیبیش دێت و به‌دواى فه‌رمانده‌ى ئه‌و له‌شكره‌دا ده‌گه‌ڕێت تا حوشترهكانى بگه‌ڕێنێته‌وه، ئهبرهههیش پێى ده‌ڵێ : من فه‌رمانده‌ى ئه‌و لهشكرهم تۆ هاتوى داوام لێبكه‌یت كه‌عبه نهڕوخێنم؟ له وه‌ڵامدا عه‌بدولموته‌لیب ده‌ڵێ: (انا ڕب الإبل وللبیت ڕب یحمیه) نه‌خێر من خاوه‌نى حوشتره‌كانم و به‌یتیش خواى خۆى (خاوه‌نى خۆى) هه‌یه و ده‌یپارێزێت، ئینجا دواتر وه‌كو له قورئانى پیرۆزدا هاتوه باڵنده‌ى ئه‌بابیل به‌به‌ردباران وه‌ڵامى هێرشه‌كه‌ى سوپاكه‌ى ئهبرهههیان دایه‌وه‌و هه‌موویان ته‌فروتونا كردن. ئێمه‌ى عێراقیش ده‌ڵێین: دیجله‌و فورات خوا ده‌یانپارێزێت (وللجنه ڕب یحمیها) وه‌ك عه‌ره‌بیش گوته‌نى: (وإن غدا لناظره قریب.)