ژاک پرێڤەر
قاوەکەی کردە کوپەکەوە
شیرەکەی کردە قاوەکەوە
شەکرەکەی کردە شیرقاوەکەوە
بە کەوچکەچا تێکی وەردا
شیرقاوەکەی خواردەوە و کووپەکەی دانا
بەبێ ئەوەی شتێکم پێ بڵێت،
جگەرەیەکی داگیرساند
دووکەڵەکەی بازنەبازنە دەردا
سوتووەکەی تەکاندە سەر تەپڵەکەکە
بەبێ ئەوەی تەماشایەکم بکات
هەستا کڵاوەکەی لەسەر کرد
ڕەینکۆتەکەی لەبەر کرد چونکە دەباری و
بەو بارانە چووە دەرەوە
بەبێ وشەیەک
بەبێ نیگایەک.
من سەرم خستە دەستەکانمەوە و
فرمێسکەکانم ڕژانە خوار.