ئاژانس_ فەرهەنگ
ناوەندی کەپر، کۆمەڵێک نووسەر و وەرگێڕی کورد، بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانیان دایانمەزراندووە. وەک لە کارنامەی وێبسایتە فەرمییەکەشیاندا هاتووە، ناوەندی کەپر، له پێناوی گهڕاندنهوهی بهها بۆ کتێب و زۆرینهی داهاتی کتێبی چاپکراو بۆ نووسهر، دامەزراوە.
لە یەکەم وەرزی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی کەپردا، بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی “ئاژانس”، پێنج کتێب نێردراون بۆ چاپ و لە ماوەیەکی نزیکدا لە ناوەندی ڕەهەند و سەرجەم کتێبفرۆشییەکانی کوردستان بڵاو دەبنەوە.
وەرزی یەکەمی کەپر، کتێبەکانی زۆربەی ژانرەکانی لەخۆ گرتووە؛ ڕۆمان، چیرۆک، شانۆ، سەفەرنامە و شیعرن.
کتێبەکانی ئەم وەرزەی کەپر کە لە ئاییندەیەکی نزیکدا بڵاو دەبنەوە، ئەمانەن.
خاوەنقەرز، ئاوگوست ستریندبێرگ- شانۆنامە بە وەرگێڕانی کەریم تاقانە.
ئاسمانی سوور، کۆمەڵەچیرۆک، نووسینی تێکۆشەر خالید.
هەموو ڕۆژێک ڕێگەی ماڵ درێژ و درێژتر دەبێتەوە، فرێدریک بەکمان- ڕۆمان بە وەرگێڕانی کەریم تاقانە.
سەفەر و شانۆ، چەند سەفەرێک بە شار و شانۆکانی دنیادا، نووسینی دانا ڕەئووف.
ژنەکان لە نەسیمدا ون دەبن، شیعر، نووسینی بەیان ئەحمەد.