ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و نه‌مانی جه‌ماوه‌ر هۆكارن
ئاژانس
له ماوه‌ی ڕابردوودا نۆ مه‌كۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ناوچه جیاوازه‌كان داخراون كه هۆكاره‌كه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و سنووره و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانیانه له‌و ناوچانه ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه سێ به‌رپرسی ژوور و پێنج باژێروانی ئه‌و بزووتنهوەیهش ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه و شوێنگره‌وه‌یان بۆ دیاری نه‌كراوه.
خه‌لیل سه‌ركانی، ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ «ئاژانس» وتی: «به پێی ده‌ستووری ناوخۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند قه‌زا هه‌بێت ئه‌وه‌نده مهكۆمان هه‌یه.»
به‌و پێوانه‌یه‌ش هه‌رێمی كوردستان كه له ٣٦ قه‌زا پێك هاتووه، به‌ڵام لە ئێستادا گۆڕان ٢٧ مه‌كۆی هه‌یه.
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه به‌رپرسی یه‌كێك له مه‌كۆكانی بزووتنه‌وه‌كه بووه بۆ «ئاژانس» وتی: «بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆربه‌ی مه‌كۆكانی له بینای كرێدان و پێشتر سه‌رچاوه و داهاتی بریتی بووە لە كۆمه‌كی ژماره‌یه‌ك گه‌وره بازرگان له پاش كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وه‌ش كۆتایی هات.»
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتیمانی كه له‌به‌ر هه‌ستیاریی بابه‌ته‌كه نه‌یویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه وتی: «ده‌ستوه‌ردانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتی گشتی له هه‌موو كاروباره‌كانی مه‌كۆكان و نه‌بوونی نه‌سرییه و كه‌مبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندامان له‌ناو باره‌گاكاندا هۆكاری سه‌ره‌كیی كه‌مبوونه‌وه‌ی مهكۆكانن.»
وتیشی: ״به‌و پێیه‌ی له ئێستادا ناوه‌ندی بڕیاری گۆڕان له سستبوونی ته‌واوه‌تی نزیك بووه‌ته‌وه، نیگه‌رانیی زۆری هه‌ڵسوڕاوانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و گۆڕینی به‌رپرسانی باڵا و ڕیفۆرمێكی گشتگیر له ئۆرگان و ناوه‌نده‌كانی بزووتنه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.»
داخستنی ئه‌و مهكۆیانه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ساڵێكه كاره‌كانی ئه‌و مهكۆیانه به ئه‌نجوومه‌ن به‌ڕێوه ده‌برێن و پێنج باژێروانی مه‌كۆكان و سێ ڕێكخه‌ری ژووره‌كان ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه و شوێنگره‌وه‌یان بۆ دانه‌نراون.
به پێی زانیارییه‌كانی «ئاژانس» به هۆی كێشه ناوخۆییه‌كان و قه‌یرانی دارایی، ڕێكخه‌ری ژووره‌كانی توێژینه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كان، ناوچه دابڕێنراوه‌كان ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها باژێروانهكانی خه‌بات، دوبز، سه‌یدسادق، خانه‌قین، له‌گه‌ڵ مه‌خمور و موسڵ كه یه‌ك مهكۆیان هه‌یه، سه‌رجه‌میان ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه و تاكو ئێستا شوێنگره‌وه‌یان بۆ دانه‌نراوه، به‌و هۆیه‌وه نوێنه‌رایه‌تییان له‌ناو جڤاتی نیشتمانیدا نه‌ماوه.
ئه‌ندامێكی تری جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه نه‌یویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه بۆ «ئاژانس» ده‌ڵێت: «مه‌كۆكان زۆرترینیان ده‌كه‌وێته پارێزگای سلێمانی كه ژماره‌یان ١٥ مه‌كۆیه، له هه‌ولێریش هه‌شت مه‌كۆ و له دهۆك مه‌كۆیه‌ك هه‌یه و سه‌رجه‌م ناوچه دابڕێنراوهكانیش سێ مهكۆیان هه‌یه.»
ئاسۆ ڕه‌حیم، لێپرسراوی ژووری په‌یجووری بۆ كاروباری مه‌كۆكانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه هیچ مهكۆیهكیان داخرابێت و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه مه‌رج نییه به پێی ده‌ستووری گۆڕان له هه‌موو قه‌زایه‌ك مهكۆیان هه‌بێت و ده‌ڵێت: «قه‌زای وامان هه‌یه كه ٢٠ كه‌سمان نییه له مه‌كۆدا ئیشوكاری تێدا بكه‌ن.»
ئاسۆ ڕه‌حیم به «ئاژانس»ی وت: «قسه‌مان له‌وه كردووه بۆ ئایینده باره‌گا و مهكۆكانمان كه‌م بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ش له پاش پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ست به كۆنفرانسی نیشتیمانی و هه‌ڵبژاردنه ناوخۆیییه‌كان ده‌كه‌ین، تا ئێستا مهكۆكانمان نه‌سریه‌یان نییه و خۆبه‌خشن، هاوكات كرێی دوو مانگی بینای مه‌كۆی مه‌خمور قه‌رزدارین.»