نەزاهە نۆ دۆسیەی داخراو زیندوو دەکاتەوە
ئاژانس – سەلام هانەدنی
لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا دەستەی دەستپاکیی هەرێم لە کۆی ١١٢ کەیس ١٥ دۆسییەیان یەکلاییکراوەتەوە و ١٥ کەسیش کە پلەی جیاوازیان هەیە حوکم دراون، بە پێی وتەی سەرۆکی دەستەی دەستپاکیش زۆرینەی دۆسییەکانی گەندەڵی لە هەولێر تۆمار کراون.
بە پێی ئامارەکانی دەستەی دەستپاکیی هەرێم کە لە شەش مانگی ئەمساڵدا ڕایگەیاندوون، تا ئێستا ١١٢ کەیس تۆمار کراون، ٥٦ کەیس لە هەولێر، ٣٨ لە سلێمانی و ١٨ کەیسیش لە دهۆک، لەو کەیسانەش ١٥دانەیان یەکلایی کراونەتەوە، بەڵام پەرلەمانتاران ئەو هەوڵانە بە ״بچووک״ ناو دەبەن و ڕایدەگەیەنن هەوڵەکان لە ئاستی بچووکدا ماونەتەوە.
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێم بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״زۆرترین کەیسی گەندەڵی لە هەولێر تۆمار کراون کە ژمارەیان ٥٦ کەیسە، ١٥ کەیس یەکلایی کراونەتەوە و حوکمی کۆتای‌یان لە بارەوە دراو.״
وتیشی: ״ئه‌و 15 كه‌یسه‌ی كه یه‌كلابوونه‌ته‌وه له دادگا، بڕی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی كه به پاره خه‌مڵاندنی بۆ كراوه قه‌باره‌كه‌ی 3 بۆ 4 ملیار دینار ده‌بێت.״
بە پێی زانیارییەکانی دەستەی دەستپاکیی، زۆرینەی ئەو کەیسانە لە بوواری گەندەڵی و بەرتیل و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات بووە لە بەرژەوەندیی شەخسی.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی وتیشی: ״ئەو کەسانەی دەستگیر کراون لە بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری هۆبە و فەرمانبەریان تێدایە، جگە لەوەش ٩ کەیس بەر لێبووردنی گشتی داخراون کە ئێمە ئێستا سەرقاڵی دووبارە جوڵاندنەوەی ئەو کەیسانەین.״
ئەو کەسانەی دەستگیر دەکرێن جگە لە غەرامەی ماددی، هاوکات سزای زیندانیشیان بەسەردا دەسەپێندرێت.
حاكم دڵشاد فائز، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی هه‌رێم بە ״ئاژانس״ی وت: ״بڕیاری سزاکان بە پێێ کەیسەکان دەگۆڕدرێن، ئەوانەی تا ئێستا یەکلاییکراونەتەوە لەنێوان ٥ بۆ ١٠ حوکمیان تێدایە.״
وتیشی: ״دواکەوتنی زووتر یەکلاییبوونەوەی دۆسییەکان پەیوەندیی بە فەرمانی گرتن بۆ کەسەکان و نەبوونی بەڵگەی پێویستن بۆ هەندێ لە کەیسەکان.״
سەرەڕای زۆریی کەیسەکانی گەندەڵی، بەڵام خاوی لە پڕۆسەی یەکلاکردنەوەیاندا لە دادگاکان بەردەوام جێگەی ڕەخنەی پەرلەمانتاران بووە.
خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״ئه‌و كارانه‌ی كه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئه‌نجامی داون كاری باشن، به‌ڵام له ئاستی بچووكدان، هه‌موو ئه‌و كەیسانه وه‌زیرێك یان به‌رپرسێكی پله‌باڵای تێدا نییه.״
״دادگاكان و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمیش ده‌توانن كاره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رن، به‌ڵام توانای ده‌ستگیركردنی به‌رپرسان و حكومدان و لێپێچینه‌وه‌یان نییه، به‌داخه‌وه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌م هه‌رێمه وه‌ك پێویست نییە.״ خەڵەف ئەحمەد وای وت.