ئاژانس – پەیوەند ئەحمەد
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دەسەڵاتی پێدانی بەنزینخانە لە پارێزگا و ئەنجوومەنی پارێزگاکان وەردەگرێتەوە، ئەم بڕیارە لای پسپۆڕان و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێم بە ״نایاسایی״ دادەندرێت و بە ״کارەسات״ ناو دەبرێت.
به پێی نووسراوێك كه ده‌ست ״ئاژانس״ كه‌وتووه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له ڕێگه‌ی بڕیارێكه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پێدانی مۆڵه‌تی به‌نزینخانه‌ی له یه‌كه ئیداریی و پارێزگاكان سه‌ندووه‌ته‌وه و گه‌ڕاندوویه‌تییه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌ویش به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌ندامێتیی هه‌ر یه‌ك له (وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێم) تا له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی به‌نزینخانه بدرێت، كه ئه‌مه له ڕابردوا له ده‌ستی پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه ئیدارییهكاندا بووە.
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه به‌رواری 4/11/2018 به فه‌رمانی ژماره 5776 واژۆی نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ره، داوا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه له فه‌رمانی ده‌رچوونییه‌وه كار به بڕیاره‌كه بكه‌ن.
مەهدی مەحموود، ئەندامی لیژنەی پیشەسازی و کانزا‌کان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە ״ئاژانس״ی ڕاگەیاند: ״پێمان باش بوو مۆڵەتی زیاتر بدرایا بە پارێزگارەکان و لەوێوە بۆ قائیمامییەتەکان و دواتر بۆ بەڕێوەبەری ناحییەکان نەک بە پێچەوانەوە.״
وتیشی: ״ئەو بڕیارە پڕاوپڕ دژی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانە کە باس لە دەسەڵاتی لامەرکەزی دەکات بۆ پارێزگارەکان و دەبێت ئەم خەلەلە چاک بکرێت نەک دەسەڵات قۆرغ بکرێت״.
ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێم و بەتایبەتتریش سلێمانی زیاد لە جارێک داوای شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتیان کردووە تا ئەنجوومەنی پارێزگاکان باشتر کار بکەن، بەڵام حکومەت وەڵامی نەداونەتەوە.
عەبدولڕەحمان موهەندیس، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، بۆ ״ئاژانس״ی ڕوون کردەوە، کارەساتە پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگایەک دەسەڵاتی پێدان یان وەرگرتنەوەی بەنزینخانەیەکی نەبێت لە یەکە ئیدارییەکەیدا.
وتیشی: ״ئەوە سەلمێنەری ئەوەیە حکومەت هەموو هەوڵێک دەدات مەرکەزییەتی تەواو بچەسپێنێت و ئەنجوومەنی پارێزگا و پارێزگارەکان بکات بە کارتۆنی.״
״ئاژانس״ زیاد لە جارێک پەیوەندیی بە سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەت و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانەوە کرد، بەڵام وەڵامیان نەدایەوە.
بە پێی هەندێ زانیاری کە ״ئاژانس״ لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەستی کەوتووە، ئەو بڕیارە بۆ ئەوە دراوە چونکە مۆڵەتی بەنزینخانە زۆر بووە و دەیانەوێت کۆنتڕۆڵی زۆریی بەنزینخانە بکەن.
ئەکرەم شەریف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە لیژنەی وزە و سووتەمەنی بە ״ئاژانس״ی وت: ״یەکێک لە کۆڵەکە هەرە ئەساسییەکانی سیستەمی لامەرکەزی ئەو دەسەڵاتە خۆجێییانەیە کە دەبێت لە دەستی پارێزگارەکان و لە ژێر چاودێریی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا بێت״.
ئەوەشی خستە ڕوو، گەڕانەوەی ئەو بڕیارە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و بە دیاریکراوی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پێچەوانەی سیستمی لامەرکەزییە.
سامان عومەر لە ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتەدا بەشدار بووە