״كێشه‌م نییه كێ حوكممان ده‌كات ته‌نیا گوزه‌رانمان باش ببێت״
ئاژانس – سه‌لام هانه‌دنى
״هیچ شتێك نه‌ماوه كه هاناى بۆ به‌رم و به ناچارى خێزانه‌كه‌م ڕ‌ازى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێینه‌وه بۆ گونده‌كه‌مان و له‌گه‌ڵ ماڵى باوكم ژیان به‌سه‌ر به‌رم، چونكه هیچ نه‌بێت له‌وێ كرێى خانوو ناده‌م.״ ئه‌مه وته‌ى ڕێباز ئه‌مینى ته‌مه‌ن 29 ساڵه كه ماوه‌ى 5 ساڵه هاوسه‌رگیریى كردووه.
دواى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و عێراق له دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردووه‌وه تێك چوو، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دوا كه‌وت، بارودۆخى ئابووریى خه‌ڵك زیاتر تێك چوو، به‌شێك له هاووڵاتییان له ئێستادا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كێشه‌یان نییه كێ بارودۆخیان باش ده‌كات، گرنگ ئه‌وه‌یه باش بكرێت.
ڕێباز ئه‌مین بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״نازانین چاوه‌ڕوانى به‌غدا بین یان هه‌رێم له‌م نێوانه‌دا گیرمان خواردووه به‌ڵام زۆربه‌ى خه‌ڵكى، دڵى به‌وه خۆشه كه به‌غدا باروگوزه‌رانى خه‌ڵكى چاك بكات و مووچه و پڕۆژه‌كان بخاته‌وه گه‌ڕ، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین تاكو یه‌كێكیان ببێته فریادڕه‌سمان و ڕزگارمان بێت له‌م بارودۆخه״.
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم، كه نوێنه‌رى هه‌موو لایه‌نه‌كانى هه‌رێمى تێدا بوو، جگه له گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى، بڕیاریان دا 25ی ئه‌یلولی رابردوو ڕیفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن له هه‌رێمى كوردستان، له‌و كاته‌شدا پڕۆسه‌كه به‌ڕێوه چوو، حكومه‌تى عێراقیش له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا، له سه‌ره‌تادا چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كى سنووریی داخست و گه‌شته ئاسمانییه نێودهوڵهتییهكانیشى بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ى هه‌رێم ڕاگرت.
ئه‌رسه‌لان حه‌سه‌ن هاووڵاتییه‌كى ته‌مه‌ن 46 ساڵه و دانیشتووى سلێمانییه بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״ئه‌مه‌ش ئه‌نفال و كیمیابارنێكى تره، قه‌یرانى دارایى به جۆرێكه بارودۆخی هاووڵاتییانى ئه‌م هه‌رێمه ته‌واو له خراپیدایه، خه‌ڵكى ته‌نیا ده‌یه‌وێت گوزه‌ران و بارودۆخى ئابوورى باش بێت، ئیتر به‌غدا بێت یان هه‌رێم كێشه نییه״.
وتیشى: ״حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم هه‌ركامیان ئه‌م هه‌رێمه ببات به‌ڕێوه گوێم لێ نییه، ته‌نیا چاوه‌ڕوانم یه‌كێكیان بارودۆخى ئابووریى وڵاته‌كه باش بكات، چونكه ژیانى خه‌ڵكى له مه‌ترسیدایه، با به‌غدا حوكم بكات زۆر ئاساییه، وا داده‌نێم له وڵاتى خۆم نیم، به‌ڵام گوزه‌رانێكى باشم هه‌بێت و ماڵومنداڵهكهم نه‌بینم به برسیه‌تى بناڵێنن״.
حكومه‌تی هه‌رێم هه‌فته‌یه‌ك پێش ئیستا خشته‌ی مووچه‌ی مانگی هه‌شتی بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام ته‌نیا به‌شێكی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه ئه‌و مووچه‌یه‌ی وه‌رگرت و ڕاگیرا، ئه‌مه‌ش وه‌كو به‌رپرسانى هه‌رێم ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن به هۆى جووڵه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق بوو بۆ ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و كۆنتڕۆڵكردنى بیره نه‌وتییه‌كانى ئه‌و شوێنانه.
شیركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مان كوردستان بۆ ״ئاژانس״ ڕایگه‌یاند: ״هاووڵاتییان نازانن په‌نا بۆ كام لا به‌رن، كه ئه‌مه خۆی هه‌ڵەی ئابووریی سیاسییه‌كانی ئیمه و به‌تاڵانبردنی نه‌وتی ئه‌م هه‌رێمه بوو وای كردووه هاووڵاتییان بكه‌ونه ئه‌م بارودۆخه‌وه.״
جه‌وده‌ت وتیشی: ״ده‌بیت هاووڵاتییانیش فشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تی هه‌ریم بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بەغدا ڕێکكه‌وتن بكه‌ن و چاكکردن و ناردنی مووچەی هه‌رێم مه‌رجی سه‌ره‌كیی نێوانیشیان بێت، واته ده‌بێت هه‌ردوو لا چ حكومه‌تی هه‌رێم و چ حكومه‌تی عێراقی كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن ئه‌م بارودۆخه‌ی هه‌رێم چاك بكه‌ن״.
ڕاشیگه‌یاند: ״ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌توانێت هه‌رێم له‌م دۆخه ئابوورییه سه‌خته تێپه‌ڕێنێت حكومه‌تی عێراقییه چونكه به‌تایبه‌ت دوای ئاڵۆزییه‌كانی كه‌ركوك كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هاڤانه و بای حه‌سه‌ن داهاتی هه‌رێم نزیكه‌ی %٥٠ كه‌می كردووه.