ئاژانس
به‌رێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ركه‌سێك هاوسه‌رگیری بكات، پێویسته خولێكی هۆشیاری ببینێت كه ماوه‌كه‌ی 4 كاتژمێره.
د.میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه كه به‌پێی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان بهڕێوبهرایهتیهكهیان و ڕێكخراوی یەكێتی ژنانی كوردستان ەو كەسانەی دەیانەوێت هاوسەرگیری پێكبهێنن دەكرێتە مەرج لەسەریان، كە خولێكی ڕاهێنانی تایبەتی ببینن.
د. میران وتی” ئامانج لە پڕۆژە هاوبەشەكەی نێوان هەردوولامان پێكهێنانی هاوسەرگیرییەكی سەركەوتوە لەناو كۆمەڵگەدا، ئەویش لەڕێی بینینی خولێكی یەك ڕۆژەی 4 كاتژمێری ڕاهێنانەوە دەبێت، كە دەكرێتە مەرج بۆ ئەو كەسانەی، كە دەیانەوێت ژیانی هاوسەرگیری پێكبهێنن”
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌شده‌دات كه له خوله‌كه‌دا هاوسه‌ره نوێكان له بواره‌كانی تەندروستی، كۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، یاسایی و ئابوریەوە زانیاری وه‌رده‌گرن”