د. ئومێد ڕه‌فیق
عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوو، كه هه‌موو ڕه‌گه‌ز و پێوه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی شكستخواردووی تێدایه، ده‌وڵه‌تی شكستخوارد بە كۆمه‌ڵێك پێوه‌ری (سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاسایش) ده‌پێورێت، لێره‌دا ته‌نها ئاماژه به پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین، كه بریتین له كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر (زیادبونی دیمۆگرافی، كۆچی هاووڵاتییان و به‌جێهێشتنی وڵاته‌كه‌یان، ئاواره‌یی، زیادبوونی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌زهه‌بی نه‌ته‌وه‌یی، ڕه‌گه‌زی. گرفته حزبی و ڕه‌گه‌زییه‌كان، هه‌ژاری، بێكاری، تاوانی وه‌كو مادده هۆشبه‌ره‌كان و دزی، كۆچی بیرمه‌ند و خاوه‌ن بروانامه.)
له عێراق هه‌موو پێوه‌ره‌كان زۆر به توندی كارده‌كه‌ن، ژماره‌ی دانیشتوان زیاد ده‌بێت، هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ شوێنی نیشته‌جێبون و گرفته‌كانی له‌ئارادا نییه، ڕه‌نگه زۆر ده‌گمه‌ن بێت كه‌سێك لێی بپرسی ئاماده‌ی وڵاته‌كه‌ت به‌جێ ده‌هێڵیت، وڵامه‌كه‌ی نه‌خێر بێت. خۆشه‌ویستی مانه‌وه له وڵاته‌كه‌دا ته‌نها بۆ ئه‌وانه خۆشه و حه‌زیان له مانه‌وه‌یه كه دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتێكی تریان له گیرفاندایه، لێره موچه‌یه‌كی باش و پۆستێكی باشیان هه‌یه. زیاتر له ملوێنێك هاوڵاتی له وڵاته‌كه‌ی خۆیان ئاواره‌ن، وڵاته‌كه پریه‌تی له ڕق و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، كلتوری هه‌ستانه‌وه ئه‌وه‌یه به‌هه‌ر نرخێك بوه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بسریته‌وه، حیزبه سیاسیه‌كان له جیاتی فه‌راهه‌م كردنی ئازادی زیارت و پلزوالیزمی ڕاسته‌قینه و سه‌كۆیه‌ك بۆ بیر‌و ڕای ئازاد، بونه به باریكی گران به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌جۆرێك سیسته‌می فه‌رمانره‌وای گیرۆده‌و ده‌رگیره به‌حزبه سیاسیه‌كان هه‌ر بریارو سیاسه‌تیك حیزبه‌كان په‌سه‌ندی نه‌كه‌ن له واقیعدا ناتوانێت هیچ شتێك بگۆڕێت.
بێكاری زۆر ڕووی له زیادبوونه و هه‌ژاری له ئاستێكی زۆر مه‌ترسیداردایه، هه‌موو وڵاتانی كه‌نداو و هه‌رێمی له هه‌موو بواره‌كاندا پڕه له خه‌ڵكی پسپۆر و لێهاتوو وكارامهی عێراقی .
ئه‌م ڕاستییانه‌ی سه‌ره‌وه وا ده‌كه‌ن عێراق له ئاستی ناوخۆیدا به هه‌موو پێوه‌ره‌كان ده‌وڵه‌تێكی فاشیل و شكستخواردوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژێرخانێكی پته‌وی نیه له ڕێگاو بان و گلدانه‌وه‌ی ئاو‌و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و… هتد، له هه‌موو سێكته‌ره‌كان چاوی له ده‌ره‌وه‌یه و هاورده‌ی شمه‌كی ده‌ره‌كی ده‌كات، هه‌ر بڕیارێكی سیاسی ده‌ره‌كی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بژێوی دانیشتیوان ده‌بێت و بازاری عێراق ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هه‌ر ڕوداوێكی سروشتی وا ده‌كات ژماره‌ی قوربانییه مرۆییه‌كان زۆر ده‌بێت و زیانه مادییه‌كانیش گه‌وره ده‌بن و قه‌باره‌ی كاره‌ساته‌كان گه‌وره ده‌بن، ئه‌مه چه‌ندین ساڵه خه‌ڵكی به‌غداو ناوچه‌كانی ناوه‌راستی عێراق له وه‌رزی بارینی باراندا ڕوبه‌روی مه‌ترسی گه‌وره‌ی لافاو ده‌بن و زیانه‌كانی بارانی زستانه چی زیانه مرۆییه‌كان بێت كه‌له‌م هه‌فته‌یه له پارێزگای سه‌لاحه‌دین و به دیاریكراوی له قه‌زای شه‌رگات گه‌یشته 9 قوربانی ئاواره‌بونی لانی كه‌می نیوه‌ی قه‌زاكه و وێرانبونی به‌شێكی گه‌وره‌ی شاره‌كه.
وێنه‌ی ڕووداوه‌كانی شاره‌كه و سه‌رنجدان له شارێكی گه‌وره‌ی وه‌كو به‌غدا كه‌له‌به‌رده‌م شه‌پۆلێكی باران بارینی كه‌مدا نقومی ئاو ده‌بێت، ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه‌ئه‌م وڵاته له‌روی خزمه‌تگوزاری ژێرخانه‌و به‌ته‌واوی په‌راوێز خراوه‌و، وێنه‌كانی له وێنه‌ی وڵاتێكی ئه‌فریقی ده‌چێت، نه‌ك وڵاتێك بودجه‌ی ساڵانه‌ی 135 ملیار دۆلار بێت، به خزمهتگوزاریو پێوه‌ره‌كاندا دیاره كه عێراق ناتوانێت له ماوه‌ی نزیكدا خۆی له ده‌رده‌كانی هه‌ژاری و بێكاری ڕزگار بكات، تا به‌م ڕوئیا تایه‌فی و مه‌زهه‌بییه‌ی ئێستا وڵات به‌ڕێوه ببرێت.