ئه‌ندامێکی ئه‌نجوومه‌ن: سه‌رمان لێ شێواوه و نازانین ده‌وام بکه‌ین یان نا
ئاژانس – سه‌لام هانه‌دنی
ماوه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان ته‌واو بووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌نجوومه‌نه‌کان له کارکردن وه‌ستاون و ناشزاندرێت چاره‌نووسی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه چی‌یان لێ دێت، کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت شه‌ش بۆ هه‌شت مانگیان پێویسته بۆ ئاماده‌کاری.
ڕۆژی 24ی 6ی 2018 واده‌ی یاسایی کارکردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان کۆتایی پێ هات دوای چوار ساڵ کارکردنیان، پێویست بوو تا ناوه‌ڕاستی مانگی نۆ واده‌ی هه‌ڵبژاردنیان بۆ دیاری بکرێت، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان کرا و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانیش به نادیاری ماوه‌ته‌وه، هاوکات له 6ی 9دا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران واده‌ی مانگێکی بۆ ئهنجوومهنکان تازه کرده‌وه و ئێستا ئه‌و واده‌یه‌ش کۆتایی هاتووه.
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێم بۆ ״ئاژانس״ ڕایگەیاند، حکومه‌ت و په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌کان داوایان له کۆمیسیۆن نه‌کردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان.
ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆن وتیشی: ״هه‌ر کاتێک حکومه‌ت بیه‌وێت هه‌ڵبژاردن بکات ده‌بێت ڕاوێژ‌مان پێ بکات، چونکه ئێمه شه‌ش مانگ بۆ هه‌شت مانگمان پێویسته بۆ ئاماده‌کاری.״
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانی سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆک پێشتر داوایان له حکومه‌ت و په‌رله‌مان کرد تا چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌که‌یان بدۆزرێته‌وه.
ڕێباز بیركۆتی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״ئێستا ئەنجوومەنەكان لە فەراغی یاساییدان، وەك فراكسیۆنی یەكێتیی وتمان با هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان بکرێت به‌ڵام نه‌کرا.״
بێركۆتی وتیشی: ״تەنها لە دەسەڵاتی پەرلەماندا هەیە تەمەنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان درێژ بكاتەوە، یان كۆتاییان پێ بهێنێت، بۆیە دەبێت پەرلەمان دانیشتن بكات و بڕیاری لەسەر بدات.״
په‌رله‌مانی کوردستان خولی چواره‌می کۆتایی هاتووه و تا ئێستاش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌م که 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه چوو ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
مه‌هدی مه‌حموود، سكرتێری ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی به ״ئاژانس״ی ڕاگه‌یاند ئه‌وان وه‌ک ئه‌نجوومه‌نه‌کان سه‌ریان لێ شێواوه و نازانن ده‌وام بکه‌ن یان بچنه‌وه ماڵه‌وه.
وتیشی: ״ئێمه چاره‌نووسمان نادیاره، ته‌نها ئیشوکاری هاووڵاتییان به‌ڕێ ده‌که‌ین و هیچی ترمان پێ ناکرێت.״
ئه‌گه‌رچی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌توانێت تا 6ی 11 دانیشتن ئه‌نجام بدات، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێک ده‌ڵێت هیچ هه‌وڵێکی دانیشتنی په‌رله‌مان نییه.
ئەنوەر قادر، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان به ״ئاژانس״ی وت: ״دەبوو لە كاتی خۆیدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجام بدرایە و نەكەوتنایە فەراغی یاساییەوە.״
وتیشی: ״خولی چوارەمی پەرلەمان هیچ دانیشتێكی تر ناكات، تاكو دەرچەیەك بۆ تەمەنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بدۆزێتەوە، مەگەر خولی پێنجەمی پەرلەمان بڕیاری لەسەر بدات، ئەوەش كاتێكی زۆری پێویستە.״
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ״ئاژانس״ له سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌ستی که‌وتووه، حکومه‌ت پلانێکی دیاریکراوی نییه بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان به‌تایبه‌ت که تازه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان کراوه، به‌ڵکوو چاره‌سه‌ره‌که به خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان ده‌سپێرێت.