په‌رله‌مانتارێكی پارتی: به‌م دۆخه‌ی ئێستاوه كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت
ئاژانس – ئارا ئیبراهیم
به‌بێ سازان له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كاندا كه ناكۆكن و دوور له ڕۆڵی په‌رله‌مان كه كارا نه‌كراوه‌ته‌وه؛ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕیفراندۆم ئه‌گه‌ر هه‌یه گۆمی كێشه‌كان قووڵتر بكاته‌وه و په‌رله‌مانتارێكی پارتی‌یش ده‌ڵێت: ״به‌م دۆخه‌ی ئێستاوه كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت״.
هه‌فته‌ی ڕابردوو مه‌سعود بارزانی له دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كاندا 25-9ی وه‌ك واده‌ی ڕیفراندۆم و مانگی ١١ وه‌ك واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دیاری كرد و كۆمیسیۆنیش ڕا‌سپێردرا بۆ ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و دوو پڕۆسه‌یه.
ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆسه‌یه له كاتێكدایه كه لایه‌نه سیاسییەكان له‌سه‌ر پرسی كاركردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ناكۆكن.
هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی بەبێ سازان
واده‌ی ڕاپرسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به كۆمه‌ڵێك كێشه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت كه كارانه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و قه‌یرانی دارایی و ناكۆكیی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ڕیفراندۆم ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌و پرسانه ئاڵۆزتر بكات.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ بارزانی نه‌كرد، به‌وه‌ش به‌رده‌وامیی كه‌لێنی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ركه‌وت.
بیلال سلێمان، به‌رپرسی ناوه‌ندی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان له كۆمه‌ڵی ئیسلامی به ״ئاژانس״ی وت: ״ئێمه قه‌ناعه‌تمان وایه پێش ڕیفراندۆم پێویست بوو په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه و بژێویی خه‌ڵك باشتر بكرێت له ڕووی ئابوورییه‌وه، لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاشته‌وایی سیاسی ئه‌نجام بده‌ن و ڕایبگه‌یه‌نن، دوای ئه‌وه بیر له ڕیفراندۆم و هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرایه‌ته‌وه، چونكه پڕۆسەکە به‌و دۆخه‌وه باش نابێت״.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد هۆكاری په‌له‌كردن له ڕیفراندۆم ئه‌وه‌یه كه ״كاك مه‌سعود بارزانی له كاتێكدا له‌گه‌ڵ ناوه‌كه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌هێنرێت، بیه‌وێت ئه‌م ئیمتیازی ڕیفراندۆمه وه‌ك ئیمتیازێكی شه‌خسی به‌كار بهێنێت بۆ مێژووی خۆی، چونكه ئێستا نه وه‌زعی سیاسی له ناوخۆ و وه‌زعی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی به‌و شێوه‌یه نییه ڕیفراندۆم بكرێت״.
ئه‌و پرسه بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ئاڵۆز بوو كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیدا نه‌بوو به‌ڵام دوو مه‌رجی بۆ ڕیفراندۆم هه‌یه كه ئه‌وانیش به‌شداریی هاووڵاتییانی ناوچه جێناکۆكهكان و ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆمه به تێپه‌ڕبوون به ڕێكاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا.
به‌هار مه‌حمود بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به ״ئاژانس״ی وت: ״پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌بێ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نیشانه‌ی پرسیاره، چونكه كۆمیسیۆن سه‌ر به په‌رله‌مانه و ده‌بێت كاره‌كانی له‌ژێر چاودێریی په‌رله‌ماندا بێت، یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌ڵێت په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له یه‌كه‌م دانیشتن ده‌ست پێ ده‌كات و به كۆتا دانیشتنی ساڵی چوارەم كۆتایی پێ دێت، پێویست به دانیشتنێك ده‌كات״.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان پێشی وا بوو زه‌مینه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌بار نییه بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردن كه به وته‌ی ناوبراو بۆ ئه‌وه ده‌بێت ڕێكکه‌وتن هه‌بێت له نێوان لایه‌نه‌كاندا.
به‌هار مه‌حمود وتیشی: ״ڕیفراندۆم وه‌كو ئاله‌تێك به‌كار ده‌هێنرێت بۆ مه‌به‌ستی شه‌خسی و حزبی، ڕیفراندۆم به‌بێ بڕیاری په‌رله‌مان مومكین نییه و به پێی بڕیاری یه‌كی ساڵی 2005 و به پێی یاسای كۆمیسیۆن، ده‌بێت په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر بدات״.
هاوكات شوان شێخ ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به ״ئاژانس״ی وت: ״ئه‌گه‌ر بگه‌ینه ڕێكکه‌وتن و به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن و ڕیفراندۆم بچین ئاساییه، به‌ڵام به‌م دۆخه‌ی ئێستاوه كه ناكۆكیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه به‌م جه‌وه گه‌رم و تونده‌وه كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت، ئومێد ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندیی لایه‌نه‌كان وا بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو پرسه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كۆك و ته‌با بن״.
كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ڕیفراندۆم كه كامیان پێش كامیان ده‌كه‌ون؟ ئەمە گه‌رمترین پرسه كه تا ئێستا جێی ناكۆكیی لایه‌نه‌كانه.
ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی په‌رلەمانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتیی بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كێتیی سوورین له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ڕاسته واده‌ی ڕیفراندۆم و هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری كراوه، به‌ڵام ڕیفراندۆم پێویستی به ده‌رچوونی یاسا هه‌یه، ڕیفراندۆم به‌بێ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان لایه‌نه قانوونییهكهی تێدا نابێت״.
وتیشی: ״ڕیفراندۆم داواكاریی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانه و داواكاریی گۆڕان و كۆمه‌ڵیش بووه، چونكه هیچ حزب و لایه‌نێك مانای ئه‌وه نییه كه به‌شدار نه‌بووه دژی ڕیفراندۆمه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ڕیفراندۆم بكرێته كرداریی كه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بڕۆین بە یاسایی كه په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه.״
كۆمیسیۆن ئاماده‌یه؟
وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات تا ئێستا كێشه‌ی بودجه‌یان هه‌یه و واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به ڕاوێژ و لێكتێگه‌شتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دیاری ده‌كه‌ن.
شیروان زرار، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی و هه‌رێمی كوردستان به ״ئاژانس״ی وت: ״25/9ی ئه‌مساڵ جێگیر كراوه له لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه بۆ ڕۆژی ڕیفراندۆم، به‌ڵام بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌م هه‌فته‌یه‌دا یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر له مانگی 11ی ئه‌مساڵ ده‌بێت ئه‌وه‌ش به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه و كۆمیسیۆن ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی״.
وتیشی: ״له دواهه‌ڵبژاردندا تۆماری ده‌نگده‌رانی عێراقمان وه‌رگرتووه و ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌یه هیی ساڵی 2017یه، زائیده‌ن تۆماری بایۆمه‌تری كه ملیۆنێك كه‌س كه 40%ی ده‌نگده‌ران ده‌كات پاك كراوه‌ته‌وه، هه‌وڵێكی تر ده‌ده‌ین بۆ پاكکردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران له‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستماندا ده‌بێت وه‌ك كۆمیسیۆن، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر توانای كۆمیسیۆن و هاوكاریی لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكانی شاره‌زا له‌و بواره‌دا״.
شیروان زرار، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه وه‌ك كۆمیسیۆن كێشه‌ی بودجه‌یان هه‌یه و ده‌شڵێت: ״22 ملیار دینار تا ئێستا نه‌خراوه‌ته سه‌ر حسابی كۆمیسیۆن له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕیفراندۆمیش كه زیاد كراوه بۆ كاره‌كانی كۆمیسیۆن ئێمه بڕێكی دیاریكراوی تر بودجه‌مان ده‌وێت بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه، له‌م هه‌فته‌یه‌ی دادێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم گفتوگۆ ده‌كه‌ین و به‌ڵێنیان پێ داوین هاوكارمان بن״.
هاوكات ئارام جه‌مال، سه‌رپه‌رشتیاری په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن جه‌خت له‌وه دهكاتەوه كه بڕبڕه‌ی پشتی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆماری ده‌نگده‌رانه، ئه‌گه‌ر بێت و له دوای ئه‌و هه‌موو ساخته‌كارییه‌ی كه هه‌یه و به‌رده‌وام باس له سه‌دان هه‌زار ناوی دووباره و ناوی مردووان ده‌كرێت؛ پاك نه‌كرێته‌وه و كۆمیسیۆنی نوێ نه‌توانێت ئه‌وه بكات، خه‌له‌لێكی گه‌وره ده‌كه‌وێته هه‌ڵبژاردنه‌وه و خودی پڕۆسه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه״.