ئاژانس
خانمه هونه‌رمه‌ندی فارس زوهره عه‌شقى بۆ یه‌كه‌مجار به زمانی كوردی به‌رهه‌مێكی نوێی ئاماده كردووه به ناوی هیجران كه گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد فه‌تانه‌ی وه‌لیدییه.
بڕوا ته‌ها ده‌رهێنه‌ری كاره‌كه به״ئاژانس״ی وت: ״هونه‌رمه‌ندی فارس زوهره عه‌شقی هه‌رچه‌نده زمانی كوردی نازانێت به‌ڵام وه‌ك خۆی وتوویه‌تی عاشقی ده‌نگی هونه‌رمه‌ند فه‌تانه‌ی وه‌لیدییه، هه‌ر بۆیه یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی وتووه‌ته‌وه و زۆر به جوانییش گۆرانییه‌كه‌ی ئه‌دا كردووه.״
بڕوا ته‌ها وتیشی: ״به‌رهه‌مه نوێكه له شاری كه‌ركوك كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه و به‌شێوازی ئۆنلاین كاری ده‌رهێنانم بۆ ئه‌نجام داوه و به‌رهه‌مێكی نوێی كۆمپانیای باڤ پڕۆ و ڕای كوالیتییه.״
له‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌دا كه بڕیاره له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاو بكرێته‌وه كاری وێنه‌گرتنی له لایه‌ن ئیمان فه‌رمان و دانه‌ر هاوار بۆ ئه‌نجام دراوه و له لایه‌ن محه‌مه‌د سه‌فار مۆنتاژ كراوه و كاری ڕووناكیی به‌رهه‌مه‌كه له لایه‌ن نه‌جات به‌گزاده و شێروان سیروان ئه‌نجام دراوه و هونه‌ر دیلۆن وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری به‌رهه‌م كاری تێدا كردووه.