ئاژانس
هەپەگە ئاماری شەڕەکانی سێ مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئەو ئامارەکە لە سێ مانگی رابردوودا ١٧٣٦ سەربازو پۆلیسی تورکیا کوژراون، کە ٢١ لەوان هێزی سەربازی پلەبەرزبوون، هەروەها لە راپۆرتەکەدا هاتووە، کە ١٢٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سوپای تورکیا تێکشکێندراون، هاوكات ٢١٤ گەریلاش شەهیدبوون.
ناوەندی راگەیەندنی هەپەگە رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورکیا لە تەمووزی ٢٠١٥دا شەڕی دەستپێکردەوە، لە ئامارەکەدا هاتووە:”سوپای تورکیا لەو هێرشانەیدا دەرئەنجامێکی ئەوتۆی دەست نەکەوتووەو سەربازانی تورکیا لە ئەنجامی چالاکیەکانی گەریلاکانی ئێمەدا ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژراوە”.
به پێی ئامارەکە:
ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا:
ئۆپەراسیۆنی پیادە: ١٣٢
جار هێرشی فڕۆکە جەنگیەکان: ٨٣ جار
هێرش بە کۆپتەری کوبرا: ٣٦ جار
هێرش بە هاوەن، ئۆبوس، تانک و تۆپ: ٨٥ جار
چالاکیەکانی گەریلاکان:
چالاکی و شەڕ: ٥٣٠ چالاکی، ٣٩ چالاکیش لەلایەن گریلاکانی یەژاستارەوە ئەنجامدراوە.
ژمارەی سەربازو پۆلیسی کوژراوی تورکیا: ١٧٣٦ سەرباز و پۆلیس، کە ٢١ لەوان هێزی سەربازی پلەبەرز بوون.
ژمارەی پۆلیس و سەربازی برینداری تورکیا: ٦٧٦ سەرباز و پۆلیس.
ئۆتۆمبێلی زرێپۆش: ١٢٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکێندراون، کە چوار لەوان تانک بوون.
ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی زیانبەرکەوتوو: ٢٩ ئۆتۆمبێل.
چالاکی تێکشکاندن و رووخاندنی ناوەندە دەوڵەتیەکان (Sabotage) ٩١ چالاکی
ژمارەی ئەو چالاکیانەی ئەنجامەکەیان نەزانراوە: ١٠٣ چالاکی
ژمارەی ئەو ئامێر و ئۆتۆمبێلانەی کە سووتێندراون: ٢٠٥
لەکۆتایی راپۆرتەکەدا هاتووە : لەو چالاکیانەدا ٢١٤ گەریلای ئێمە شەهیدبوون، شەش گەریلاشمان بەدیلگیراون.