نابێت پرسی مانەوەی پێشمەرگە لە موسڵ لە سەربازگەكان یەكلایی بكرێتەوە
سازدانى: ئاژانس – حه‌سه‌ن شه‌نون
زوهێر جبوورى وته‌بێژى هێزه‌كانى پاسه‌وانیى نه‌ینه‌وا كه له چه‌كداره سوننه‌كان پێكهاتوون ئاشكرای ده‌كات كه به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ستپێكردنى پڕۆسه‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵ له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی كۆبوونه‌ته‌وه و مووچه‌شیان له به‌غداوه بۆ هاتووه و ده‌شڵێت: ״له‌ژێر فه‌رمانى عهبادیداین״.
وته‌بێژى ئه‌و هێزه كه له لایه‌ن ئه‌سیل نوجێفى پارێزگارى پێشووى نه‌ینه‌واوه سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێت له چاوپێكه‌وتنێكى ״ئاژانس״دا سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌ى سنوورى موسڵ كه ئازادى كردوون ده‌ڵێت: ״ئه‌و ناكۆکییانهى كه هه‌یه ده‌كرێت له به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن نه‌ك له سه‌ربازگه‌كان یان گۆڕه‌پانى شه‌ڕدا.״
ئاژانس: سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێت بزانین كه قه‌باره‌ى به‌شداریكردنى هێزه‌كه‌ى ئێوه له پڕۆسه‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵ چه‌نده؟
زوهێر جبوورى: هێزه‌كانى پاسه‌وانیى نه‌ینه‌وا له‌سه‌ر بڕیارێكى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به‌شدارى له پڕۆسه‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵدا كردووه له میحوه‌رى باكووره‌وه له ڕێگه‌ى سێ یه‌كه‌وه له سێ ناوچه‌ى دیاریكراوى ئه‌و میحوه‌ره‌وه به‌شدارین و ئه‌و هێزانه‌ى به‌شدارییان كردووه تا ئێستا دوو لیوا بوون و لیوایه‌كى تریشمان ئاماده‌یه بۆ به‌شداریكردن له شه‌ڕه‌كاندا.
ئاژانس: كه تۆ ده‌ڵێت به فه‌رمانى عه‌بادى به‌شداریتان كردووه به‌ڵام لێدوانى تر‌ى به‌رپرسانى حكوومه‌تى ناوه‌ندى هه‌یه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێوه به‌شێك نین له سیستمى به‌رگریى عێراق، ته‌نانه‌ت ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى وته‌بێژى ده‌سته‌ى حه‌شدی شه‌عبییش له چاوێكهوتنێكى ״ئاژانس״دا باسى له‌وه كرد كه هیچ شتێكان پێنه‌گه‌یشتووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئێوه بووبن به به‌شێك له ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبی؟
زوهێر جبوورى: ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان یان سه‌ركرده‌ى حه‌شدی شه‌عبی نییه تا بڕیار له‌و باره‌یه‌وه بدات و بڕیارێكى ڕوونى سه‌رۆكوه‌زیران هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ى هێزه‌كانى پاسه‌وانیى نه‌ینه‌وا ببنه به‌شێك له یه‌كه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی.
ئاژانس: به‌ڵگه‌ت چییە؟
زوهێر جبوورى: له چوارى ئه‌م مانگه‌دا 1032 چه‌كدارمان وه‌ك یه‌كه‌م كاروان مووچه‌ى مانگانه‌یان له لایه‌ن حكوومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه وه‌رگرت و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیان پێ داین كه پاره‌ى ترمان پێ ده‌ده‌ن.
ئاژانس: دواى ئازادكردنى موسڵ ڕۆڵى هێزه‌كه‌ى ئێوه چى ده‌بێت، پاراستنى نهینهواى پێ ده‌سپێردرێت؟ له‌و باره‌یه‌وه ڕێکكهوتنتان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى ناوه‌ندى كردووه؟
زوهێر جبوورى: ئێمه بووینه‌ته هێزێكى سه‌ربازى كه له‌ژێر فه‌رمانى سه‌ركرده‌ى گشتیى هێزه چهكدارهكانداین و له دواى ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵیش گفتوگۆ له باره‌ى ئه‌و ئه‌ركه‌وه ده‌كه‌ین و فه‌رمانى عه‌بادى جێبه‌جێ ده‌كه‌ین به‌بێ ئه‌ملاوئه‌ولا و ده‌شبێت جیاوازى بكرێت له لایه‌ن ئیداره‌ى سیاسى و به‌رپرسیارێتیى ئه‌منیدا.
ئاژانس: ئه‌ى هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه؟
زوهێر جبوورى: هێزه‌كانى حه‌شدی شه‌عبی له میحوه‌رى خۆرئاواى موسڵ شه‌ڕ ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ستن به فه‌رمانده‌یی پڕۆسه‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵ، ئێمه‌ش له پاڵ فیرقه‌ى 16ى سوپاى عێراق شه‌ڕ ده‌كه‌ین كه سه‌ر به هه‌مان فه‌رمانده‌ییه و هه‌ر هه‌ماهه‌نگییه‌كى نێوانیشمان له ڕێگه‌ى سه‌ركردایه‌تیى پڕۆسه‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵ ده‌بێت.
ئاژانس: ئاماده‌ن بچنه ژێر فه‌رمان و پێكهاته‌ى ئیداریى حه‌شدی شهعبییهوە؟
زوهێر جبوورى: ئێمه فه‌رمان له عه‌بادییه‌وه وه‌رده‌گرین و ده‌سته‌ى حه‌شدی شه‌عبییش به یه‌كێك له پێكهاته ئه‌منییه‌كان ده‌زانین و ده‌بوو له یاساى حه‌شدی شهعبییشدا ناوى پاسه‌وانیى نه‌ینه‌وا وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی بهێنرایه و ناكرێت شه‌ڕ بكه‌ین بێ ئه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ یه‌كه سه‌ربازییه‌كانى تردا نه‌بێت.
ئاژانس: ئه‌ى پاره و چه‌كتان له كوێوه ده‌ست كه‌وت به‌ر له‌وه‌ى حكوومه‌تى ناوه‌ندى هاوكاریتان بكات؛ هه‌رێمى كورستان یان توركیا؟
زوهێر جبوورى: پێشتر سه‌ركرده‌كانى حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تباریان كردین به‌وه‌ى پاره و چه‌كمان له ئێران و توركیا وه‌رگرتووه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه چه‌كمان له بازاڕه‌كانى عێراق كڕیوە كه جمه‌ى دێت له فرۆشتنیدا و سه‌رجه‌م چه‌كه‌كانیش بچووك و مامناوه‌ندن و كاتێكیش ئه‌سیل نوجێفی سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكاى كرد داواى چه‌كمان لێ كردن له ڕێگه‌ى حكوومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه و ئه‌و چه‌كانه‌ى ئێستا به ده‌ستمانه‌وه‌یه له ئاستى شه‌ڕكردندا نین و داواى چه‌ك له حكوومه‌تى عێراق و حه‌شدی شه‌عبییش ده‌كه‌ین.
ئاژانس: ئه‌و یه‌كه‌یه‌ى سوپاى توركیا كه له باشیكه له‌سه‌ر داواى ئێوه هاتووه كه خۆیان باس له‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌یه مه‌شق به ئێوه بكه‌ن؟
زوهێر جبوورى: زۆر كه‌س ئێمه‌یان تۆمه‌تبار كردووه بۆ پیلانگێڕى له‌گه‌ڵ وڵاتێكى بیانی‌دا به‌ڵام سه‌لماندنمان كه ئه‌و تۆمهتباركردنانه درۆن.
ئاژانس: به‌ڵگه چییه؟
زوهێر جبوورى: به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ستپێكردنى پڕۆسه‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى نه‌ینه‌وا وهفدێكى حه‌شدی شه‌عبی به سه‌رۆكایه‌تیى حه‌مید شه‌ترى له‌گه‌ڵ ئه‌سیل نوجێفی سه‌ركرده‌ى هێزه‌كانى پاسه‌وانیى نه‌ینه‌وا كۆ بوونه‌وه و پێیان وتین هه‌ڵوێستى خۆتانمان بۆ ئاشكرا بكه‌ن كه ئێوه له پاڵ ئێمه‌دا شه‌ڕ ده‌كه‌ن یان له پاڵ ئه‌و یه‌كه‌یه‌ى سوپاى توركیادا كه له باشیكه و ئێمه‌ش پێمان وتن ئه‌و هێزانه‌ى سوپاى توركیا تایبه‌تن به مه‌شق و ته‌نها مه‌شقیان پێ كردووین به پێى یادداشتێكى لێكتێگه‌یشتنى نێوان حكوومه‌تى ناوه‌ندى و توركیا، به‌ڵام ئێمه ده‌چینه ژێربارى فه‌رمانه‌كانى حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه و هه‌ر ئاواشمان كرد.
ئاژانس: تا ئێستا پێشمه‌رگه چه‌ندین ناوچه‌ى ئازاد كردووه له سنوورى موسڵ و ئاماژه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ن كه نه‌كشێنه‌وه، ئێوه هه‌ڵویستان له‌و باره‌یه‌وه هه‌بووه؟
زوهێر جبوورى: ئه‌وه‌ى ئێستا ڕوو ده‌دات ململانێ و مشتومڕى سیاسییه و ئێمه له‌به‌ر زۆر هۆكار دوورین لێوه‌ى و ئه‌و ناكۆکییانهش كه هه‌یه ده‌كرێت له به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن نه‌ك له سه‌ربازگه‌كان یان لە گۆڕه‌پانى شه‌ڕدا و ئێمه‌ش په‌یوه‌ندیمان به‌و پرسه‌وه نییه.
ئاژانس: ئێوه ده‌زانن قه‌باره‌ى ڕاسته‌قینه‌ى داعش له‌ناو موسڵ چه‌نده؟
زوهێر جبوورى: په‌یوه‌ندیى زۆرمان هه‌یه له‌گه‌ڵ دانیشتووانى شارى موسڵ و ئه‌وه‌ى پێمان گه‌یشتووه داعش دوو یه‌كه‌ى له به‌شى چه‌پى موسڵ داناوه و به هه‌مان شێوه‌ش دوو یه‌كه‌ى تر‌ى سه‌ربازیى له به‌شى ڕاست داناوه بۆ ڕێگرى له پێشڕه‌ویى هێزه ئه‌منییه‌كان و ژماره‌شیان زۆره، به‌ڵام فڕۆكه سه‌ربازییه‌كان زیانى زۆریان پێ گه‌یاندوون.
ئاژانس: ده‌وترێت داواكراو و به‌رپرسی پێشووى به‌عس له‌نێو هێزه‌كه‌ى ئێوه‌دان، قسه‌ت له‌و باره‌یه‌وه چییه؟
زوهێر جبوورى: ڕاست نییه.
ئاژانس: به‌ڵام قسه‌ش له خۆوه ناكرێت به‌ڵگه چییه كه وا نییه؟
زوهێر جبوورى: هه‌ركه‌سێك بێته ناو هێزه‌كانى پاسه‌وانیى نه‌ینه‌واوه وردبینى ده‌كرێت له دۆسیه‌كه‌یدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه و زانیارییه‌كانیش ده‌نێردرێت بۆ یه‌كه‌ى هه‌واڵگریى و تا ئێستا نۆ كه‌سمان ده‌ركردووه له كۆى هێزه‌كانمان كه ئێستا 1031 چه‌كدارن و ڕێگاشمان داخستووه له به‌رده‌م هاتنى ئه‌و جۆره كه‌سانه‌دا.