ئەگەرەکانی بەردەممان کراوەن بە نەچوونە ناو حکومەتیشەوە
ئاژانس
لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی فەرمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پێی وایە بەر لە دانیشتنی پەرلەمان قسەکردن لەسەر کێشەکان باشتر بووە و ڕاشیدەگەیەنێت، ״دانیشتنەکەی پەرلەمان چارەسەرکردنی کێشەکان قوورستر دەکات.״
ڕۆژی ١٨ی مانگ پەرلەمانی کوردستان بە بێ یەکێتیی کۆ بووەوە و دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژارد، یەکێتییش ئاشکرای کرد هەتا ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتی واژۆ نەکەن ئامادەی چوونە پەرلەمان نین.
لەتیف شێخ عومەر لە چاوپێکەوتنێکی ״ئاژانس״دا ئاشکرای دەکات ئەگەر گۆڕان نەچووبایەتە دانیشتنەکەی پەرلەمانەوە ئەگەری دواخستنی دانیشتنەکە زۆر دەبوو دەکرا لێکتێگەیشتنی زیاتر درووست ببێت و دەشڵێت، ״گلەییمان لە گۆڕان هەیە کە چوونەتە دانیشتنەکەی پەرلەمانەوە.״
ئاژانس: با لەو پرسیارەوە دەست پێ بکەین، له دوای دانیشتنی په‌رله‌مان یه‌كێتیی چۆن بیر له ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كاته‌وه، هیچ ده‌گۆڕێت؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: ته‌نها شت كه ئه‌گۆڕێ ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی پێش دانیشتنی په‌رله‌مان به ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌كرا زه‌حمه‌تتر بووه، په‌رله‌مان دانیشتووه و چه‌ند بڕیارێكیشی داوه، به‌ڵام گفتوگۆ هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت نه‌ك له‌م كێشه‌دا به‌ڵكو له هه‌موو كێشه‌كاندا.
ئاژانس: بۆچی له‌گه‌ڵ پارتی نه‌گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: نه‌گه‌یشتین به ڕێككه‌وتن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ڕێككه‌وتنێكی مه‌بده‌ئیمان هه‌بوو له پێنجی شوباتدا واژۆ كرابوو وه‌كو ده‌رگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، پارتی ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه نه‌سه‌لماند و گرەنتی ئه‌وه‌ی نه‌داینێ كێشه‌كان له واده‌ی خۆیدا چاره‌سه‌ر بكات.
ئاژانس: له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌وه هاتبوو پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌ماندا هه‌ڵبژێردرێت؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: به‌ڵێ دەقی ڕێككه‌وتنه‌كه و كرۆكه‌كه‌ی ئه‌وه بوو له‌گه‌ڵ دانیشتنی په‌رله‌ماندا بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش دابنیشێت بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتیی و كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.
ئاژانس: ئێوه چۆن زانیتان پارتی پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه نابێت؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: له‌و په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا هه‌مان بوو گرهنتییهكمان ده‌ست نه‌كه‌وت كه دڵنیامان بكات له‌وه‌ی پارتی له كات و وه‌ختی خۆیدا ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ ده‌كات.
ئاژانس: بۆچی پارتی نایه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و پاكێجانه‌ی ئێوه و به تایبه‌ت كه‌ركوك ڕێك بكه‌وێت، ئه‌وان قسه‌یان چییه له به‌رامبه‌ردا؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌وێته مه‌یدانی ته‌حلیله‌وه له خۆیان بپرسن بۆچی نایانه‌وێت، به‌ڵام ئێمه ده‌زانین بۆچی ده‌مانه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه ناسروشتییه‌ی له كه‌ركوكدا هه‌یه سه‌رەتا و كۆتاییه‌كی بۆ دابنێین له ڕێگه‌ی دانانی پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتییه‌وه به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن، به هاوكاریی هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوك باری ئاسایی بگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركوك.
ئاژانس: پلانی دووه‌می ئێوه چییه؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: ناتوانم ئێستا پلانی دووه‌متان پێ بڵێم، به‌ڵام یه‌كێتیی بۆ هه‌موو پێشهاتێك مه‌وقیفی هه‌یه و پلانیشی هه‌یه.
ئاژانس: تا كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی به‌و جۆره ده‌ڕۆن؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: تا ده‌گه‌ینه ڕێككه‌وتن، له هه‌موو بارودۆخێكدا چی بێت قه‌راری ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌دا به گفتوگۆ ده‌بێت.
ئاژانس: ئه‌گه‌ری نه‌چوونه ناو حكومه‌تتان هه‌یه؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییدا كراوه‌یه.
ئاژانس: هیچ هۆشدارییهكتان داوه به پارتی؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: گه‌وره‌ترین په‌یامی ئێمه ئه‌وه بووه كه سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی به یه‌ك ده‌نگ سوور بووه له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی و بایكۆتی په‌رله‌مانمان كرد.
ئاژانس: باس له‌وه ده‌كرێت هۆشداریتان داوه به گۆڕان به‌شداریی دانیشتنی په‌رله‌مان نه‌كات، ئه‌وه ڕاسته؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: گۆڕان حزبێكی سیاسییه ئێمه هۆشداری ناده‌ین به حزبه سیاسییه هاوكاره‌كانمان، به‌ڵكو داوامان له گۆڕان كردووه كه ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگرێت كه پێكهێنانی حكومه‌ت و پڕۆسه‌ی سیاسیی ته‌ندروست له‌م كوردستانه‌دا به‌بێ یه‌كێتیی ناچێت به‌ڕێوه و پێویسته ئه‌وان ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگرن.
ئاژانس: به‌شداریی گۆڕان له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا چی له‌لای یه‌كێتیی درووست كردووه، ئایا به پهیوهندیهكانتاندا دهچنهوە له‌گه‌ڵ گۆڕاندا، به‌تایبه‌تی له حكومه‌تی خۆجێیی سلێمانی؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: ئێمه گله‌ییمان له براده‌رانی گۆڕان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌شێك بوونایه له‌و بڕیاره‌ی كه دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ چه‌ند ڕۆژێك دوا بخرایه، ڕه‌نگه فرسه‌تی زیاتر و لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له به‌ینی ئێمه و پارتیدا بهاتایه‌ته ئاراوه و چانسێكی زیاتر بۆ هێمنیی هه‌رێمی كوردستان بهاتایه‌ته ئاراوه.
ئاژانس: هیچ كاندیدێكی دیاریكراو هه‌یه بۆ پارێزگاری كه‌ركوك، وه‌كو یه‌كێتیی ده‌تانه‌وێت یه‌كێتیی بێت یان به كاندیدێكی بێلایه‌ن ڕازی ده‌بن؟
له‌تیف شێخ عومه‌ر: به كاندیدی بێلایه‌ن ڕازی نابین، وتومانه كاندیدی یه‌كێتیی بێت به‌ڵام له نێو چه‌ند كاندیدێكی یه‌كێتییدا ئه‌كرێ یه‌كێكیان بێت، به هیچ كاندیدێكی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ڕازی نابین و ئیستحقاقی خۆمانه كاندیده‌كه یه‌كێتیی بێت.