ئاژانس
ئەندامێكی لیژنەی پیشەسازی و وزەی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیای ماس گڵۆباڵ قه‌رزاره له بواری كاره‌با و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شێكی زۆری یه‌كه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه له كار وه‌ستاوه.
فایەق مستەفا ئه‌ندامی لیژنەی پیشەسازی و وزەی پەرلەمانی كوردستان به ئاژانسی وت”كۆمپانیای ماس گڵۆباڵ سێ یەكەی كارەبایەی لە سلێمانی و چەمچەماڵ و دهۆك درووست كردووە و هەر وێستگەیەك لە 8 یەكە پێك هاتووە و هەر یەكەیەكیش 125 مێگاوات كارەبا دەدات كە دەكاتە 24 یەكە و لەوانەش ئێستا 12 یەكەیان كار ناكات”
فایه‌ق موسته‌فا وتیشی”پێشتر حكوومەتی هەرێم لەگەڵ وەبەرهێنەكە ڕێك كەوتووە كە كارەبای لێ بكڕێتەوە، بەڵام لەم مامەڵەیەدا تا ئێستا حكوومەت یەك ملیار و سێسەد ملیۆن دۆلاری پارەی كارەبای كۆمپانیای ماس گڵۆباڵ قەرزارە، هەر بۆیە كۆمپانیاكەش وەك فشارێك بە بیانووی چاكسازی كاركردنی یەكەكانی ڕاگرتووه.״