ڕێوشوێنهکانی دهستهی لێپرسینهوه و دادوهریی عێراق گرتوویهتییهوه
ئاژانس
بەنگین ڕێکانی، کە لەسەر پشکی پارتی کراوە بە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتهجێکردنی عێراق دۆسیەی بەعسیبوونی هەیە و ئێستا ناوی ئهو وهزیره لهگهڵ چوار وهزیری تری حکومهته نوێکهی عادل عهبدولمههدی له لێکۆڵینهوهدایه و ئهگهری دوورخستنهوهشی ههیه.
زیاتر لە ٦٠ ڕۆژنامەنووس و چالاکوان لە دهۆک دۆسیەیەکیان دژی بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق جوڵاندووە کە لەسەر پشکی پارتی بووەتە وەزیر و دەڵێن ئەو وەزیرە پێشتر بەعسی بووە و بەرپرسی یەکێتیی قوتابیانی بەعس بووە و لەگەڵ عودەی کوڕی سەدام حسێندا سەرقاڵی کاری بازرگانی بووە، بەهۆی جوڵاندنی ئەو پرسەشەوە ئێستا دهستهی لێپرسینهوه و دادوهریی عێراق سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەو وەزیرە.
چیا بلێزانی، ڕۆژنامەنووس کە لە کەمپینەکەدا بەشدارە، ئاماژەی بەوە کرد، بەنگین ڕێکانی تا ڕوخانی ڕژێمی بەعس پەیوەندیی پتەوی لەگەڵ ئەو حزبەدا هەبووە.
وتیشی: ״ئەو كەسایەتییە دەستی هەیە لە چەندین تاوان دژی هاووڵاتییانی كورد و پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ خانەوادەی سەدام حسێن هەبووە پێشتر، داوا دەكەین بەنگین ڕێكانی لەسەر حسابی كەسانی شۆڕشگێڕی ئەم میللەتە نەكرێتە بەرپرس.״
لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراقدا بە سەرۆکایەتیی عادل عەبدولمەهدی، پارتی دیموکراتی کوردستان دوو وەزیری بەر کەوتووە.
فارس بەكوع، وتەبێژی دەستەی لێپرسینەوە و دادوەریی عێراق بە ״ئاژانس״ی وت: ״لیژنەی وردبینیی دەستەكەمان سەرگەرمی وردبینیكردنە لە دۆسیەی كەیسی وەزیرەكانی كابینە نوێكەی عادل عەبدولمەهدی و كۆتایی ئەم هەفتەیە دوایین كۆبوونەوە دەكەن بۆ دەكردنی دوا بڕیار لەسەر ئەو دۆسیەیە.״
هاوكات سەرچاوەیەكی بەرپرس لە دەستەی لێپرسینەوە و دادوەری كە لەبەر هەستیاریی بابەتەكە نەیویست ناوی بڵاو بكرێتەوە بە ״ئاژانس״ی وت: ״تا ئێستا پێنج وەزیری حكومەتی نوێ ڕێوشێنەكانی دەستەی لێپرسینەوە و دادوەری دەیانگرێتەوە كە ئەوانیش بریتین لە هەر یەك لە بەنگین ڕێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، ئەحمەد عوبێدی، وەزیری وەرزش و لاوان، نەعیم ڕوبەیعی، وەزیری پەیوەندییەكان، فەیسەڵ جەربا و هیشام دەراجی پاڵێوراونی وەزارەتی بەرگری.״
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: ״بڕیاری كۆتایی لەسەر دۆسیەی ئەو كەسانە لە لایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە دەدرێت كە دوور دەخرێنەوە یان نا.״
پارتی دیموکراتی کوردستان خۆشیان ئاماژه بهوه دهکهن بهنگین ڕێکانی له دامودهزگاکانی بهعسدا کاری کردووه، بهڵام دهڵێن کهسێکی دڵسۆزه و زۆر ئیشی بۆ کوردستان کردووه.
مەسعود سهرنی، كارگێڕی لقی 1ی پارتی دیموكراتی كوردستان له دهۆك به ״ئاژانس״ی ڕاگهیاند، بەنگین ڕێکانی پێشتر تا ساڵی ٢٠٠٣ هەر لە ڕیزی پارتیدا بووە و ڕاسته له كاتی بهعس بهرپرسی یهكێتیی قۆتابیانی بهعس بووە، بهڵام كهسێكی شارهزایه له بهغدا.
ئەو وەزیرەی پارتی ماوەی چەندان ساڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی بووە لە بەغدا و ماوەی هەشت ساڵیش بریکاری وەزیری گواستنەوەی عێراق بووە.
ئەو بەرپرسەی پارتی وتیشی: ״ئەگەر ڕاپرسییەک بکرێت زۆرینەی بەرپرسانی ئێستا هەمان تۆمەتی بەعسیبوونیان لەسەرە و سەردەمانێک پەوەندییان لەگەڵ بەعس هەبووە.״