ئاژانس
لە پاش بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی (پەیکەری دڵ)، بڕیارە پڕۆژەیەکی نوێی هونەری دەست پێ بکات.
بەختیار فەتاح، کە بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری پڕۆژە نوێکەیە بە ״ئاژانس״ی وت: ״سەرقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمێکی نوێی درێژ دەبین بە ناونیشانی 09 کە چەندین ئەکتەری بەناوبانگی وەک و ماهیر حەسەن و شوان عەتوف و سیروان جەمال و چریكە عەبەڕەش بەشداریی تێدا دەکەن.״
بەختیار فەتاح وتیشی: ״فیلمەکە ماوەکەی زیاتر لە کاتژمێر و نیوێکە و باس لە بازرگانیکردن دەکات بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە، کە کێشەیەکی جیهانییە و لە هەرێمی کوردستانیشدا بوونی هەیە، واش بڕیارە فیلمەکە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو تەواو بێت و لە سینەماکان پەخش بکرێت.״
فیلمی 09 کارێکی نوێی کۆمپانیای کام پڕۆدەکشن دەبێت، ئەمەش پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا فیلمی (پەیکەری دڵ)یان بەرهەم هێنا و سەرکەوتنێکی بەرچاوی هەبوو.