ئاژانس
به گوێره‌ى ئه‌نجامى راپرسییه‌ك كه ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 13 ى 3 ى 2018 راگه‌یه‌نرا، وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به خراپترین وه‌زاره‌ت دانرا له پێدانى زانیارى.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، له شارى هه‌ولێر ئه‌نجامى راپرسيیهك ئاشكرا كرا كه له‌لایه‌ن تۆڕى تارگێت بۆ شه‌فافیه‌ت و سه‌روه‌ری یاسا ئه‌نجامدراوه و به‌پێى ئه‌نجامى راپرسییه‌كه، وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه “ئاشتى هه‌ورامى” وه‌زیرى وه‌زاره‌ته‌كه‌یه، خراپترین وه‌زاره‌ته له پێدانى زانیارى.
له راپرسیيهكهدا بۆچوونى “رۆژنامه‌نوسان و توێژه‌ران و چالاكوانان و پارێزه‌ران” وه‌رگیراوه له‌باره‌ى پێدانى زانیارى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ته‌وه، به گوێره‌ى ئه‌نجامى راپرسییه‌كه‌ش خراپترین وه‌زاره‌ت له پێدانى زانیارى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و به‌هیچ رێژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌شداربووانى راپرسیيهكهوه ئاماژه‌ى پێنه‌كراوه كه زانیارى بدات.
وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن پارتی دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و له ئێستادا “ئاشتى هه‌ورامى” وه‌زیرى وه‌زاره‌ته‌كه‌یه و به وته‌ى ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران “چه‌ند مانگێكه ناوبراو له به‌ریتانیایه و له‌و وڵاته‌وه وه‌زاره‌ته‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات”.