ئاژانس
گۆرانیی “خۆپارێزی” بە بەشداریی ١٣ هونەرمەند بڵاو کرایەوە و تێیدا ڕێنمایی بە هاووڵاتییان دەدرێت بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
هونەرمەند ئاریۆس، کە کاری ئاوازدانانی بۆ بەرهەمەکە کردووە بە “ئاژانس”ی وت: “ئەم بەرهەمە کارێکی هونەریی گرنگ و پێویستە لەم کاتەدا کە کۆمەڵێک هونەرمەندی زۆر بەشداریی دەکات لە سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی پێویستە بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.”
ئاریۆس وتیشی: “کاری ئاوازی بەرهەمەکە خۆم کردوومە و لە تێکستی مازیار فایەقە و بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، هەریەکە لە هونەرمەندان پەیوەند جاف و سامان عومەر و چۆپی فەتاح و عەمار کوفی و عادل ھەورامی و ئەیاد حسێن و گۆران نووری و حەمید عوسمان و ڕێبەر دڵشاد و دیلیناز یەڵدز و ھۆنیا کەمال و ئاڤان عوسمان و ئیسلام زاخۆیی بەشدارییان تێدا کردووە.”