ئاژانس
بڕیاری هەڵەکانی مەسعود بارزانی و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و ڕێککەوتنە پێشوەختەکان لەگەڵ ئەمریکا و عێراق و
کەلە ڕەقی و پلانگێڕی هۆکار بوون بۆ ئەوەی ١٦ی ئۆکتۆبەر ڕوو بدات
پارتی دیموکراتی کوردستان لەو ڕۆژەدا خەریک بوو قەوارەی هەرێمی کوردستانیش بخاتە مەترسیتەوە, ئامادەنەبوو ڕێکەوتنی ئاشتی بکات, هێزەکانی خۆی کشاندبویەوە و دەیوسیت بە هێزی یەکێتی شەڕ بکات, دواجاریش نەک کەرکوک بە ڕێکەوتن شەنگالیشی ڕادەستکردەوە
پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر
پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسعود بارزانی کە ئەوکات سەرۆکی هەرێمیش بوو پرسی ڕیفراندۆمێكی بێ پشتگیریی نێودەوڵەتی و ناوخۆییان جوڵاند
ئەگەرچی وڵاتانی دونیا، ئەمەریکا، ئێران، فەڕەنسا و عێراق خۆشی زۆریان وت لەسەر مەترسییەکانی ئەو ڕیفراندۆمە بەڵام پارتی و مەسعود بارزانی وتیان “هیچ حساب بۆ کەس ناکەن” وڕیفراندۆمەکەیان کرد
دوای ئەنجامدانیشی دەرکەوت نەک تەنها هیچ هێز و دەوڵەت و کەسایەتییەک لەگەڵی نەبووە بەڵکوو بەرهەمی کەلەڕەقییەک بوو دەرئەنجامەکەشی هاتنی هێزی سوپای عێراق بوو بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان کە لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە پێشمەرگە چووبووە ئەو شوێنانە
خۆ ئەگەر یەکێتییش نەبوایە خوێنی سەدان پێشمەرگەی یەکێتیی کە تەنها هێز بوو بەرگریی دەکرد بەبێ هۆ دەڕژا، چونکە ئەوەی ڕووی دا لە ١٦ی ئۆکتۆبەر ڕێککەوتنی نێوان ئێران، تورکیا و عێراق بوو، هەوڵێکی ئیقلیمی بووە ، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هێزەکانی ئەمەریکاش گڵۆپی سەوزیان هەڵکردبوو
چوار ڕۆژ پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەو مەترسییەی نیشان دا کە دەکرێت ڕیفراندۆم بۆ سەر ناوچە کێشەلەسەرەکان دروستی بکات
ڕێککەوتنی پێشوەختە
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی ئاماژە بەوە دەدات هیچ ڕێککەوتنێکی پێشوەختە بۆ چۆڵکردن یان کشانەوە نەبووە بەڵکوو ئەوەی ١٦ی ئۆکتۆبەر ڕووی دا پێشتر بڕیار بوو سوپای عێراق لە ١٢ی مانگدا ئەو هێرشە بکات بەڵام بە هەوڵ و پەیوەندییەکانی خۆی بۆ ٤٨ کاتژمێر سوپای عێراقی ڕاگرتووە و دواتر بەهۆی ئامادەنەبوونی مەسعود بارزانی لە ١٣ و ١٤ی مانگدا بۆ کۆبوونەوە، لاهور شێخ جەنگی ٢٤ کاتژمێری تریشی درێژ کردووەتەوە بۆ ئەوەی مەسعود بارزانی ئامادە بێت و گفتوگۆ
لەسەر گەڕانەوەی هێزەکانی عێراق بۆ سەربازگەی کەی وەن و تەسلیمکردنەوەی بیرە نەوتەکان بکەن کە حکومەتی هەرێم دەستی بەسەردا گرتبوون.
لەوکاتەشدا پێشنیاری ڕێککەوتن ئەوە بووە هێزی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزێکی عێراقی بگەڕێنەوە سەربازگەی کەی وەن و هێزی پێشمەرگەش لە شوێنی خۆی بمێنێتەوە
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داعش ئەوە پێشنیارێک بووە و براوە بۆ کۆبوونەوەی باڵای یەکێتیی و پارتی لە دوکان بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی
بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن لەسەر ئەو پێشنیارە جگە لەو پێشنیارە هیچ ڕێککەوتنێکی تر لە ئارادا نەبووە و هەر ئەوەش بووە ٣٨ ئەندامی سەرکردایەتیی واژۆی کردووە و
ئەگەرچی یەکەمجار پارتی بە پێشنیارەکە ڕازی نەبووە بەڵام دواتر ڕازی بوون، بەڵام ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان بە بەغدا نەگەیاند
١٦ی ئۆکتۆبەر چی ڕووی دا؟
دوای وەرگرتنی ٧٢ سەعات مۆڵەت بەڵام هێزە کوردستانییەکان ناگەنە یەکدەنگی و
دوای ئەوەش لاهور شێخ جەنگی پەیوەندی دەکات بە برێت مەکگۆرک نێردەی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراق و سوریا و پێی دەڵێت هێزە عێراقییەکان دێنە پێشەوە
ئەویش دەڵێت ئاگادارین بەڵام نابێت شەڕیان بکەن چونکە هەر لایەک یەکەم گولە بتەقێنێت بەرپرسیار دەبێت لەوکاتەدا برێت مەکگۆرک دەڵێت تاکە شتێک ئێوە بیکەن ئەوەیە تەقە نەکەن
حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی ئاسمانیی دیجلەدا ڕایدەگەیەنێت ١٦ی ئۆکتۆبەر دەرئەنجامی ڕیفراندۆمە هەڵەکەی هەرێم بووە
ئاماژە بەوەش دەکات هیچ ڕێککەوتنێکی پێشوەختە لەگەڵ پێشمەرگە و یەکێتییی نیشتیمانیی کوردستاندا نەکراوە بۆ پاشەکشەکردن
هاوکات فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی ١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ڕایگەیاند ساڵێک پێش ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦دا لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێککەوتوون بۆ کشانەوە لە ناوچە کێشەلەسەرەکان و وەک ئەو دەڵێت پارتیش هیچ لارییەکی بۆ ئەو مەبەستە نەبووە
ئەگەرچی ئەو کاتە و تا ئێستاش پارتی یەکێتیی بە کشانەوە و بەرگرینەکردن تۆمەتبار دەکات بەڵام ئەوەتا سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری مەخموڕ گوێڕی پارتی ڕایدەگەیەنێت هیچ ئەمرێکی تەقەکردنیان پێ نەبووە بەرامبەر سوپای عێراقی لە کەرکوک و دەوربەری
لە کەرکوکەوە بۆ شنگال
ئەگەرچی پاشەکشەی هێزەکانی یەکێتیی لە کەرکوک دەرئەنجامی ڕیفراندۆمی شکستخواردووی هەرێم بوو کە مەسعود بارزانی و پارتی پێشڕەوی بوون بەڵام ئەون نەک هەر بەرپرسیارێتی و شکستەکەیان نەخستە ئەستۆی خۆیان بەڵکوو کەسانی تری ناو یەکێتیییان بە خیانەتکار تۆمەتبار کرد کە هەوڵی نێوەندگیری و ئەنجامدانی دانوستانی لەنێوان هەرێم و بەغدا ڕێک خستبوو
بەڵام دوای سێ ساڵ لەو ڕووداوە لە هەفتەی ڕابردوودا پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕێککەوتنی ڕاگەیەندراو واژۆی لەسەر تەسلیمکردنەوەی شنگال کرد بە بەغدا و لە لایەن هەریەکە لە مەسعود بارزانی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانییەوە پێشوازیی گەرمی لێ دەکرێ و وەک چۆن ڕیفراندۆم بەرهەمی کەلەڕەقی سەرۆکی پارتی و حزبەکەی بوو کە دەرئەنجامی کارەساتباری لەسەر کورد و دۆزەکەی هەبوو بە هەمان شێوە ئەو ڕێککەوتنەی لەسەر شنگال لەگەڵ حکومەتی عێراق کردوویەتی دەرئەنجامی ئەو کەلەڕەقییەیە کە پارتی لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە لەو سنوورە هەیەتی و تەنها لەبەر دەرکردنی ئەو هێزانە شنگالی بە واژۆیەک تەسلیمی حکومەتی عێراق کردەوە.
پێشتریش و لە مانگی ٧ی ساڵی ٢٠١٦ بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی ئەوکات و کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی ئەوکات و ئهلیسا سلۆتكین
یاریدهدهری وهزیری بهرگریی ئهمهریكا بۆ ئاسایشی نێودهوڵهتی له ههولێر ڕێككهوتنێكیان واژۆ كرد بهپێی ئهو ڕێككهوتنه حكومهتی ههرێمی كوردستان ساڵانه ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری له ئهمهریكا وهردهگرت به ناوی شهڕی دژ به داعش له بهرامبهردا ههرێمی كوردستان پابهند دهبوو ههر ناوچهیهك ئازاد بكات له كاتی ئامادهیی حكومهتی فیدڕاڵیی عێراقدا ئهو ناوچهیه تهسلیم به دهسهڵاتی عێراق بكاتهوه به پێی ئهو ڕێككهوتنه مهسعود بارزانی هێزی پێشمهرگهی بۆ ناوچهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێمی كوردستان بهكارهێنا و ههزارن پێشمهرگه لهم پێناوهدا بوون به قوربانیی
بە پێی ئەو ڕێککەوتنە له دوای ڕیفراندۆمی ساڵی ٢٠١٧ حهیدهر عهبادی داوای كهركوكی كردووه و بارزانی ڕازی بوو كه كهركوك تهسلیم به عێراق بكرێتهوه بهڵام نهیویست ئهو ههڵه گهورهیه بخاته سهرشانی خۆی و مێژوو له خۆی بشێوێنێت بۆیه پهنای برد بۆ دروستكردنی چیرۆكی “١٦ی ئۆكتۆبهر” تا لەو رێگەیەوە هێزەکانی یەکێتی بکاتە تەڵەوە هەم گورزێکی گوشندەیان لێبدات هەم کەرکوک لە شەڕێکی زۆر نابەرامبەردا بە وێرانی تەسلیمی بەغداد بکرێتەوە
١٦ی ئۆکتۆبەر … هەڵە ستراتیژیەکەی پارتی
١٦ی ئۆکتۆبەر … هەڵە ستراتیژیەکەی پارتیلە ١٦ی ئۆکتۆبەردا چی ڕوویدا و بۆچی کەرکوک بەو جۆرە ڕادەستکرا؟بەرپرسانی پارتی خۆیان لەو ڕۆژەدا چی دەڵێن؟هەڵوێستی ئەمریکا چی بووە و هۆکارەکانی ئەو کەتنە بەهۆی چیەوە بوو؟لەم ڕاپۆرتەی #دیجیتاڵمیدیای_ئاژانس وردەکاری ڕووداوی ١٦ی ئۆکتۆبەر ببینە
Posted by Azhans Newspaper on Thursday, 15 October 2020