کاندید بۆ پڕکردنه‌وه‌ی پۆسته‌کانی له به‌غدا دیاری دەکات
ئاژانس _ سەرچین ساڵح
سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه به‌رده‌وامه‌کانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له عێراق، پارتی سیڤیی کاندیدی نوێ بۆ پڕکردنه‌وه‌ی پۆسته به‌تاڵه‌کانی له به‌غدا ده‌نێرێت و ئه‌وه‌ش وا لێک ده‌درێته‌وه که ئه‌و حزبه پرسی ڕیفراندۆم ته‌نیا وه‌ک کارت به‌کار ده‌هێنێت.
زیاتر لە مانگێكە پارتی دوو كاندیدی دیاری كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق و پۆستی ئەمینداری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ئێستادا پۆستی ئەمینداری ئەنجوومەنی نوێنەرانی وەرگرتووە و لە كۆتایی ئەم مانگەشدا سەرۆكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان وەردەگرێت، وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه له کاتێکدایه ״ئاژانس״ زانیویه‌تی پارتی داوای وه‌زیری دارایی و ڕه‌ئیسی ئه‌رکانی جه‌یشی له عه‌بادی کردووه‌ته‌وه که پێشتر لای ئه‌و بوون.
زانا ڕۆستایی، ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق بە ״ئاژانس״ی وت: ״پۆستی ئەمینداری ئەنجوومەنی نوێنەران به پله‌ی وه‌زیر و سه‌رۆکی کۆمیسیۆنیش ده‌درێته‌وه به پارتی.״
زانا ڕۆستایی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، پڕكردنەوەی پۆستەكان لە لایەن پارتییەوە لەگەڵ ئەو هەوڵەی پارتی بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی یەك ناگرێتەوە و وتیشی: ״ئەوان لە لایەك كێبڕكێی لایەنە كوردییەكان دەكەن بۆ وەرگرتنی پۆستەكانی بەغدا له لایەكی ترەوە هەڵایەكی گەورەیان دەست پێ كردووە بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی.״
له ماوه‌کانی ڕابردوودا په‌رله‌مانی عێراق متمانه‌ی له چه‌ند به‌رپرسێکی حکوومی سه‌نده‌وه که تیایدا چه‌ند به‌رپرسێکی پارتی هه‌بوون، له ئێستاشدا پارتی ده‌یه‌وێت ئه‌و پۆستانه وه‌ربگرێته‌وه و سیڤیی کاندیده‌کانیشی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق کردووه.
ئەمین بەكر، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بۆ ״ئاژانس״ی ڕوون کرده‌وه، پڕكردنەوەی پۆستەكانی بەغدا لە لایەن پارتییەوە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە كە پارتی لەگەڵ درووستكردنی دەوڵەتی كوردی نییە و تەنیا دەیەوێت ڕیفراندۆم وەك كارتێكی سیاسی بەكار بهێنێت.
درووستە حزب لە بەڕێوەبەردنی پایەكانی دەوڵەتدا ڕۆڵی هەبێت، بەڵام ناگونجێت لە لایەك حزب و لایەنەكانی هەرێم هان دەدات بۆ ڕێفراندۆم و سەربەخۆیی لە لایەكی ترەوە چاوی لە بچووكترین پۆستی حكوومەتی عێراقە و ململانێی لەسەر دەكات. ئەمین بەكر وای وت.
هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێم جگه له گۆڕان و کۆمه‌ڵ بڕیاری 25ی ئه‌یلوولیان داوه بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، ئه‌گه‌رچی له ناوخۆی هه‌رێم و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و زلهێزیش کۆده‌نگیی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام کۆمیته‌ی ڕیفراندۆم تا ئێستا سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی.
خوشەوی خەلیل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە ״ئاژانس״ی وت: ״ژمارەیه‌كی زۆر پۆستی كورد بە بەتاڵی ماونەتەوە؛ كه‌سانی عەرەب لە شوێنەكانیان دانراوە و حكوومەت نایەوێت ئەو پۆستانە پڕ بكەینەوە.״
ئه‌و وتیشی: ״پرسی ڕیفراندۆم و وه‌رگرتنی پۆست له به‌غدا له لایه‌ن پارتییه‌وه جیاوازن و نابێت تێکه‌ڵ بکرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه جه‌خت له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق ده‌که‌ینه‌وه.״