شیعەكان ڕێك کەوتوون دەنگ بە بەرهەم ساڵح بدەن
ئاژانس – حه‌سه‌ن شه‌نون
زۆرینەی هێزە شیعەكانی عێراق لەسەر ئەوە كۆكن كە دەنگ بە بەرهەم ساڵح، كاندیدی یەكێتیی بدەن بۆ پۆستی سەرۆکكۆمار، ئەوەش لە كاتێكدایە وەفدی پارتی لە بەغدا داوای لێ كردوون كە ئەو هەڵبژاردنە دوا بخەن و بە بێ هیچ ئەنجامێك بۆ پاڵپشتیی فوئاد حسێنی كاندیدیان بۆ هەمان پۆست وەفدەكەیان گەڕاوەتەوە هەولێر و لەوێش هەڕەشەیی دوو ئیدارەیی هەرێم و مامەڵە نەکردنیان کردووە لەگەڵ بەرهەم ساڵح ئەگەر هەڵبژێردرێت.
تا ئێستا یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان و پارتى دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر دانانى پاڵێوراوێكى هاوبه‌ش ڕێک نه‌كه‌وتوون بۆ پۆستى سه‌رۆکكۆمار، له كاتێكدا یه‌كێتیى ئه‌و پۆسته به پشكى خۆى ده‌زانێت و به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵحى بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردووه و پارتی‌یش له به‌رانبه‌ردا فوئاد حسێنى كاندید كردووه بۆ هه‌مان پۆست.
به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه «ئاژانس» له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى نێو هێزه شیعه‌كانه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، ئه‌و هێزانه كه زۆرینه‌ى په‌رله‌مان پێك ده‌هێنن ده‌نگ به كاندیدى پارتى ناده‌ن بۆ پۆستى سه‌رۆکكۆمار و ئه‌و په‌یامه‌شیان داوه‌ته ئه‌و وهفدهى پارتى، كه سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانی جێگرى سه‌رۆكى پارتى چووه‌ته به‌غدا.
به پێى زانیارییه‌كانى «ئاژانس» ئه‌و ڕهتكردنهوهیهى شیعه‌كان په‌یوه‌ندیى به‌وه‌وه هه‌یه كه پۆستى سه‌رۆکكۆمار به پشكى پارتى نازانن، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى تێبینییان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌یه كه پاڵشتیى پارتى بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته كه پێشتر بانگه‌شه‌ى بۆ جیابوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان كردووه له عێراق و له‌وه‌ش ده‌ترسن ئه‌و پۆسته ئه‌گه‌ر بچێته ده‌ست پارتی له لایه‌ن مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه به ناڕاسته‌وخۆ به‌ڕێوه ببرێت یان ئاڕاسته بكرێت.
مونا غه‌رابی په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانیى فه‌تح كه هادى عامرى سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كات به «ئاژانس»ى وت: «ئێمه پاڵپشتیى به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌ین و ده‌نگى پێ ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بێته سه‌رۆکكۆمار ئه‌گه‌ر بكرێته پاڵیوراوى كورد».
به‌شێك له هێزه شیعه‌كان مه‌ترسیى ئه‌وه‌یان هه‌یه شه‌قامى شیعى له دژیان بجووڵێندرێت ئه‌گه‌ر ده‌نگ به پاڵێوراوى پارتى بده‌ن.
سه‌عد مه‌تله‌بی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى قانوون كه نوورى مالیكى سه‌ركردایه‌تیى ده‌كات به «ئاژانس»ى وت: «ئێمه مه‌ترسیمان له‌وه‌یه كه كه‌سێك بكرێته سه‌رۆکكۆمار كه پێشتر پاڵپشتیكهرى ڕیفراندۆم و جیاكردنه‌وه‌ی هه‌رێمى كوردستان بووبێت كه له‌م باره‌دا یه‌كێتیى خاكى عێراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه«.
سه‌عد مه‌تڵه‌بی وتیشى: «سه‌رجه‌م ئه‌و ناوانه‌ى كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێشكه‌شی كردبوون وه‌ك پاڵێوراوى پۆستى سه‌رۆکكۆمار به خودى فوئاد حسێنیشهوه پاڵپشتیى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى ساڵى پارى هه‌رێمى كوردستانى كردووه و له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى عێراقدا بووه«.
له ماوه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوودا و له پشت یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستانه‌وه پارتى وهفدێكى به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى نارده به‌غدا بۆ تاوتوێكردنى پرسی سه‌رۆکكۆمار له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كاندا تا پاڵپشتیی پاڵێوراوهكهیان بكه‌ن.
مه‌تڵه‌بی ده‌ڵێت: «هێزه شعیهكان به نێچیرڤان بارزانی‌یان وتووه كه كارنامه‌ى سهرۆکكۆماریان پێشكه‌ش بكات كه تێیدا گره‌نتیى یه‌كپارچه‌یی خاكى عێراق و نهقۆستنهوهى پۆسته‌كه بكرێت بۆ دابهشكاریى زیاترى عێراق» و وتیشى: «به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح پاڵێوراوى یه‌كێتیى چانسی وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌ى زیاتره له پاڵێوراوى پارتى به‌و پێیه‌ى له‌نێو هێزه شیعه و سوننه‌كاندا قبووڵكراوه«.
یه‌كشه‌ممه‌ى ڕابردوو هاوپه‌یمانیی ئیسلاح و بینا له به‌غدا كۆ بوونه‌وه كه له هاوپه‌یمانێتیى سائیروونى موقته‌دا سه‌در و نه‌سڕى حه‌یده‌ر عه‌بادى و حیكمه‌ى عه‌مار حه‌كیم و چه‌ند هێزێكى سوننه پێك دێن، كه تێیدا باس له پرسی پۆستى سه‌رۆکكۆمار كراوه.
حه‌سه‌ن مه‌سعودى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له هاوپه‌یمانیى حیكمه به «ئاژانس»ى وت: «له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هاوپه‌یمانیى ئیسلاح و بینا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێك که‌وتن كه ده‌نگ بۆ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح پاڵێوراوى یه‌كێتیى بده‌ن بۆ پۆستى سه‌رۆکكۆمار».
وتیشى: «وهفدى پارتى له به‌غدا داوایان له هێزه شیعه‌كان كردووه هه‌ڵبژاردنى پۆستى سه‌رۆکكۆمار دوا بخرێت تا ئه‌و كاته‌ى ئه‌و پرسه له‌نێو خودى لایه‌نه كوردییه‌كاندا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.« به‌و پێیه‌ش بێت وهفدى پارتى له به‌غدا نه‌یتوانیوه پاڵشتیى ته‌واو بۆ پاڵێوراوه‌كه‌ی به ده‌ست بهێنن.
بە پێی زانیارییەکانی ״ئاژانس״ وەفدی پارتی لە بەغدا هەڕەشەی ئەوەیان کردووە ئەگەر دەنگ بدرێت بە بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، مامەڵەی لەگەڵ ناکەن و هەرێمیش دەگەڕێننەوە بۆ سەردەمی دووئیدارەیی.
سەرچاوەیەكی ئاگاداری گفتوگۆگانی بەغدا كە نەیویست ناوی بڵاو بكرێتەوە بە ״ئاژانس״ی وت: ״وەفدەكەی پارتی هیچ وەڵامێكی ئەرێنیان وەرنەگرتووەتەوە سەبارەت بە پاڵپشتیی كاندیدەكەیان بۆ سەرۆکكۆمار لە لایەن شیعە و سوننەكانەوە و لایەنە شیعەكانیش بە وەفدی پارتیان وتووە بە بێ یەكێتیی گفتوگۆ لەسەر ئەو پۆستە ناكەن״.
وتیشی: ״شاندەكەی پارتی لە بەغدا باسیان لەوە كردووە كە ئامادەن هەموو پۆستەكانی بەغدا بگۆڕنەوە بە پۆستی سەرۆكکۆمار، چونكە نایەنەوێت مەرجەعێكی غەیرە پارتی لە بەغدا هەبێت و تەنانەت ئامادەبوون سازش لەسەر پۆستەكانی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكوەزیران بكەن لە بەرامبەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆماردا״.